کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی که‌وته‌ قه‌یرانه‌وه‌

Tuesday, 22/02/2011, 12:00




سه‌ره‌تایه‌ک
دوای ڕووداوه‌که‌ی 17 سێپته‌مبه‌ر پارتی که‌وته‌ ناو ته‌نگژه‌یه‌کی سیاسی قوڵه‌وه‌و ئه‌و ته‌نگژه‌ سیاسیه‌نه‌ی که‌ ماوه‌یه‌کی دوورو درێژه‌ له‌ ئارادان خۆیان سه‌ریان له‌ پزڵدانی ئازاره‌کانی خۆیان ده‌رهێنا؟؟
من وای ئه‌بینم سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی ناو پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وکاته‌ی که‌ له‌ ڕووداوێکی شاراوه‌ی نادیاردا هه‌ریه‌که‌ له‌ زه‌عیم عه‌لی وجه‌مال مورتکه‌ له‌ ساڵانی 1998 و1999 ئه‌تتکران وئه‌وکاته‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌وتنه‌ ناو قه‌یرانێکی قوڵ له‌وه‌ی کێ کار بۆ حزب ئه‌کا وکێ کار بۆ بنه‌ماڵه‌ ئاکا وله‌وه‌ی کێ کار بۆ خودی خۆی ئه‌کا له‌سه‌ر ورگی هه‌ردووکیان؟؟چونکه‌ هه‌ردووکیان له‌ نێچرڤانه‌وه‌ سه‌قه‌ت کران زه‌عیم عه‌لی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حیمایه‌کانی لاو نیو به‌ڕێگا ڕۆیشتن حیمایه‌کانی نێچیر شه‌ش که‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌کان به‌ دیل کوشتن وئه‌و قسه‌یان کرد به‌ په‌ند بۆ هه‌موو سۆرانیه‌کانی ناو پارتی که‌ خوینی هه‌ر بارزانیه‌ک دوو سۆرانی له‌به‌ده‌له‌ له‌سه‌رمان شت کاتێک جه‌مال مورتکه‌ به‌هێزترین که‌سی عه‌سکه‌ری پارتی له‌و هه‌ولێر ویستی بێته‌ قسه‌ ئه‌ویش ئیفلیج کراو پێیان وت وسه‌ به‌ ده‌نا زمانت ده‌ردێنین
ئه‌و ڕسته‌یه‌ دوابه‌دوای لادانی جه‌وهه‌ر نامیق زیاتر ته‌قیه‌وه‌ ئه‌وکاته‌ی جه‌وهه‌رنامیق ویستی گۆڕانێک له‌ناو پارتیدا دروست بکا که‌وته‌ به‌رده‌م وشه‌ی بێده‌نگ به‌ گه‌ر زمانت ده‌ردێنم،به‌م شێویه‌ ئه‌ویش بێده‌نگ کرا،دوابه‌دوای ئه‌وه‌ نێچیر که‌وته‌ خۆ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان گۆڕان بکه‌ن وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ له‌ناو حزبه‌که‌یاندا به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌و ڕووداوانه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سه‌لمێنن که‌ ئه‌ویش نه‌وه‌ک نه‌یتوانی ببێته‌ کاره‌کته‌رێک بۆ چاککردنه‌وه‌ی حزبه‌که‌ی به‌ڵکو ئه‌ویش بوو به‌ دروشمێک که‌وته‌ به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵکی سلێمانیه‌وه‌
ڕووداوه‌کان که‌وتنه‌ قسه‌وه‌
سه‌ره‌تاو دوای یه‌که‌م ڕۆژ و دوای به‌ردبارانکردنی لق وکوشتنی ڕێژوان وبریندارکردنی هاوڵاتیانی سڤییل له‌یه‌که‌م لێدوانیدا بۆ سایتی په‌یامنێری نزیک له‌ پارتی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی لقی چوارو ئه‌ندامی تازه‌ ده‌رچووی سه‌رکردایه‌تی پارتی وتی پارتی پارویه‌ک نیه‌ هه‌رکه‌سێ بیه‌وێ قوتی با،هه‌مان ڕۆژ فازیل میرانی به‌رپرسی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی وتی ئه‌وه‌ی ده‌ستمان بۆ درێژ بکا بۆمان بکرێ ده‌ستی ده‌بڕینه‌وه‌ ،نێچیرڤان بارزانی به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌که‌وه‌ په‌نجه‌ی به‌رز ئه‌کرده‌وه‌ وتی ئێمه‌ هێزمان نارد له‌سه‌ر داخوازی حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا بۆ ئه‌و شاره‌ بگێڕدرێته‌وه‌ ،دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان له‌لایه‌ن یه‌کێتیشه‌وه‌ به‌ به‌ گێره‌شێووێن ناوبراو گۆڕانیش خۆی نه‌کرد به‌ خاوه‌نی ئه‌وجاره‌یان خه‌ڵکی ڕۆشنبیرونوسه‌رو ڕۆژنامه‌وانانه‌وه‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وام بوو و درێژه‌ی پێدرا پارتی ئه‌وسا زانی که‌ هه‌ڵه‌ی کردووه‌و له‌وه‌ی که‌ که‌سێکی وه‌ک فازیل میرانی داوای ده‌ست بڕینه‌وه‌ی خه‌ڵک بکا ونێچیر به‌ په‌نجه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵک بکا،
گه‌ر سه‌یرێکی ئه‌و ڕووداوه‌ بکه‌ین له‌ پشت ئه‌و ڕووداوه‌ زۆر سیناریۆ خۆیان نیشان دا له‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی وپارتی ئه‌وه‌ی ناوی ڕێککه‌وتن بێت له‌ نێوانیاندا ته‌نها له‌ درۆیه‌کی سیاسی خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ئه‌چیت وهه‌ردووکیان به‌ فێڵن له‌ یه‌ک یه‌که‌م ڕۆژ پارتی هێز ئه‌نێرێ به‌ قسه‌ی نێچیر وه‌ک وتی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی حکومه‌ت ووه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بووه‌و هه‌مان ڕۆژ ئه‌و هێزه‌ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی یه‌کێتی به‌ریه‌ک که‌وتن و چه‌کدارانی کۆسره‌تیش ڕێگایان نه‌دا بێنه‌ ناو سلێمانیه‌وه‌ ئه‌مه‌ خۆی دوو فاقیه‌تێکی خۆڵ ده‌بینێ له‌وه‌ی که‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌ یه‌کێتیه‌و داوای هێز ئه‌کا له‌ پارتی وله‌ شاره‌که‌ی که‌ یه‌کێتی به‌ هی خۆی ئه‌زانێت یه‌کێتی ڕێگا نایه‌ت ئه‌و هێزه‌ بڕواته‌ ژووره‌وه‌ ،
یه‌کێتی وپارتی هاوپه‌یمانن؟؟
لێره‌دا ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ ئایا یه‌کێتی و پارتی هاوپه‌یمانان یان شتی تر که‌ وایه‌ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی که‌ هه‌مان ڕۆژ به‌ په‌له‌ ئه‌نجام درا بۆ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ وبۆ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ ناڕازی بوون ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی هێزی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و سلێمانی کردووه‌ ؟؟که‌ به‌ڕاستی یه‌کێتی وپارتی هاوپه‌یمانن ئه‌و دوو ڕوویه‌یان له‌ چی له‌گه‌ڵ له‌لایه‌ک یه‌کێ قسه‌یه‌ک ئه‌کا له‌لایێ یه‌کێکی تر وه‌ڵامی ئه‌یاته‌وه‌ ؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت ونێچیر و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌مه‌ڕ هێزی زێڕه‌ڤانی
گۆڕان وهه‌ڵوێستی پارتی
هه‌ڵوێستی گۆڕان زۆر بێمانا بوو گه‌رچی گۆڕان تاکوئێستاش من قسه‌له‌سه‌ر گۆڕانی بونیان هه‌یه‌ به‌ڵام گۆڕان ده‌بوو خۆی بکردبا به‌ خاوه‌نی و ئه‌و فرسه‌ته‌ مێژوویه‌ له‌ده‌ست خۆی نه‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵکی له‌ سلێمانی هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان وسیاسیه‌ک بیه‌وێ بچێته‌ ناو خۆپیشاندانه‌وه‌ ده‌ری ده‌که‌ن چونکه‌ هاوڵاتیان ئه‌وه‌ به‌ موڵکی خۆیان ده‌زانن نه‌وه‌ک گۆڕان له‌به‌رامبه‌ردا پارتی گۆڕان تاوانبار ئه‌کا به‌وه‌ی له‌ پشت ئه‌و ڕووداوه‌یه‌ هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌وه‌ی به‌ ئاشکرا وت،هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی ناو پارتیه‌ زۆر نابه‌رپرسیارانه‌ هه‌ڵسوکه‌تیان کرد یه‌که‌م ڕۆژ ونه‌یان زانی ئه‌که‌ونه‌ به‌رنه‌فره‌تی خه‌ڵک یه‌کێ ئه‌ڵێت ده‌ست ئه‌بڕینه‌وه‌ ویه‌کێ ئه‌ڵێت پارویه‌کی به‌هێز نین ویه‌کێ هێز ئه‌نێرێت ئه‌مانه‌ هه‌مووی بونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ جه‌ماوه‌ر دوو ئه‌وه‌نه‌ی تر له‌ پارتی بخرۆشێ وله‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وام بن ڕۆژێ داوای دادگایی کردنی به‌رپرسانی پارتی و لقی چوار بکه‌ن ڕۆژێ داوای ده‌رکردنی باره‌گاکانی پارتی بکه‌ن له‌وناو ئه‌و خه‌ڵکه‌شدا جیله‌ که‌سانێکی ڕۆشنبیر هه‌ن تازه‌ پارتی ده‌زانێت که‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ له‌ پارتی دڵی شکاوه‌ بۆیه‌ گه‌ر یه‌که‌م ڕۆژ داوای لێبوردنی