کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تکایه‌ بیربکه‌ره‌وه‌ به‌ر له‌ ده‌نگدان

Tuesday, 17/09/2013, 12:00

1363 بینراوە


بڕیار جه‌مال
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی بڕیاریانداوه‌ بچن بۆ ده‌نگدان ، تکایه‌ به‌ر له‌ ده‌نگدان بیرێک له‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ره‌وه‌ ، ئنجا به ویژدانێکی پاکه‌وه‌ ده‌نگی خۆت بده‌ :
1 ئاخر چ ڕه‌وایه‌کی هه‌قه‌ شانازی برایم ئه‌حمه‌د ، که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ له‌ له‌نده‌ن دانیشتووه‌ و دڵۆپێک ئاره‌قی بۆ وڵاته‌که‌ی نه‌ ڕشتووه‌ و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوشکی هێرۆیه‌ به‌ پله‌ی عه‌میدی عه‌سکه‌ریی خانه‌نشین بکرێت ، باشه‌ عه‌مید شاناز له‌ چ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌شداریکردووه‌ ، تا به‌و پله‌ به‌رزه‌ خانه‌نشین بکرێت . تکایه‌ بیربکه‌ره‌وه‌ له‌ چ وڵاتێکدا ناهه‌قی و گه‌نده‌ڵی وا کراوه‌ و له‌ چ حکومه‌تێکی دنیادا ئاوا سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت تاڵانکراوه‌ .
2 - کۆسره‌ت ره‌سوڵ که‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێکهه‌ڵوه‌شانی ڕیزه‌کانی یه‌کێتییه‌ چ پێویستی به‌وه‌یه‌ کوڕێکی بکات به‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و ئێستاش ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌ی دزراوی میلله‌ت کوڕه‌که‌ی تری بکات به‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان . تکایه‌ بیربکه‌ره‌وه‌ چۆن ئه‌مجۆره‌ سه‌رکرده‌ هه‌لپه‌رستانه‌ ده‌توانن خزمه‌تی وڵات و میلله‌ته‌که‌یان و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانمان بکه‌ن .
3 که‌سێکی وه‌ک تاله‌بانی ئاواتی بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ خواستبێت و هاتبێت تارق ڕه‌مه‌زانی تاوانباری بۆردومانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازادکردبێت ، ئیتر چ ئومێدێکمان به‌و حیزبه‌ بێت که‌ که‌سێکی مردووی وه‌ک تاله‌بانی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات . تکایه‌ بیربکه‌ره‌وه‌ و پرسیارێک له‌ خۆت بکه‌ : ئایا یه‌کێتی یه‌کێتییه‌که‌ی جارانه‌ ، که‌ هیوای دواڕۆژی کورد بوو ، یان یه‌کێتی قۆرخکراوه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و نۆکه‌رانی . ئه‌وه‌تا هیرۆ ده‌ڵێت : که‌س بۆی نییه‌ باسی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عیراق بکات ، چونکه‌ ئه‌و پۆسته‌ پۆستی بنه‌ماڵه‌یه‌ نه‌ک پۆستی یه‌کێتی . هه‌موو توانای خۆی خستۆته‌ کار تا قوبادی کوڕی بخاته‌ جێگای تاله‌بانی باوکی .
4 ئه‌و حکومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی یه‌کێتی و پارتی به‌ سه‌دها هه‌زار دۆلار بۆ که‌سانی وه‌ک نانسی عه‌جره‌م و ڕاغب عه‌لامه‌ خه‌رجده‌کات ، که‌چی که‌سانی وه‌ک سه‌لاح باڵابه‌رز و جهاد دڵپاک له‌ بێ ده‌رامه‌تیدا ناتوانن چاره‌سه‌ری خۆیان بکه‌ن و به‌ که‌ساسی سه‌رده‌نێنه‌وه‌ ، تکایه‌ بیربکه‌ره‌وه‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ که‌ی حکومه‌تی خه‌ڵکی کوردستانه‌ .
5 حکومه‌تێک نه‌توانێت به‌ ده‌ساڵ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک ته‌واوبکات و پاره‌ی ده‌ نه‌خۆشخانه‌شی بۆ خه‌رجکردبێت ، ئه‌وه‌ که‌ی حکومه‌ته‌ . تکایه‌ بیربکه‌ره‌وه‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌ زۆره‌ چۆته‌ چ گیرفانێکه‌وه‌ و بۆچی هه‌تا ئێستا لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ که‌سێک نه‌کراوه‌ .
6 حکومه‌تێک هه‌تا ئێستا 52 گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کاندا کردبێت و ڕۆژانه‌ و به‌ به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران ته‌نکه‌ری نه‌وت ئاودیو بکات و که‌سیش نه‌زانێت پاره‌که‌ی که‌ به‌ سه‌دان ملیار دۆلاره‌ بۆ کوێ ده‌ڕوات ، ئه‌وه‌ که‌ی حکومه‌تی میلله‌ته‌ . تکایه‌ بیربکه‌ره‌و ئه‌و هه‌رێمه‌ پچکۆله‌یه‌ی ئێمه‌ که‌ی پێویستی به‌ 52 گرێبه‌ستی نه‌وته‌ و بۆ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێکدا هه‌موو نه‌وتی وڵاته‌که‌مان له‌ لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه‌ تاڵان بکرێت و نه‌وه‌کانی داهاتوو دووچاری نه‌هامه‌تی و قاتوقڕیی و برسێتی بکه‌ین .
جا ئه‌گه‌ر نیشتمان و میلله‌ته‌که‌ی خۆت خۆشده‌وێت و ده‌ته‌وێت ویژدانت ئاسوده‌بێت ، ده‌نگ به‌ یه‌کێتی و پارتی مه‌ده‌ که‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی گه‌نده‌ڵیی و به‌ فیڕۆدانی سامانی وڵات و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆیان و که‌سوکاریانن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)