کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەوانە حیزبن یا شڵتاغ باز ؟

Wednesday, 08/01/2014, 12:00


لە هەندەران بۆ ماوەیەک نەمدەوێرا باسی کوردستانپۆست بکەم!
***************************
ئەوەندی لەبیرمە دروشمی / راپەڕین / دژی ئەو دەسەڵاتە هی کوردستانپۆستە
.زۆری خایاند تا لێی حاڵی بم چۆن دەبێ بۆ دەسەڵاتی کوردی قسەی ئاوا بکەین؟


لە رۆژهەڵاتی کوردوستان ، ناوچەی موکریان لە مێژ ساڵە گوتنێک دەبیسم کە دەڵێ : دەڵێی عەجەمی بە شڵتاغی ! شڵتاغ باز بە کەسێک دەڵێن کە گوناحی خۆی بخاتە ئەستۆ کەسێکی دیکە وسەرەڕای ئەوەش شەڕت پێ بفرۆشێ ؟! من پێم وایە مرۆوی زاناو تێگەشتوو ناوی گۆڕی باوکم بێنێ لەدڵم گران نایە ،(پیاوی زانا ئەو کارە ناکا ئەو قسەیە پەیامی تایبەت دەگەیەنێ) بەڵام مرۆوی خوێڕی ونەزان لە جیاتی پەرداغێک ئاو چەلەنگێکت هەنگوێن بداتێ هێشتا تۆ لە زەرەری. نەمرد م و بەچاوی خۆم حیزبی بە شڵتاخیشم دیت !
لە هەندەران بۆ ماوەیەک نەمدەوێرا باسی کوردستانپۆست بکەم! دیانگوت؛ جنێوفرۆشە بابەتی بۆ مەنێرە!؟ پیشەی کۆمەڵگای دواکەوتوو، نوسەر و شاعیر و حیزبی سەقەت رێکاری بۆ دیاری دەکەن وخەتای کەس نییە. لە وڵاتێکدا کە شەڕفرۆش وجنێوفرۆش رێگای هەناسە کێشانت بۆ دیاری بکەن هەر ئەوەی لێ شین دەبێ کە دەیدروینەوە !بە دەگمەن هەڵدەکەوێ لە کۆمەڵگای کوردەواریدا کەسانی وەک کاوە گەرمیانی، سەرڕای ئەوەی لەبواری ئابوریدا دەست تەنگ بن ئاوا بوێرانە بۆ پاراستنی ژیان وکەسایەتی تاکی نەتەوەکەی بەدەستی شڵتاغ بازەکانی م، سەنگاوی بە شێوەیەکی دڕندانە لە باوەشی دایکی ئەنفالدا شەهید بن و سەربەرزانە هەزاران پرسیاری بێ جواب بۆ کەسانی دیکەی خۆ نەویست بە جێ هێڵن.مرۆوێک کە هاوسەری شیرینی دوو حەوتووی بمێنێ منداڵی ببێ خواردنی نۆکاو بێ !؟
ئەوەی کە لە باشوری وڵات دەقەومێ لەم سەردەمەدا، لەسەدەی سێزدەی زایینی هەر بەو شێوەیەبووە .ئەو کات زاناو بیرمەندو راستوێژ دەچونە سەردار لە دەسڵاتی ئەو ڕۆی کوردیشدا دووپات دەبێتەوە ! ئەوکات سەدەی ١٣ بوو بەڵام ئەڕۆ دەستپێکی هەزارەی سێیە ! لە سیستمی بەڕێوەبردنی دامو دەزگای فاشیستێکی وەکی هیتلێر کەسانێک هەبون کە پڕ بەدڵ خوزیاری لە ناو بردنی هیتلێریان دەکرد بۆ چەند جاریش لەو کارەدا سەرنەکەوتن و یەکە یەکە گیران و لەدار دران یا ترۆرکران! حیزبێک کە زۆرینەی بەڕێوەبەرانی لەسەر شڵتاخ و درۆ دەلەسە ژیانی سیاسی رۆژانە بەڕێوە دەبەن دەبوایە کۆمەڵگای وشیار هەر زوو بیزانیبایە کە سەردەمێک دەگا رووی تفەنگەکانیان لەسەر سنگی خەڵک و بنە ماڵەی شەهید ڕابگرن.
شیوەن و ڕۆڕۆی ئازاد جوندیانی هاوفکرەکانی جنێوفرۆشێکی وەک م. سەنگاوی بە نوسینی نامەو پاکانە بۆ قەوزەپۆش کردنی کەیسی شەهیدان ئەو پەیامەمان دەداتێ کە هیچ کەس توانای ئەوەی نییە، کە دژی ئێمە سکاڵا تۆمار بکات! یاسا هەر بۆ خۆمانین، شێری ژوورێ ورێوی دەرێش هەر بۆ خۆمانین.چارە چییە؟ خۆ کوردستان هەر هەولێر و سولێمانی نییە . ئەدی رۆژهەڵاتی وڵات ئاخۆ چی بەسەر دێ؟ وەک تیشکی خۆر دیارە لە داهاتوودا بڵێین خۆزگە بە کفندزی یەکەم تەنیا کفنیان دەدزی! باڵام ئەوانە هەم کفنەکەمان دەدزن هەمیش.
ئەوەندی لەبیرمە دروشمی / راپەڕین / دژی ئەو دەسەڵاتە هی کوردستانپۆستە .زۆری خایاند تا لێی حاڵی بم چۆن دەبێ بۆ دەسەڵاتی کوردی قسەی ئاوا بکەین؟ خۆ هەر چی بێ کاربەدەست کوردە .بەڵام هێدی هێدی ڕەو سپی وەدەرکەوت و زانیم ، زۆردار، زۆردارە و جا خۆماڵی بێ یانژی بیانی.شەو و رۆژ فکر لە چارەنوسی نەتەوەکەم دەکەمەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دەڵێم ئاخۆ لە داهاتوودا لەوێ چمان بەسەر دێ؟ نەخۆشەکانی ناو کەمپەکانی کۆی سەنجەق و زڕەگوێز چمان بەسەر دێنن؟

جەعفەر کەریمی / ٨/١/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە