ئەی لەوە، ئەرسەلان فرسەت، باسی ناعەدالەتی دەكا
Saturday, 09/10/2010, 12:00
جارێ رەخنە لەو قەڵەمە لەرزۆك و ترسنۆكانە ناگرم كە لەكوردستانی نوێ، دا دەنوسن ، چونكێ ئەوانە نەك غیرەتیان نەداوەتە بەرخۆیان بەڵكە تەمەنی خۆشیان فرۆشتووە.
رەخنەم لەوەیە كە یەكێك نیە لەو ڕۆژنامەیەدا ، بە ئەرسەلان بایز كە لەدوای هەڵبژاردنی 3-7ەوە بەئەرسەلان فرسەت ناسراوە بڵێت تۆ لە فرسەت و پیلان بەولاوە چ كاتێك خزمەتی ئەم نیشتمانەت كردووە تا باسی ناعەدالەتی بكەیت.
لەرۆژنامەی كوردستانی نوێ ، ی زمانپیسی یەكێتی رۆژی 6-10، ژمارە 5298، ئەرسەلان فرسەت وتارێكی لەژێر سەردێری ناعەدالەتی نوسیوە.
ئەم وتارە مایەی پێكەنینە بۆ یەكێتی و ئەرسەلان فرسەت، چونكە ئەو قسانە نەك خۆی بەڵكە حزبەكەشی بۆی نیە بیان ڵێت.
لەدێڕێكدا وتویەتی ناعەدالەتی و گەندەلی هەیە و دەبێ حكومەت بەبایەخەوە سەیری ئەو گلەی و رەخنانە بكا و نەڵێت هیچ نین و ئاژاوەچین.
هەروەها لەدێڕێكی تردا وتویەتی: ئەمڕۆ شەقامی كوردی گلەی و تێبینیان هەیە لەسەر ژیانی حزبایەتی و ئەو ناڕەزایانەش هەمووی دیعایەی ئۆپۆزیسیۆن نین.
هەروەها لەدێڕێكی تردا دەڵێت: دەبێت حوكمڕانەكان لەبورجی عاجی بێنە خوارەوە و تێكەڵاوی خەڵك بن.
ئەمن بۆیە ئەم چەند دێڕەم هەڵبژارد بۆئەوەی كەس وەقتی خۆی پێوە نەكوژێ و بچێت بخوێنێتەوە، چونكە تەنیا ئەو چەند دێڕەی تیایە بۆ خوێندنەوە بشێت، بەڵام بۆ ئەرسەلان فرسەت نیە بیانوسێت، چونكە:
یەكەم: ئەرێ پێمان بڵێ ئەو ناعەداڵەتی و نایەكسانیە كێ دروستی كردوون، جگە لەئێوەو هاوڕێكانت وەك ئازادی علوج و مەحموە سمێڵ و عومەر مورتاح و دادە پیرێژن و مەلا مێباز لەسەر و ئێوەشەوە چەتەكانی بنەماڵەی بارزانی، ئەرێ كێیە ناوی خەڵكی رەخنەگر و دڵسۆز و رۆشنبیرانی هەم هەرێمەی ناوناوە ئاژاوەگێر ، لەئێوەو پارتی و قەڵەم فرۆشەكانی ئێوە نەبێت.
دووهەم: خەڵكی ناڕەزایان هەیە و ئەوانەش هەمووی قسەی ئۆپۆزیسیۆن نین، ئەم قسە نەستەق و دەگمەنەی ئەرسەلان هەر بۆ ئەوە باشە بیخەینە قوتوەوە و بیبەخشینەوە بەسەر برادەرانی گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵی ئیسلامیدا، بەڵكو لەو قسە لەقوتو دانراوەی ئەرسەلان فرسەت كەمێك بخۆن و فێری ژیانی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆن بون ببن، چونكێ ئەوەتا ئەم و هاوڕێكانیشی دەزانن كە ناعەدالەتی هەیە بەڵام كوێرن و نایبینن، یان ئیفلیجن و پێیان چارەسەر ناكرێ، بۆیە تەنیا قسەی ئۆپۆزیسیۆن نیە قسەی ئەمانیشە و دور نیە لەوتاری تری دا وانەی ئۆپۆزیسیۆن بون فێری گەنجانی ئەم هەرێمە بكات كە لەسەیایەی گۆڕان و میدیای ئەهلیەوە رۆژ بەڕۆژ ژمارەیان زیاد دەكات.
سێهەم: ئەرسەلان فرسەت داوا لەدەسەڵات دەكات لەبورجی عاجی بێنە خوارەوە، وەك خۆی هەموو رۆژێ لەناو خەڵكدا بێت و خەڵك هێندە خۆشی بوێ بەس چاوەڕوانی ئەمن بچێتە لایان، نازانم ئەم مەسئولانەی یەكێتی و پارتی شەرم ناكەن لەخۆیان كە بەو شێوەیە قسە دەكەن، بۆ ئێوە هیچ كەستان ئەوێرن بچنە بازاڕەوە بەبێ حیمایە، ئەرێ ئەرسەلان فرسەت خۆت لەو بورجی عاجی یە بۆ نایەیتە خوارەوە.
ئەو قسانەی ئەرسەلان فرسەت بۆ كەسێ باشە حورمەتی لەناو خەڵكا هەبێ، ئەوە بۆ ئەو نوسەرە گەنجانە جوانە كە لەمانای ناعەدالەتی تێگەیشتون نەك بۆ كەسێك كچەكەی كەس نەیزانی چۆن بەواسیتە لەزانكۆ كرایە موعید، نەك بۆ كەسێكی وەك ئەرسەلان كە كۆلانی گەڕەكێكی هەراسان كردوە بەخۆی حیمایەكانی، نەك بۆ كەسێ كە هیچ خانمێك نەیدەوێرا روو لەژورەكەی بكا كاتێك لێپرسراوی مەكتەب رێكخستن بوو.
ئەوە بۆ ئەوە قەڵەمە جەربەزانە جوانە ئەو قسانە بكا كە لەمیدیای ئەهلیەوە پارتی و یەكێتی یان تەنگەتاو كردووە و ئێستا دەیانەوێت سنوری ئازادی بەرتەسك بكەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست