پیاوه‌کانی شێخ شماڵ و مه‌لا به‌ختیار بۆیه‌ک ده‌پاڕێنه‌وه،
Monday, 02/03/2009, 12:00
له‌م ڕۆژانه‌دا جه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی دڵسۆز،به‌ئه‌مه‌ک،به‌وه‌فا،بۆخه‌باتی ڕابردوی خۆیان هاتنه، ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو ناعهدالیو گه‌نده‌ڵی،به‌تایبه‌تی له کۆمیته‌ی ،پ،م،د،ک،کۆمیته‌ی هۆڵندا،که چاشێکیان کردووه به مه‌سولی کۆمیته‌که‌یان به‌بڕیاری مه‌لا بهختیارو به پشتیوانی شێخ شه‌مال و هیوا سه‌هه‌نگ،جیتر بێده‌نگ نابن کۆنه چاشێکی وه‌ک ئازاد خالید مهسولیان بێت،بۆیه ئه‌و پێشمه‌رگه دلێرانه ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه که‌وتونه‌ته هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕابردوی ئه‌وکه‌سانه‌ی خیانه‌تیان له گهلو نیشتیمان کردووه،به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌مۆستا[عه‌ونی}خۆشناو هاتووه کوێرانه دیفاع له ئازاد خالیدی کۆنه چاش ده‌کات،په‌ندێکی کوردی هه‌یه پرسیار له[ڕێوی ده‌که‌ن کێ شاهیتته،ده‌ڵت کلکم] مامۆستا عونی به‌ڕێزیشت کارگێڕی علوچی له کۆمیته‌که‌ی ڕێکخستنه‌که‌ی، هیوا سه‌رهه‌نگ له هۆڵندا نه‌ک به دهنگدانو هه‌ڵبژاردن کرابیت به کارگێڕی کۆمیته،زۆر باش ده‌زانین ئه‌و نوسینه‌و به‌رگری کردنه کهبڵاوت کردۆته‌وه به ئه‌مری شێخ شمالو هیوا سه‌رهه‌نگ به‌ناوی تۆیان کردووه ، بۆ شێخ شه‌ماڵ،هیوا سه‌رهه‌نگ خۆیان نایه‌نه ده‌نگ له‌سه‌ر ئازاد خالید؟ بۆ خۆیان به ئاشکرا به‌رگری لێناکه‌ن؟ چونکه به‌ڕێزت زۆر باشدهزانی که ئازاد خالید چاشبووه جه‌ند چارێک باست کردووه به‌ڵام ئه‌مڕۆ واپێویست ده‌کات به‌رگری لێبکه‌یت تا ئه‌ندامه علوچییهکهت لێوه‌رنه‌گرنه‌وه،جونکه بهتهسکیهی شێخ شماڵ و هیوا سه‌رهه‌نگ کراویت به ئه‌ندام کۆمیته دڵنیام له‌ناخه‌وه ئه‌م درۆیه ئازارت ده‌دات،مامۆستا عه‌ونی به‌رێزت ئه‌وکه‌سانه‌ی ڕاستی ده‌نوسن ،هه‌وڵی چاکسازی‌و پاکساری ڕیزه‌کانی [ی،ن،ک]ده‌ده‌ن به چه‌واشه‌کار ده‌زانی،به‌ڵام به‌ڕێزت دیفاع له کۆنه چاشێک ده‌که‌یت خۆشت به‌دڵسۆز ده‌زانی،بانێکه‌و دووهه‌وا،ئه‌گه‌ر تۆ‌و ئازاد خه‌ڵکی خۆشناوه‌تی نه‌بونایه ئه‌م دیفاعهت ده‌کرد؟ دڵنیابه نه‌خه‌یر،
مامۆستا عونی ده‌نوسێت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئازاد خالیدی کۆنه ئاشوو کۆنه چاش ده‌نوسن ده‌یانه‌وێت خۆیان بکرێنه مه‌سول کۆمیته، ئایا کاک ڕاید ڕه‌سوڵ که به‌وپه‌ڕی دلسۆزیه‌وه زۆر ڕاستگۆیانه باسی چاشایه‌تی ئازاد خالیدی کردوه،به‌چاوی خۆی ئازادی له ڕه‌بیه‌ی چاشایهتیدا بینیوه،له نزیکی گونده‌که‌ی خۆیان ئه‌مه به‌درۆ ده‌زانی ، به‌ته‌مای جێگه‌که‌ی ئازاده؟، یان دڵسۆزیه‌تی بۆ پاک کردنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، دڵنیابه مامۆستا عه‌ونی به‌ڕێزت ڕاست گۆنیت،دڵسۆز نیت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆت ڕاستیه‌کان جه‌واشه ده‌که‌یت کۆنه جاشێک ده‌که‌یته پیاو باش به‌سه‌ر خۆته‌وه، به‌ڵام په‌تی درۆ کورته ،هیوادارم بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه جیتر دیفاع له‌کۆنه جاشه‌کان نه‌کرێت و ڕیزه‌کانیان لێپاک بکرێته‌وه،ده‌بێت هه‌مو پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین ده‌نگ هه‌ڵبڕێت له‌و ناعهدالهتیهو جیتر ڕازی نه‌بن کۆنه چاشێکی وه‌ک ئازاد خالید بهتهسکێی شێخ شهماڵو مه‌لا به‌ختیار مهسولیان بیت،وه ئه‌وانه‌شی به‌رگری له کۆنه چاشه‌کان ده‌که‌ن هیجیان له‌وان که‌متر نیه،
هۆڵندا 3-3-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست