کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەماوەرى قەزاى سەید سادق بەپەرۆشەوە پێشوازى لە(دكتۆر كەمال میراودەلى) دەكەن

Monday, 29/06/2009, 12:00


ئێوارەى پێنج شەممە 25 /6 /2009 ئۆفیسى سەیدسادقى سەنتەرى گەشەپیدانى چالاكى لاوان ئێوارە كۆڕێكى جەماوەرى بۆ(دكتۆر كەمال میراودەلى) كاندیدى سەرۆكى هەرێم سازدا .
لەو ئێوارە كۆڕەجەماوەریەدا كەزیاتر لە (500) كەس لەڕۆشنبیران و ڕۆژنامەوانان و مامۆستایان و لاوانى شار ئامادەبوون ، دكتۆر كەمال پەیامى خۆى ئاراستەى ئەوان كردوو جەماوەریش بەچەپڵەڕێزان و هوتاف كێشان پشتیوانى خۆیان بۆ میراودەلى دوپات كردەوە ، هەمووئەوان بەڵێنیاندا كە دكتۆر كەمال وەكو كاندیدى ڕاستەقینەى خۆیان دەناسن و دەنگى ئەمان بۆ میراو دەلیە. هوتاف كێشانى جەماوەر بۆ میراو دەلى ئەندامانى پارتى توڕەو نیگەران كردو سەربارى ئەوەى كەچەندین قسەى ناشایستەیان ئاراستەى میراودەلى كرد وویستیان كۆڕەكە بشێوێنن بەڵام دواتر بەرگەى هوتافى جەماوەریان نەگرت و سەرى خۆیان هەڵگرت و كۆڕەكەیان بەجێهێشت . دەبێت ئەوەش بگوترێت كە تائێستا لەدەڤەرەكە كۆڕى قەرەباڵغى بەو جۆرە سازنەدراوە و جەماوەر بەو شێوەیە پێشوازیان لەكەس نەكردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە