کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌دهه‌م بارزانی هه‌ره‌شه‌ له‌ ٤ گوندی سنوری بارزان ده‌كات

Tuesday, 20/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری مێرگه‌سوور
سه‌رچاوه‌يەك له‌ پاسه‌وانه‌كانی شێخ يه‌عقوب بارزانی كۆنه‌ قائيمقامی ميرگه‌سوور ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ئه‌دهه‌م بارزانی هه‌ره‌شەی كوشتن و زيندانی كردن و ئه‌نفالكردنی هاولاتيان و گوند نيشينی ٤ گوندی سنوری بارزان و بلێ ده‌كات، كاتي ئه‌و هه‌واڵه‌ی بيستووه‌ كه‌ ده‌يانه‌وێت باسی كيشه‌كان و زوڵم و سته‌مه‌كانی مه‌سعود بارزانی بنه‌ماله‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی ئاسمانی بكه‌ن!
حجۆ ميرگه‌سۆری و سليمان بلێی دوو كه‌سايه‌تی ئه‌و سنورانه‌، په‌يوه‌نديان به‌ چه‌ند كه‌نالێكی راگه‌ياندنه‌وه‌ كردووه‌، تا كيشه‌كانيان باس بكه‌ن، له‌لايه‌ن ئه‌دهه‌م بارزانی كه‌ هه‌ره‌شه‌ی كوشتنيان ليكراوه‌، ئه‌و گوندنيشنانه‌ له تيره‌ی خورشیديه‌كانن كه‌ خۆيان له‌ مه‌سعود به‌ كه‌متر نازانن، تا ئه‌مرۆ ٢٣ گه‌نج و پياوی ميرخاسيان له‌ سالی ٢٠٠٩ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌موزه‌وه‌ ڕفێنراون ئه‌وان ئيستا دۆزويانه‌ته‌وه‌ كه‌ پياوه‌كانی پاراستنی مه‌سعود بارزانی له‌ نيوه‌شه‌دا ئه‌وانه‌ی رفاندووه‌ تا ئيستا له‌ زيندانه‌كانی بنه‌ماله‌ له‌ بارزان زيندانن، به‌ پێی دواين هه‌وال ٣ رۆژ له‌مه‌و به‌ر له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌ ٥ كه‌س له‌و خورشديانه‌ ئاماده‌نه‌بووه‌ په‌شيمانی خوی ده‌رببرێت هه‌ر ٥ يان كوشووتن و ته‌رمه‌كانيشيان بزركردووه‌ له‌و سنورانه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە