کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کوردستانپۆستی فلته‌رکردووه‌.

Thursday, 15/04/2010, 12:00


چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو هه‌ولێر و شارۆچکه‌کانی ده‌وروپشتی هه‌ولێر پێیانراگه‌یاندین که‌ کوردستانپۆست ناکرێته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن کۆمپانیاکه‌ی پار‌استن(تارین نێت)ی مه‌سروری کوڕی مه‌سعود‌ فلته‌رکراوه‌. سه‌رچاوه‌کان ئه‌وه‌شیان ته‌ئکیدکرده‌وه‌ که‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ زیاتر ده‌بێت ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌و کاره‌ و خوێنه‌رانێکی زۆری کوردستانپۆست له‌و ده‌ڤه‌ره‌ بێبه‌شبوونه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی.
ئیمه‌ له‌کاتێکدا سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره‌ تیرۆریستییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌که‌ین ، ده‌لێین ئه‌و بنه‌ماڵه‌ دووپاتیانکرده‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک که‌ خۆناگرن به‌رامبه‌ر " حه‌قبێژی" هه‌ربۆیه‌ زۆر نامه‌ردانه‌ په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر تیرۆری "ووشه‌" .
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست دڵنیاده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئاگاداری ئه‌و کۆمپانیایه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌و‌ رێگه‌یه‌وه‌ کوردستانپۆستی فلته‌رکردووه‌ و کاری یاسایی ده‌رهه‌ق ئه‌نجامده‌ده‌ین .
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست بۆ شکاندنی فلته‌ره‌که‌ ده‌توانن ئه‌م لینکانه‌ به‌کارببه‌ن:
http://www.webfilterfree.info/
http://www.rxproxy.com/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە