بۆ گیانی شەهیدانی قەڵەم
Tuesday, 17/12/2013, 12:00
!!!پێنووسی تۆقێنەر
یەکەم تۆقیێنەر
هەم بەڕوو
هەم بەکردار
مامەڕیشە
لەترسی تۆ
دوژمن
+کونە مشکیان لێ بووبوو بە شار
داوییش نموونەی وەک تۆ
زۆر بوون
ئەمجارەیان
لەباتی تفەنگ
لەباتی دار
پەڕاو
پێنووس
ئەبن بەڕم
بەتیر
بۆسەر دڵ وچاوی
زۆردار
ئەمان لەشارا
چاویان بە ڕوناکی هەڵنایە
نامۆن بەقەڵەم
بەگۆڤار!
ڕۆنامەنووس
لایان ئەبێت
بە ئیزرایل
بەمۆتەکە
لەتاوانا
دەستی ڕەشیان
بۆگیانی فریشتەی
کاکە کاوە و
سۆران، زەردەشت
زۆری تریش.....
ئەبن بەمار
لەباتی ووشەی قەیسەری بەکارم هێناوە+
ئومێد
ئەڵمانیا/ ١٧/١٢/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست