کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەزگاى پرۆژەتایبەتیەكانى نەوت دارزاوە لەگەندەلى

Saturday, 28/03/2009, 12:00

1988 بینراوە


لەهەموو جیهان و ناوچەكە بە عێراقیشەوە دام و دەزگا نەوتیەكان ئەهمیەتێكى خوى هەیە و زور گرنگى پێدەرێت چونكە وەك هەموو لایەك دەزانێن بوارى نەوت زوگرنگە و بربرەى پشتى ئابوورى هەموو ولاتێكە و كەسانى شیاو و بەئەزموون دادەنرێت بۆ بەریوەبردنى كارەكانى بەلام لە كوردستانى ئێمە ئەم هاوكێشەیە پێچەوانە بۆتەوە نمونەشمان دەزگاى گشتى سوتەمەنى سلێمانى یە كە لەساتەوەختیكدا بوو بەگرنگترین سەرچاوەی داهاتى حكومەتى هەرێم دادەنرا بەلام بەداخەوە ئیستا ئەو دەزگایە كەسیك سەرپەرشتى دەكات كە هیچ ئەزمونێكى بەریوەبردنى نیە و لە دواى 31/ئاب چوتە وولاتى هولندا نیشتەجى بووە بەهۆى مەحسوبیەت و خزمایەتى دوومانگ پێش گەرانەوەى بۆ كوردستان فەرمانى گەراندنەوەى بۆ دەركراوە . ناوی ئه‌و که‌سه‌ گه‌نده‌ڵه‌(محمه‌د سلیمانه‌ برای کافیه‌ دۆلاری ژنی عومه‌ر مورتاحی ترۆکراوه‌) ،كە گەندەلیەكە لێرەوە دەست پێدەكات پاش ماوەیەك لە دەست بەكاربونى بەفەرمانى جیگرى سەرۆكى حكومەتى پێشوتر سەروكى دەزگاكە خانەنشین كرا و بەتەلەفونى هەمان كەس كرا بەسەرۆكى دەزگا پاش چەند رۆژێك لەدەست بەكاربوونى وەك سەرۆك دەزكا ناونیشانى گوراوە بە راوێژكارى پێشكەوتوو مووچەكەى كراوە بە مووچەى بریكارى وەزیر ئەم بەرێزەش چونكە خوى بە مەحسوبیەت و خزمایەتى ئەو پوستەى پێدرا بەهەمان ڕیتم و رۆحیەت چەند برادەرێكى خوى هێنایە پێشەوەو كردنیە بەرپرس لە دەزگاكە و بوە هۆى پوكانەوەى دەزگاكە بەشیوەیەكى زۆر بەرامبەر وەزارەت و هەموو ئەو لایەنانەى كە تەماعى نامەشروعیان هەیە لەو دەزگایە، گەندەلیەكان زورن ئەگەر بتەوى بینوسیتەوە كاتیكى زۆر و چەند زنجیرە بابەتێكى دەویت بەلام ئێمە چەند نمونەیەك باس دەكەن كورد ووتەنى مشتێك نمونەى خەرواكەیەتى لەوانەش بە سەرپەرشتى سەرۆكى دەزگا گەورەترین مخالەفەى دارایى كراوە ئەویش بەكڕینى مێز و قەنەفە و هەندیك ئەساس بۆ ژورى خۆى و نوسینگەى تایبەتەكەى لەمانگى دووى سالى 2009 كە هەموو وسولات و اولیات و چەك كونونسى لیژنەى كڕین و موافەقاتەكانى كراوە بە 31/12/2008 تا بتوانن حجەیەكى دارایى بدەن بەكارەكەیان لەكاتێكدا بە پێى رێنماى حكومەت دەبیت لە مانگى 1 ى سالى 2009 تەنها 1/20 ى بودجەى مانگانەى سالى رابردوو خەرج بكرێت و لە 18/12 ى هەموو سالیك بەدواوە هیچ كرینیك نەكرێت ، حكومەت رێنماى داوە بەكەم كردنەوەى خەرجیەكان بەهوى كورت هێنانى بودجە بەلام لەم دەزگایە تەنها یەك مێز كراوە بو سەرۆكى دەزگا بە 3000000 سێ ملێون دینار لەكاتێكدا زوربەى فەرمانبەران پێویستیان بە مێز و ئەساسە رەزامەندى دەرنابڕت بۆیان بكریت هەروەها لەو بینایەى كە گرتویانە بەكرى ژورى بۆ خوى و نوسینگەى تایبەتەكەى دروست كردوە لە قاتى خوارەوە تا هیلاك نەبێت لە هاتوچوو كردن لەسەر قادرمەى بیناكە لەسەر بودجە دەزگاكە كە ئەمەش مخالەفەیەكى ترە و دەرمالەى پایەى بۆ یەكێك لەهاورى كانى خەرج كردوە بەناوى بەریوەبەرایەتى پالاوتگەى بازیان لەكاتێكدا تا ئیستا ئەو پالاوتگەیە تەواو نەبوە و چەند مانگێكە لەلایەن كومپانیایەكەوە سەر بە ئیدارەى گشتى وەرگیراوە و هیچ پەیوەندى بە حكومەتەوە نەماوە هەروەها رێنمایەدارایى ژمارە (37)بە نوسراوى ژمارە 18228 لە 27/8/2008 و رێنماى ژمارە 53 بە نوسراوى 9/24/27142 لە 15/12/2008 حكومەتى هەرێمى فەرامووش كردوە لەبەرخاترى برادەریكى ترى و ئامادەنیە جى بەجى بكات و برادەرێكى ترى كردوە بە بەرێوەبەرى فەرمانگەیەكى دەزگاكە هەر وجودى نەماوە و جێگرى خویشى بەوەكالەت واتە دوو پۆستى پێداوە لەیەك كاتدا كە ئەم حالە هەرنابێت بەس بۆ ئەوەى دەرمالەى پایەى بۆ سەرف بكات هەروەها ئامادەنیە رینماى بڕنى دەرمالەى مەترسى ئەندازیارە برادەرەكانى ببڕت لەكاتێكدا حكومەت فەرمانى داوە بە برینى دەرمالەى مەترسى ئەو ئەندازیارانەى لەناو فەرمانگەكان كار دەكەن هەروەها تەنها و تەنها هەول بۆ برادەرەكانى خوى ئەدات كە ناونیشانیان بگۆریت و پلە و پایەیان بەرز بكاتەوە هەتا نوسراوێك ئیمزا دەكات هەفتەیەكى پێدەچیت كە هەموو مراجعەكانیشى هەراسان كردوە بەم كارەى كە ئیستا كردویانە بە نوكتە ئەلێن تا پاكەتێك جگەرە نەكێشیت نوسراوێك ئیمزا ناكات بۆیە من وەك چاودێریك لەسەر كارەكانى ئەم دەزگایە داوام وایە ئەگەر حكومەت جدیە لەو چاكسازیەى كە بانگەشەى بۆ دەكات با لەم دەزگایەوە دەست پێبكات چونكە حالى ئەم دەزگا هەستیار و گرنگە زور شرە لەسایەى سەرۆكى دەزگا و هاوكارەكانى و ئەگەر وابروات دەبێت حكومەت و یەكێتى فاتیحا بو روحى كەرتى نەوت بخوێنن لە دەڤەرى سلێمانى




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)