کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی قەرزەكەی"31"ی ئابی دایەوە!!

Saturday, 14/06/2014, 12:00

1203 بینراوە




 

هەموومان ئاگادارین كە پارتی یەكێكە لەفاكتەرە گرنگەكانی بەرەی سوننە لە ناوچەكەدا و تا ئێستا بەهەموو جۆرێك هەوڵی جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی داوە كە لەچوارچێوەی ئەجێنداكانی ئەو جەمسەرەوە بۆی دیاریكراون، جا ئەو ئەركانە لە چوارچێوەی ئێراق و كوردستانی ئێراق یان لەچوارچێوەی توركیا و كوردستانی توركیا یاخود سوریا و كوردستانی سوریا، بێگومان لەچوارچێوەی هەمان ئەجیندا سەبارەت بە ئێران و كوردستانی ئێرانیش هەڵسوكەوت دەكات، بەڵام بەهەستیاری و شێوازی جیاوازترەوە.
لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەجێندای سوننەكان بەگشتی و دەوڵەتی توركیا بەتایبەتی جگە لە پشتگیریكردنی ئەو لایەنە سونییە ـ شوفینیانەی نكۆڵی لەبوونی كورد و مافی كوردانی كوردستانی سوریا دەكەن كە كوردان بەموهاجیر و بیانی دادەنێن كە لەدەرەوە"لەكوردستانی توركیا و كوردستانی ئێراق"ەوە هاتوون، بەئاشكرا پشتگیری لەهەندێك هێز و لایەن دەكەن كە خۆیان بەشوێنكەوتووی"رێبازی بارزانی" دادەنێن و تا ئێستا كارەكانیان لەو بەشەی كوردستان بریتی بووە لە دژایەتی كردنی دەسكەوتەكانی ئەو بەشەی كوردستان. جگە لەئەنجامدانی تەقینەوە و كاری تیرۆركاری دژی كوردە شۆڕشگێڕەكان و هەوڵەكانیان بۆ ناشیرینكردنی خۆبەرێوەبەرایەتیەكان، لەهەمانكاتدا لەتەوەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بگرە ئاستی ناوچە و نێودەوڵەتی وێڕای ناشیرینكردن و كۆسپ نانەوە لەبەردەم هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسیەكانی كانتۆنەكانی خۆبەڕێوەبەرێتی، هەوڵدەدەن پارت و لایەنەكانی خۆبەرێوەبەرێتی تیرۆریزە بكەن و رێگری لەمەشروع بوونی خۆبەرێوەبەرایەتی بگرن. ئەمەش جگە لەوەی چەند گروپێكی چەكدارییان لەژێر ناوی لیواكانی"بارزانی" و ناوی تر دروست كردبوو لەپاڵ چەتەكان شەڕیان لەدژی كوردانی سوریا كرد.
پارتی بەخۆشی راستەوخۆ گەمارۆی لەسەر كوردستانی سوریا دانا، بەدرێژایی"17"كیلۆمەتر خەندەقی لێدا و بەمجۆرە بووە تەواوكەری ئەو گەمارۆیەی كە دەوڵەتی توركیا و رێكخراوی داعش و رژێمی سوریا خستوویانەتە سەر كوردانی خۆرئاوا؛ بێگومان ئەوەش لەكاتێكدا بوو كە هێرشێكی دڕندانەی رێكخراوی داعش لەسەر ناوچەی كوبانی لەئارادا بوو.
لەسەرەتای مانگی رابردووش باسی سەردانی وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ دیمەشق لەئارادا بوو، كە دواتر رژێم لەشاری حەسەكە هێرشی كردە سەر كوردان. ئەمەش جگە لەو چەندین بەڵگانەی كە هاوئاهەنگی پارتی لەگەڵ توركیا دەسەلمێنن.
نزیكەی مانگێك دەبێ سەرۆكی پارتی مەسعود بارزانی لەدەرەوەیە!!، بەڵام هیچ كەسێك هۆكار و ئامانجی ئەو سەردانە نازانێت جگە لەبنەماڵەی بارزانی!!.
بەر لەدەركەوتنی مەسعود بارزانی بۆ ئەوروپا و بەفەرمانی تایبەتی ئەو هێرش كرایە سەر ئەو رێكخراوە مەدەنی و میدیاییانەی نزیك بە پەكەكەن و تا ئێستاش شوێنەكانیان دەستیان بەسەردا گیراوە!! ئێستا بارزانی لەدەرەوەیە، بەڵام كەس نازانێ لەكوێیە!!. ئێراق سەراوبن دەبێت، ناوچە دابڕێنراوەكان لەژێر هەڕەشەدایە، بەڵام سەداو سیمای دیار نییە، بۆچی، چاوەڕوانی چییە؟؟.
بێگومان چاوەڕوانی یەكلابوونەوەی ئەنجامی ئەو پیلانگێڕیەیە كە بەهاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی توركیا و عەرەبە سوننەكان دایانناوە و لەموسڵ هەوڵی پیادەكردنی دراوە.
عەرەبە سوننەكان جگە لەوەی هەوڵدەدەن لەدۆخی پەرتەوازەیی و شكستەكەی ئەم دواییەی هەڵبژاردنەكانی ئێراق رزگاریان بێت، لەهەمانكاتدا هەڵپەی رزگاربونیانە لەدەسەڵاتی ناوەندی ـ مەزهەبگەرایی حكومەتەكەی مالیكی كە تا ئێستا سوننەكان لەدەستدانی دەسەڵاتیان هەرس نەكردووە، هەر بۆیە هەوڵدەدەن هەرێمێكی سوننە دامەزرێنن و لەرێگەی ئەو كردەوەی سەرەتا لەموسڵ و دواتر لەناوچەكانی تر ئەنجامیاندان ئەو هەرێمە وەك واقیعێك و دیفاكتۆیەك بسەپێنن!! بەمجۆرەش هەم كێرڤیان لە ئێراق زیاتر دەبێت، هەم رێگری لە داسەپاندنەكانی شیعە و سێیەمین خولی سەرۆك وەزیرانی مالیكی دەكەن.
توركیاش بەهۆی چەند فاكتەرێكی سەرەكیەوە بەشداری ئەو پیلان و سیناریۆیە بو كە هەندێكیان پەیوەندی بەرەهەندی مێژووییەوە هەیە. هەندێكیشیان هۆكاریان سیاسەتی رۆژانەیی و ئەو قۆناخەن!!.
بەگوێرەی میساقی میللی توركیا ویلایەتی موسڵ"موسڵ، كەركوك، هەولێر، سلێمانی، دهۆك" بەشێكە لەخاكی دەوڵەتی توركیا، سەرجەم حكومەتەكانی توركیا بەجیاوازی ئاراستە سیاسیەكەیانەوە خەون بەگەڕاندنەوەی ئەو ویلایەتە دەبینن، ئەگەر هەرێمی سوننی لەنەینەوا دامەزرێت دەبێتە هەنگاوێكی گرنگی گەیشتن بەو ئامانجە. شانبەشانی ئەمەش لاوازبوونی حكومەتی بەغدا دەرفەتەكانی سەركەوتنی ئەنقەرە لەدۆسێی نەوتی هەرێم بەهێزتر دەكات كە سوودمەندی یەكەمە لەهەموو بوارەكاندا. هاوتەریبی ئەوەش دەستی بارزانی بەهێز دەكات بەرامبەر پەكەكە بەگشتی و كوردستانی سوریا بەتایبەتی؛ چونكە بەهێزبوونی داعش دەبێتە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەركوردانی سوریا و دەسكەوتەكانیان.

پارتی و بنەماڵەی بارزانیش بەم هەوڵەیان خوازیارن بەبەردێك چەند ئامانجێك بەدەست بێنن:
یەكەمیان؛ لەمیانی بەهێزكردنی عەرەبە سوننەكان لەململانێكەی خۆی لەگەڵ مالیكی سەركەوتن بەدەست بێنێت.
دووەمیان؛ شانبەشانی تێپەڕكردنی مەسەلەی نەوت و شكاندنەوەی لەبەرژەوەندی خۆی و توركیا، ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ جێبەجێكردنی بانگەشەی مافی چارەنووس و دەوڵەتی"هەولێر، سلێمانی، دهۆك".

سێیەمیان؛ لەكوردستان بەگشتی بەتایبەتیش لەكوردستانی سوریا بەرامبەر هێڵەكەی عەبدوڵڵا ئۆجالان شكستی هێناوە، بۆ خۆرزگاركردن لەو شكستە، بەهێزكردنی بەرەی سوننە بەگشتی و داعش بەتایبەتی ئامانجی سەرەكیەتی، تا لەرێگەی داعشەوە دەسكەوتەكانی ئەو پارچەیە لەناو بەرن؛ چونكە لەرووداوەكەی موسڵ داعش چەك و تەقەمەنی و پارەیەكی زۆری گرتووە و رەوانەی سوریای كردووە، بێگومان ئەو چەكانە لەدژی كوردان بەكار دەهێنرێت، بەتایبەتیش ناوچە نەوتیەكەی رمێلان لەوانەیە یەكێك لەو بابەتانە بێت كە لەنێوان پارتی و سوننەكانەوە رێكەوتنی لەبارەوە كرابێت.

چوارەم؛ ئەوەی لایەنی سەرەكییە لەو رووداوانەی موسڵ و شوێنەكانی دیكە بەعسیەكانن، پەیوەندی پارتی و بنەماڵەی بارزانیش لەگەڵ بەعسیە كۆن و نوێكان زۆر روون و ئاشكرایە و لای هەموان دەزانرێت، هاوبەشی و پشتگیری و جێگرتنی پارتی لەو پیلانەدا دانەوەی قەرز و وەفاداریەكە بەرامبەر ئەو خزمەتانەی بەعس پێشكەشی پارتی كردوون كە بەرچاوترینیان داگیركردنی هەولێر و پێشكەشكردنی بوو بەچەكدارانی بارزانی لە"31/8/1996".
لەدواییشدا دەبێ سەرنجی ئەو خاڵە بدەین كە هێرشەكانی بەناو داعش بۆچی لەسنوری ناوچە دابڕێنراوەكانی ژێر نفوزی یەكێتی چڕبۆتەوە و راگەیاندنی پارتی بەگشتی بەتایبەتی"رووداو"بووە بە دەمڕاست و ئامرازێكی پرۆپاگەندە كردن بۆ داعش و سوننە میللیگەرا توندڕەو و شۆڤینیستەكان؟؟!.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)