کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ڵکینه‌ سه‌یری ئه‌م مه‌هزه‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پ.م دێرینه‌کان ‌ بکه‌ن

Saturday, 16/05/2009, 12:00


ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پ . م دیرینه‌کانی کوردستان

ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پ . م دیرینه‌کانی کوردستان له‌ رۆژی 10/5/2009 بڕیارێکی ده‌رکردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی .

بریار ژماره‌ 247
رۆژ 10/50/2009

ئاماژه‌ به‌ بڕگه‌ی یه‌که‌م له‌ بڕیاره‌کانی کۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ { 14 } ی ئه‌نجومه‌نی باڵا له‌ به‌رواری 9/5/2009 سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵا به‌کۆی ده‌نگ بڕیارمان دا که‌ کۆمه‌ڵه‌که‌مان به‌شداری چالاکانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رلامانی کوردستان ده‌کات و ده‌نگ به‌ { لیستی کوردستانی } ده‌دات و پشتیوانی خۆی بۆ { یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی } و به‌رێز سکرتیری گشتی { ی . ن . ک } هه‌ڤاڵی به‌ڕێز جه‌نابی {{ مام جلال }} دوپات ده‌کاته‌وه‌ .

له‌گه‌ڵ رێزدا

ئه‌نجومه‌نی باڵا
فاروق عزیز قادر
10/50/2009


ئینجا وه‌رن خه‌ڵکینه‌ سه‌یری ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه‌ بکه‌ن ، با بزانین ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ چۆن هه‌ڵبژێردراون ، کێ هه‌ڵیبژاردون ، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێکیان نه‌کردووه‌ ، واته‌ به‌ ده‌نگدان نه‌هاتون ، که‌واته‌ هیچ شه‌رعیه‌تێکیان نییه‌ و ناتوانن به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ن . ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت که‌ هه‌ندێک له‌ سه‌ره‌کانیان په‌یوه‌ندیان به‌ شۆڕش ئیسماعیله‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ ده‌ست له‌ پشت دانی ئه‌و زاته‌ هه‌ڵئه‌سوڕێنرێن ، وه‌ کۆمه‌ڵێ پ م تریشی لێیه‌ که‌ خاوه‌نی هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی خۆیانن به‌ڵام له‌ لایه‌ن دلێری سه‌ید مه‌جید ومه‌کته‌بی سیاسیه‌وه‌ گوێیان لێناگیرێ ، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ که‌سه‌ی که‌ناوی خۆیان ناوه‌ پێشمه‌رگه‌ ، هه‌رچی سیفاتی پێشمه‌رگه‌ بونه‌ تیایاندا نییه‌ ، پێشمه‌رگه‌ مرۆڤی به‌ هه‌ڵوێست و ئازایه‌ خاوه‌نی خۆیه‌تی سه‌ر بۆ هیچ شتێک نه‌وی ناکات بڕیار به‌ ده‌ستی خۆیه‌تی ، رقی له‌ ده‌سته‌ گه‌رێتی خۆدۆڕاندنه‌ ، که‌ پێچه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن .
یه‌کێک له‌ برگه‌کانی په‌یره‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌که‌ ئیشاره‌ت به‌وه‌ ئه‌دات که‌ کۆمه‌ڵه‌که‌ ئه‌بێت خۆی به‌دور بگرێت له‌ ده‌سته‌گه‌ری و ته‌که‌تولاتی ناو یه‌کێتی و نابێت ‌ ببنه‌ مینبه‌ر بۆ هیچ لایه‌کیان ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ بونه‌ مینبه‌ری جه‌لالێکان و کۆمه‌ڵه‌که‌یان به‌ لاڕێدا برد ، ئه‌گه‌ر تاکو ئێستا تۆزێک شه‌رعییه‌تی هه‌بوبێت ئه‌وا ئه‌وه‌شی له‌ده‌ست دا .
له‌ هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لیژنه‌ یه‌ چۆن رێ به‌ خۆی ئه‌دات و به‌ چ هه‌قێک داوا له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ی ن ک ئه‌کات کار بۆ له‌ستی جه‌لالی و مه‌لایی بکه‌ن و ده‌نگ به‌و لیسته‌ بده‌ن ، که‌ خۆیان زۆر باش ده‌زانن که‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان خاوه‌نی هه‌ڵوێستی خۆیانن ، ئه‌وانه‌ سه‌ریان بۆ به‌عس نه‌وی نه‌کردووه‌ ئێساش سه‌ر بۆ سه‌رانی جه‌لالی و مه‌لایی نه‌وی ناکه‌ن .
جا لێره‌وه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ی ن ک ، شێرانی رۆژه‌ سه‌خته‌کانی خه‌باتی کوردایه‌تی ده‌ڵیین که‌ به‌ قسه‌ پڕوپوچه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ مه‌که‌ن که‌ شوڕشی سه‌رتیپ وه‌کو رۆبۆت ئه‌یانجوڵێنێ ‌ هه‌مومان باش ئه‌یناسین که‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێیه‌کی تاڵه‌بانییه‌ ، پ م دێرینه‌کان هه‌رگیز خیانه‌ت له‌ خه‌بات و ماندوبونی خۆیان و هاوڕێکانیان ناکه‌ن ، خیانه‌ت له‌ هاوڕێ شه‌هیده‌کانیان ناکه‌ن ، خیانه‌ت له‌ کورد ناکه‌ن .
سه‌رانی خائین ئه‌یانه‌وێ ده‌نگتان بده‌ن به‌ بکوژانی ها‌ورێکانتان به‌ لیستی تحسین شاوه‌یس ، قاله‌ فه‌ره‌ج ، عوسه‌ی هۆکل ...... ، ده‌نگ بده‌ن به‌سه‌رانی ئاشبه‌تاڵ و 31 ئاب ، ئێمه‌ی پ م دێرینه‌کانی ی ن ک جارێکی تریش په‌یمان به‌ گه‌له‌که‌مان و شه‌هیده‌ نه‌مره‌کانمان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ که‌ چۆن له‌ساڵانی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان بوین هه‌روا ده‌بین له‌سه‌ر رێبازه‌که‌یان لاناده‌ین .
سه‌رانی جه‌لالی و مه‌لایی ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌مومان ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان ئه‌ده‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سوکایه‌تی به‌ مقه‌ده‌ساتمان نه‌کرێت . هه‌مو پاڵپشی لیستی گۆڕان و کاک نه‌وشیروانین چونکه‌ به‌س خۆمان ئه‌زانین که‌ کێ دڵسۆزی کورده‌ .

ی ن ک
مەلا جەبار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە