کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کارزای له‌ به‌رزانی دیموکراتیتر ده‌رچوو

Saturday, 19/04/2014, 12:00

2008 بینراوە




حه‌میدکارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانستان زۆر له‌ مه‌سعود به‌رزانی دیموکراتیتر ده‌چوو . دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دوه‌می حوکمی نه‌ خۆی سێباره‌ کاندیدکرده‌وه‌ نه‌ په‌نای برده‌ به‌ر فێڵ ونه‌ زمه‌تکڕینی نه‌فس لاواز وخۆفرۆشه‌کان ونه‌ خۆی به‌کورسییه‌که‌وه‌ نووساند ونه‌هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ که‌س کرد ونه‌ به‌زۆر وبه‌پاره‌ حوکمی خۆی درێژ کرده‌وه‌ وه‌کوو مه‌سعودبه‌رزانی .

مه‌سعودی سه‌رۆکی هه‌رێمی ماوه‌ درێژکراوه‌ له‌م ڕۆژانه‌ ئه‌وه‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌کوردستان بێجگه‌ له‌ خۆی که‌س له‌توانایدا نییه‌ سه‌رۆکاتی هه‌رێم بکات . مه‌سعود له‌ دوا چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانی له‌م ڕۆژانه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو که‌ ئه‌و به‌دیلی نییه‌ وله‌ناو کورددا که‌س شایسته‌ی پۆسته‌که‌ی ئه‌و نییه .

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ وه‌ڵامی مه‌سعودیان دایه‌وه‌ وقسه‌کانی به‌ ئیهانه‌کردنی میلله‌تی کورد له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن .

مه‌سعودبه‌رزانی مه‌به‌ستی له‌م قسانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ته‌که (وه‌کوو خۆی ده‌ڵێت) مه‌به‌ستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌‌ ته‌سلیم به‌که‌س ناکات ، واز ناهێنێت ده‌ستبه‌رداری حوکم نابێت .

مه‌سعود ساڵی پار ماوه‌ی دوه‌می حوکمی ته‌واو بوو به‌ڵام یه‌کێتی نیشتمانی که‌ ئێستا به‌شداری کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ حکوومه‌تدا وڕێککه‌وتنی نه‌وشیروان له‌ گه‌ڵ پارتی به‌ عه‌یب ناوده‌بات ، له‌ گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یمانی ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له‌ په‌رله‌مان مه‌سعودیان ئیحراجکرد وه‌کوو خۆی ده‌یگوت وبۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ کوده‌تا وناشه‌رعی وزۆره‌ملی ماوه‌که‌یان درێژکرده‌وه‌ .

به‌رزانی ده‌یه‌وێت به‌ ئاشکرا به‌ میلله‌ت ڕابگه‌یه‌نێت که‌ له‌ دکتاتۆرییه‌تی وقۆرخکردنی حوکمدا به‌رده‌وامده‌بێت ووازناهێنێت .

میلله‌تی کورد نه‌ک یه‌ک نه‌ک ته‌نها یه‌کهه‌زار به‌ڵکوو به‌هه‌زاران پیاوی شاره‌زا ولێهاتوو به‌توانای هه‌یه‌ زۆر له‌ مه‌سعود باشتر وڕێکوپێکتر وعادیلانه‌ ده‌توانێت سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌ بکات .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)