بکردبا وبه‌رپرسان وئه‌ندامانی له‌ لقی 4 ڕه‌وانه‌ی دادگا بکردبا خه‌ڵکه‌که‌ قسه‌یه‌کی تریان ئه‌بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌تا فازیل میرانی به‌ڕاشکاوانه‌ وتی گه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی ویستیان بێت ئێمه‌ باره‌گاکانمان ئه‌گوازینه‌وه‌ وله‌ ناو سلێمانی نامێنین،که‌ خودی فازیل میرانی بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی سلێمانی چاوترساو بکا ئه‌یوت ده‌ستیان ئه‌بڕینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ زه‌بری چه‌کوشی جه‌ماوه‌ر وای نیشانی پارتی وفازیل میرانی دا که‌ ئه‌وان وه‌ک حزب که‌وتونه‌ته‌ قه‌یرانه‌وه‌ وه‌ک چۆن قه‌زافی که‌وتۆته‌ قه‌یرانی مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات له‌ لیبیا وبه‌یاننامه‌ له‌ غینیا ونایجریا بڵاو ئه‌کاته‌وه‌ هه‌رکه‌سێ ئه‌توانی خه‌ڵک بکوژێ ڕۆژانه‌ به‌ 2000 دۆلار ئه‌وا بابێت کاری ئه‌ده‌ینێ هه‌ر قه‌زافیش ته‌یاره‌ به‌ شه‌و هه‌ر ئه‌ڵسێنێ بۆ کوشتنی هاوڵاتیان تا خۆپیشاندان نه‌که‌ن هه‌مان شت پارتیش ئه‌مڕۆکه‌ که‌وتۆته‌ قه‌یرانێکه‌وه‌ هه‌رچی ئه‌کرێت بۆی پنج ناکرێت ئه‌وه‌تا پێ له‌ جه‌رگی خۆی ئه‌نێت وئه‌یه‌وێ باره‌گا له‌ سلێمانی بکێشێته‌وه‌ به‌س بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان هێور ببنه‌وه‌ به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانیان له‌ناو خۆیان واتا له‌ناو خۆپیشانده‌ران ده‌رکدرده‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ پارتی حکومه‌ته‌ هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌ردووکیان له‌ قه‌یرانێکی گه‌وره‌دان وجا ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌نده‌ڵێ به‌رهه‌می هێنا بێت یان ده‌ستی ده‌ره‌کی.
بارزانی خه‌ڵات وه‌ر‌ئه‌گرێ وحزبه‌که‌ی له‌ گیانه‌ڵادایه‌
بارزانی له‌ ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ وه‌ک له‌ سایتی کوردستانپۆست باسی ئه‌کا خه‌ڵاتی ئاشتی وه‌رئه‌گرێت وله‌ کوردستان خه‌ڵک دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وحزبه‌که‌ی ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر شه‌قام وکۆڵانه‌کان هوتافی بڕوخی هه‌ڵئه‌بڕن بۆی پۆست ئه‌که‌ن،له‌ولاشه‌وه‌ یه‌کێتی ئه‌وه‌نه‌ بچوک بۆته‌وه‌ ناتوانێ فزه‌ بکا ووه‌ک کیسه‌ڵ خۆی ناوه‌ته‌وه‌ ناو قالکه‌که‌ی خودی یه‌کێتی که‌ حکومه‌ت به‌ڕیوه‌ ئه‌با له‌ قه‌یراندایه‌ چونکه‌ حکومه‌ت به‌رپرسی یه‌که‌مه‌ له‌وه‌ هه‌رایه‌ی که‌ ڕووئه‌یا حکومه‌ته‌ بووه‌ به‌ پارێزه‌ری حزبه‌کان موچه‌یان ئه‌داتێ گه‌نده‌ڵیان بۆ فه‌راهه‌م ئه‌کا،له‌ سه‌رێکیشه‌وه‌ یه‌کێتی قازانجیه‌تی که‌ نه‌یاره‌ کۆنه‌که‌ی وبه‌ناو هاوپه‌یمانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بکه‌وێته‌ قه‌یرانه‌وه‌ واتا ئه‌وه‌ی یه‌کێتی چه‌ندین ساڵه‌ بۆی ناکرێت ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی به‌ جه‌رگ وئازای سلێمانی بۆی کرد وپارتی که‌وته‌ ناو قه‌یرانێکی گه‌وره‌وه‌ ئێستا ده‌بێت پارتی بزانێت که‌ سلێمانیان له‌ ده‌ستدا دا له‌ کاتێکدا نێچیرڤان ئه‌یوت ئێمه‌ کار له‌سه‌ر ئه‌که‌ین که‌ حزبه‌کامان زیندوو بکه‌ینه‌وه‌ له‌وێ به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی که‌ حزبه‌که‌ی که‌وته‌ ناوچاڵێکی وه‌هاوه‌ ده‌ربازبونی زۆر ئه‌سته‌مه‌ له‌ کاتێکدا خۆیان ئه‌و چاڵه‌یان بۆخۆیان دروست کرد
http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=10895

http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=3347&Besh=Hewal&Cor=1


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە