کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"لەیڵا زاناو مل مڵانێ و سەركەوتنەكانی بێ پشتیوانی هەرێمەكەمان!! (گۆلێكی گەوەرە بوو لەتولەی كەركوك لەتوركیا كرا)

Tuesday, 21/06/2011, 12:00


زۆر دڵخوش بووم كاتێك گوێی بیستی جیاكردنەوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا بووم بەدرێژای تەمەنم واهەستم بە خۆش و دڵخۆش نەبوم لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمەكەی خۆمان شتێكی سەیرو سەرنج ڕاكێشە شەربە ئاگربكەی، یان ئەوەی من مەبەستمە لەسەرەتای قسەكانمەوە تكام ئەوەی خوێندنەوەی ناحەقی وبێ ویژدانی بەرامبەرم نەكرێت بڵێن سەر بە پارتیكی توركییایە ڕاستی باروو دۆخەكەی كوردەكانی توركیا سەركەوتنێكی گەورەو پێشهاتێكی نوێیە لەناو توركیا كورد بگاتە ئەو ڕەوشە كەچارەنوسی بەشێكی تری كورد بۆ پیشكەوتن بێ هیج هاوكاری دەولەتانی دراوسێ یان بێ یارمەتی بەشە هەرێمەكەی خۆمان وەك هاوسۆزیی و هاونیشتیمانی بێ هەلەی سیاسی بە ئارام گرتو سەبر پشوو درێژی شۆڕش بكەی و كۆڵنەدەی یەك تۆز گلەیش لەهەرێمەی كوردستانی ژێر دەستەی پارتی و یەكێتی نەكەی ،بگرە گوێشیان بە ئێمە نیە هەبین نەبین ،بەڵام ئەوەی من بیستم وئاگاداربم لەئەنجامی بابەت نوسین سەرنج وپێشنیاری زۆرناسك وجوانم بۆ دێت ئومێدیكی گەورەشیان بە ئێمەیە بەینە لوتكەو داوای حەقی ئەوانیش بكەین من ڵێرەوە دەڵێم لەم بیركردنەوەی ڕوشنبیرانی توركیاو ئەم سەركەوتنەچ بوو مەرحبا خەریكە ڵای من سیاسەت ومڵ مڵانێی كورد دەگوازدرێتەوە پێشهاتەكان بۆ مێژوو دەگۆرێت ئەبێت خوێندنەوە بۆ بكەیت ڕەنگە سەركەوتنەكانیش بەردەستی ئەوان بكەوێت گەرچی ڵام سەیرەو ئیرەی بردن نیە بەڵام شیكردنەوەی ڵام ئەرك بوو بەم بابەتە هەوڵ وماندوبونی ئەو بەشە باس بكەم بۆ شیكردنەوەی سیاسەتی كورد بەئاگابین ئەم دووهێلە سوتونیە ڕێك بخەین وەك چەندین ساڵە ئێمەی نوسەر و ڕۆشنبیران نیگەرانین لەوەی بەجیا ركابەرێتی دوو زڵ هێزیان كرد ئەو زڵ هێزانە" توركیاو عێراقی شۆڤێنی دوو دەسەڵاتی عەقل تارێتی شۆڤێنی و تاك ڕەوانە بریاردان وغەدر كردن لەچارەنوسی نەتەوەیەك لە بەش بەش كردنی هەناسەی پێ نەدەیت ئاشكرایە لەگەل كرانەوەكان لەناو كوردا گەرچی سیاسەت مەداری كەم هەن ئەم كەمینەیە هۆشیاریو ڵێهاتوو خەمخۆریی گەلەكەیانن بێ دەست وەستان لە شۆڕشی ڕكابەرێتی زل هێزەكانی ناوچەكەن وسەركەوتنی جیا جیان بۆ گەلەكەیان هێناوەتە بەرهەم ڕاستی گەشە سەندنەكانی ئەم دڵخۆشیەیی ناوچەكانی كوردستان جێگەی سەرسورمان ودڵخوشیە و لەگورەپانی سیاسەتدا خوێندنەوەی بۆ بكەی دەبینن بوونیان هەیە ڕاستی سەركەوتن و ئەزمونەكان