بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەموو شەڕێک لە پێناو بودجەدا، بودجه‌ش بۆ خه‌می گیرفانی خۆتان!

Thursday, 21/06/2012, 12:00



تکایە: ڕۆڵەی خەڵکی بۆ جوانکردنی دەسەڵات بە کوشت مەدەن.. هێشتا برینی زامەکانی شوباتمان ساڕێژ نەبووە، هێشتا بکوژی ڕۆڵە و براکانمان نەک هەر ئازادانە دەسوڕێنەوە، بەڵکو پلەو پایەشیان بەرکراوەتەوە!
کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە هەر بودجە نییە، بەڵکو تەواویی کێشەکانی ترە، کێشه‌ی ئێمه‌ نەبوونی دیموکراسی و شەفافیەت و دەست بەسەراگرتنی هەموو داهاتی خەڵکی کوردستان، فرۆشتنی که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانی تر، تاپۆکردنی سلێمانی و هەولێر و دهۆک .... هتد
کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە، کێشەی مان و نەمانیەتی..بەتێپەڕاندنی بودجە ئێوه‌ دەسەڵات جوان دەکەن، نامانەوێ خەڵک بۆ ڕیفۆرم و چاکسازی خوێنی خۆی بڕیژێت،ئەگەر بڕیاره‌ کارێکی ئاوا بکرێت، فه‌رمو بڕۆن خۆتان بیکه‌ن، شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ مه‌جوڵێنن، ئێوه‌ خاوه‌نی شه‌قام نیین، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن کار بۆ ڕاپەڕین و ڕاماڵین ئەم دەسەڵاتە بکه‌ن، ئه‌گه‌ر پێتان ناکرێت، بچن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا به‌ که‌مێک زه‌ره‌ر له‌گه‌ڵیاندا رێکبه‌که‌ون و با پاره‌تان بۆ زیاد بکات، ئیتر روو مه‌که‌ خه‌ڵکی، که‌ هه‌میشه‌ ئه‌و رووه‌تان له‌ ده‌سه‌ڵات و پشتان له‌ خه‌ڵکی بووه‌، پرسیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئێستا ئەم زەمینە لەبارە بۆ پاڕه‌په‌ڕین و کێ ڕابەرایەتی دەکات؟ ئەو پرسیارە و دەیان پرسیاری تر بێ وەڵامن.
وا ٢١ ساڵە ئەم دەسەڵاتە، کار لە سەر کەسایەتی تاکی کورد دەکات و بێ کەرامەتی دەکات، لە سەر ئاستی کۆمەڵگاش، کۆمەڵگایەکی دەستەوستان و بێ ئیرادە و تەمبەڵ وەبەرهەم دەهێنێت، ڕاستە بودجە پارەی قوتی خەڵکە و دەبێ زۆر ڕاستگۆیانەوە و دادوەرانە دابەش بکرێت. بەڵام لەپاڵ ئەم، کێشەیه‌دا سەدان کیشەی کەڵەکە بووی ترمان پشت گوێ خستووە..پرسی پەروەردە و خوێندن، پرسی تەندروستی هیچیان لە کێشەی بودجە کەمتر نین.
پرسی ناوچە داگیرکراوه‌کان .. پرسی فرۆشتنی سەرخان و ژێر زەوی کوردستان، هەر بۆشایی ئاسمانی کوردستان ماوە سەرانی هەردوو حیزب نەیفرۆشن، کاتێک دوو ساڵ لەمەو بەر لەسلێمانی بووم کۆنە وەزێرێکم بینی، ڕاشکاوانە ووتی: ئەوەی ئێوە لەکوردستانپۆست باسی دەکەن لەسەدا دەی دزی و گەندەڵیەکانیش نییە، ووتم چۆن؟ ووتی تەنانه‌ت داهاتی نەوت و کانزاکان و یەدەگی نەوت و ژیر زەوی کوردستانیشیان بۆ سەد ساڵی تر فرۆشتوە. ووتم کەوایە ئەگەر ئەم دەسەڵاتە بەمزوانە بش ڕوخێت، پێوستمان بەسەدان ساڵە تا وەکوو خۆی لێ دەکەینەوە..
سەیرە کۆمەڵێک کەسی نه‌زانی رۆژنامه‌نووس و به‌ناو رووناکبیر هاتوون خۆیان کردۆتە ڕیش سپی خەڵک و پێشرەوی خۆپێشاندان دەکەن، زوربەی ئەو برادەرانە کە بانگەشەی بۆ خۆپێشاندان دەکەن، هەمیشە لە دیوەخانەکانی سەرانی دەسەڵات کەوتوون و خەریکی مامەڵە کردنن،کەسێک دەبێت ڕابەرایەتی ناڕەزایی خەڵک بکات، که‌بتوانێت دروشمی ڕوخانی ئەم دەرسەڵاتەی هەڵگرتبێ..ئاخر لەکوێ دونیا هاوکێشە ئاوا بووە سەدان کەس لەمەیدان و سەر شەقام بن، رووناکبیره‌کانیشیان خەریکی گفتۆکردن و خه‌می گیرفانی خۆیان بێت؟! تاقیکردنەوەکەی شوباتی خوێناوی گەرچی نەیتوانی سەرکەوتن بەده‌سەت بهێنێت، بەڵام دەیان وانە و پەندمان لێ وەرگرت.
ئێمە نامانەوێ جارێکی تر خوێنی لاوەکانمان بکەینە دیاری گفتۆگۆکانی نێوان دەسەڵات و لایەنەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆن..کاتێک خەڵک دێتەوە سەر شەقام دەبێت دروشمی بڕۆن بەرز بکەنەوە.
لەکۆتاییدا دەڵێم وەک چۆن شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان ووتی کارەسات لەودایە ئەم دەسەڵاتە باکی بەمردنی ڕۆڵەکانی خۆی نییە، دەسەڵات لەچاو تروکانێکدا هێزی زیرەڤانی دەگەیەنێتەوە دوورترین شوێنی کوردستان، ئەوەتا هەر ئەمڕۆ بارزانی باوکی کوڕە قومارچیکەی دوبەی لەپەیامێکی هەڕەشەئامێزدا دەڵێت، چی تر بودجە ڕامەگرن... گفتۆگۆی بکەن و تێی پەڕێنن بەدڵی هەموو لایەک،..
دوا پرسیارم لەو بردەرانەی ناو پەرلەمان ئه‌وه‌یه‌: ئێوه‌ کە ئەوەندە پەرۆشی بودجەن ئاخۆ باسی ئەو ٣ملیۆن و ٢٠٠ هەزارەی شەوی قومارەکەی کورێ سەرۆ ک دەکەن، ئاخۆ دەتوانن بپرسن بۆچی موچەی شەهیدانە بارزانی باوک مانگانە ٤٥٠ هەزار دۆلارە، ئاخۆ دەپرسن شەهیدانەکەی کاکە ئیدریسی جوانە مەرگ ٢٧٠ هەزار دۆلارە، بیرتان نەچێ باس له‌و 600 ملیۆن دۆلاره‌ی نێچیره‌ڤانیش بکه‌ن که‌ حیزبوڵڵا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی پاره‌ی بودجه‌ و نه‌وتی کوردستانه‌، ئەوانەش هەر پارەو قوتی خەڵکن.
ئەم چەند دێرەی شاعیری شەهید جەمیل ڕەنجبەر باشترین پەیامە بۆ ئەمڕۆ.

بیرتان نەچی بۆرژواکان دڵیان سستە..
پێشی هەر کڵپە و ئاگرێ..
دەبێ بازوویەکی ئازاو
دەستی زبری زەحمەت کیشێ
ئاڵای یاخی بوون هەڵگرێ


کوردستانپۆست: مستەفای حەسەنە گەورە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە