برایەکی حەیدەر عەبدولرەحمان بکوژی کاوە گەرمیانی هەڕەشە دەکات
Tuesday, 10/12/2013, 12:00
2040 بینراوە
سەرچاوەیەک لە نێو پۆلیسی کەلار، بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاندن، کە برایه‌كى حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌حمان (له‌سه‌ر كوشتنى كاوه گه‌رمیانى گیراوه)، ئەم برایەی ناوی كه‌وسه‌ر عه‌بدولره‌حمانە، مفەوەزی پۆلیسە له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ئیشه‌كات، ئه‌مڕۆ ده‌وامى نه‌كردووه و وتوویه‌تى " ئاسایش چاودێری خستۆتە سەرم ده‌ترسم بمكوژێت". هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پاش گرتنی حەیدەری برای، یەکسەر هەڕەشەی کردووە وتوویه‌تى"ئه‌گه‌ر ئاسایش لە زینداندا حه‌یده‌رى برام بكوژێت، منیش هه‌رچی نهێنی هەیە ده‌یدركێنم". ئەم هەڕەشەیە کەوتۆتەوە دەم ئاسایش، ئەوانیش لەو کاتەوە چاودێرییان خستۆتە سەری. ئەو نهێنیانە چییە، کە براکەی عەبدولرەحمان دەیزانێت و ئاشکرای دەکات. کوردستانپۆست بەدواداچوونی لەسەر دەکات.