بەهەموو پیوەرەكان سەركەوتن وشۆڕشی پرشینگن دڵنیام لەمێژودا تۆ ماردەكرێن گەرچی جیاوازیان هەیە گەورەی كورد لەوەدایە ئەم مێژووە وا بۆ دووئاڕاستەی جیاواز ئەرۆن دوكتێبی مێژویی كورد لەئایندەی نەوەكەماندا دوفاقی دەخاتە نێوانەوە جیاكردنەوە و سرینەوەی رێگرتنی ئەم ئاقارە ترسناك دەبێت و دوبارە دەچنە قاڵبی هەلەی سیاسی و مێژوییەوە بەرپرسیاریش هەموانین پیوستە "شەكرێك بشكێنین چیتر نەهێڵین ئەزموونی ئەوكەسانەی قوربانی وماندوون بێ وەفایانە بریاری بێ ویژانانە و رێزنەگرتنیان بدەین ئەركی هەمووشمان رێگری لەئەوەی لەكەداری ئەزمونەكان نەكرێت نەهێڵین بەرەو ئارَاستەی جیاو هەلەی سیاسی بروات كە چارەنوسی ئایندەی كورد لەسەر پاییەی "ماندوبونو ،قوربانی ،وكۆمەڵ كوشتاریو دەربەدەر وئەنفال، هەڵەبجەو كارەساتەدڵتەزینەكان هاتوتە بەرهەم.چیتر كێشە ناوخۆكان با ئاسەواری ناشرین لەسەر ئەم شۆڕشەمەزنانە نەبێت گرینگی سەركەوتنی داهاتوو هۆشیارو یەك ریزی گەڵی كورد وسرینەوەی نازناوی پارچە و پارچەكاری یان هەرێم و هەرێم كاری.سەیرم دێت ئەم ناوەی كەمن مەبەستمە هەن وەك(یەكێتی،یەكگرتو،كۆمەڵ،پارت)ئەم ناوانە باس لە ڕێكخستن ویەك ریزی گەل دەكەن باشە چ دەبێت ڕاستیانە هەنگاوبنێن بەتەنها ناو و نازناوی حزبی و رێكخراو نەبێت گە رسەرنج بدەنە سەر وتارەكەم باسی كەسایەتیەكی شۆڕشگێر و بەپەرۆشی پارت و خەڵكە داماوەكەی كوردستانی توركیایە خاتوو(لەیڵا زانا)ی نوسەر وسیاسەتمەداری سالەها دەربەدەرو وئەشكەنجەی نێو زیندانە كە نیوەی تەمەنی بەرامبەر بەتوركیا خستەخزمەتی خەڵك و شیارانە وڵێهاتوانە ملكەچی یاسا و ئازار و ئەشكەنجە وسوكایەتی بێكردنی وڵاتێكی عەقل كۆن و توندڕەو لەبیركردنەوەدا قبول كرد تا سەردەمی كرانەوەیی سیستەمی نوێی دیموكراسی وئازادی مافەكانی مروڤ بەشێوەیەك هۆشیاری و پالەوانێتی خۆیی كردە سنبوڵ و لە هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردن بێگەی كوردیان گەیاندە ئاستێكی كەش كە هەمووان سەیرمان لێدێت ئەو هەولە لەنێو دەولەتێكی وەك توركیا مەحال و چاوەروان نە كراو بوو كەریژەی (36) كورسی لەدەولەتێكی سالەها شەڕ كەر بەرامبەربە كورد لەبەردەم بوون بەدوڵەت و سەروی هەمووشیان دەست تێوەردان لە كاروباری كوردستان وعێراق وشارەكانی وەك "كەركوك وەك هەر دەوڵەتی دراوسێكان حزب دروست كردن لەناو وڵاتێكی وەك عێراق كەخۆیی پرەلە ئاڵوزی وكێشەی نەتەوە ئەوەی من باسی دەكەم هەوڵ و ماندوبونی چەند كەسانیكی وەك ئەوخاتونە نمونەی جوامێرو ڵیهاتوی ئافرەتی كوردە لە بوونی سیاسەت مڵ مڵانێی سەردەمیانە بەڵای منەوە نەك جێگەی شانازی پێوەكردنی بەڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە بەراود بەسەركردەكانی ئەم بەشەی خۆمان دڵم پێخوشە و لەئایندەی كورداچاوەروانی هەڵوماندوبونی زور بەئومێدانە لەدەستی چاوەرێم گەرجی ئەو بەردەوام لەسەركەوتن و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی كورد وفشارخستنە سەر حكومەتی توركیا زۆركاری گەری دەبێت لە زۆر رووەوە پێش ئەوە باسی روەكانی بكەم دەمەوێت باس لەو نیگەرانیەی خۆم بكەم كە ئەم سیاسەت مەدارانە پەیوەندیان بە رەجەب تەیب ئەردوخان وكومپانیاو ابراهیم تەتلیسازەوە باشترە بەڵكوباسی شۆڕشی توركیا هێزەنەكەی"ئاگرە سورە خۆت لە دوری بگرە وشەی سەردەمی ئەم بەرپرسە حزبیانەی خۆمان خۆیان بەسیاسەت مەدار لە قەلەم دەدەن بگرە ناحەقیەكی تر بێ ئاگای نوسەرو ڕاگەیاندە زۆرییەكەی ئەم بەشە لەكەناڵی فەزائی تەلەفیز وێنی دڵنیام بێ گوێدانە كەم تەرخەمیەكەی ئیمە ئەوان لەقوناغێكی سەركەوتو شۆرَشێكی پاك و پرشینگداردا لەپێشن ئومید بە بەشەكانی تری كورستان دەبەخشن من هێنانی ئەم دەنگە لەهەڵبژاردنەكانی توركیا چاوەروانی تورسكەیەكی گەورەم جگە لەهەرێم بۆ كەركوك ناوچە كێشە لەسەركان ڕۆلێكی باشیان دەبێت چونكە كەركوك بەدەستی توركیا و خاوەندارێتی كەركوك مەترسیەكی گەورەیە ڵای كورد بەچەند كەڵتوریكو حزبیك كەركوك بەموڵكو شاری توركمان دەزانێت بەربەستێكی گەورەیەلە بەردەم كێشەی یەكڵایی كردنەوەی سنوری كورد سەركەوتنی پارتە كوردیەكانی توركیا ولامێكە بۆ توركیا هەست بكا بەشێكی زۆریی توركیا كوردە نەك شارێك و ناحێیەكی وەك تازەخورماتو لەناو چەرگەی عێراق توركی بێت بەبَی بەڵگە، نانەوەی كێشە لەنیوان كورد وتوركمان داخێكی گەورەیە ئێمەش گۆڵێكی تر لە توركیا نەكەین و هیچ نەبێت هۆشیار بكرێتە وچیتر چاوەروانی تۆببارانی سنورەكانمان نەبین چیتر نەبینین ڕوِلەی كوردی بەشەكانی تری كوردستان بەكوشت بدرێت ئەوەتا ببین چۆن دەكەونەوە گفتوگۆ لەگەل (عبدللە وەجڵان) و رێكەوتن لەگەل پارتە كوردیەكان بەمە پیمان دەڵێت وەك شۆڕش لەپێشین هێرشی قەلەم وشەرَیی دیموكراسی وهەڵبژاردن ریشەی ناكوكیەكان لای توركیا دەردێنێت كەچاریكە لەهەوڵی ئەوەدا بێت فریای حزبەكەی بكەوێت و بارودۆخی شكستەكانی هەڵبژاردن بخاتە سەرمیز و ڵێكوڵینەوە هەناسە نەدەن فریای دەست تێوەردان و نانەوەی كێشەو ئازاوە بۆ دراوسێكان بەدەرفەتی گۆرینی دەستوری توركیاش عاقاریكی تری سەركەوتن لەبەردەم كوردا دێتەكایەوە هێنانە پێشەوەی زەمینەی دروستكردنی نەوەیەكی كوردی كورد لەسەركەوتندادەبێت.پربە دل دەڵێم خاتوو لەیڵا لەكەركوەوە تا توركیا پیرۆزە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە