کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەقیبلەی ئازادی نیشتیماندا قوات خاسەکانی ملازم موحسین دەبینم

Monday, 18/04/2011, 12:00







 .پێشکەشە بەباوکی شەهید سورکیو مام زاهیر
ئەوساتانەی لەمەیدانی ئازدیدا دەتبینم چەند سەربەزی ئەوڕۆژانەبەزاکیرەمدا گوزەردەکەن کەچەند گەورە بووی لەدارەسوتاوەکە بۆبژیوی ژیان بەدیار قازانجی ئبۆ ئەوەی بژیوی ڕۆژانە بۆ سورکیو خوشک و براکانی دابین بکەی ئەوی ڕۆژێش سەرنەوەی نەدەکر بۆ ‌هێچ نامەری وەک ئەمڕۆ سەرت نەوی ناکەی بۆ جەلادیی مامی ئازیزم دەمەی سەرنج ڕابکێشم بۆ سەردەمی ڕاگواستنی زانکۆی سلیمانی ساڵانی 80کان وەک ئێستا خۆنیشاندان بوو ئەوسەردەمە خۆپیشاندانەکان لەمەیدانی ئازادی دا نەبوو ئەو ڕۆژانە تەنها لەگەرەکە هەژارەنشینەکانی شارەکەمدا بوو وەک هەموو ڕۆژەکانی خۆراگری خۆپیشاندان لەگەرەکی شەهیدانەوە خۆپیشاندان دەستی پێکرد تەنها چەند خولەکیکی خایاند دوو پیکابی شۆفرلیت پڕ لەجەندرمەکانی ملازم موحسین گەشتنە سەر خۆپیشاندەران وەک ئەمڕۆی مەیدانی ئازادی بڵاوەمان پێکرا منیش ئەو سەردەمە هەر هیێندەی گەرمیان دەبووم خوینکاریکی زانکۆ ئازاوبوێر وەک نەبەز گوران وسوران عومەری ئەمڕۆ بوێرو لەبەردەم ماڵی ئێمەدا دەیقژاند وەرن جەلادەکانی موحسین تاناچاری کردن قوەخاسەکان شەقامە قیرەکە بەجێبهڵین دوای گەنجە ئازەکە بکەون ئەو دەی ویست تەنها ئیستیفزازیان کا بۆیە کاتی ئەوان وەک گورگی برسی هەڵپەیان کرد خوێندکارەکەی زانکۆ شوێنکەی خۆی جهێشت قوات خاسەکان لەبەردەم ماڵی ئێمەدا وەستان ئێمەش کوڕەکان چوێنە ژوری خوشکەکەم دراوسیە دڵسوزەکەمان کەخوشکی ئیمەو خوشکی پێشمەرگەیەکی شاخ بوو لەبەردەرگا مانەوە قوەخاسەکان بەوێنەی جەلادەکانی ئەمڕۆ جوێنیان بەتۆو بەشەهیدەکاندا ئەوانیش بەهەمان کلتور جوێنیان بەهەردوو خوشکەم دا بەڵام خوشکەکانم زۆر بەکەرامەت بوون بێ دوودڵی پەقوەخاسەکانیان وت ئیوە گەوادن بۆیە دوو جەندرمەکە خۆیان کرد بەماڵی ئیمە دا چونکە دراوسیە خوشکەکەم کوڕیان لەماڵ نەبوو لەسەر دیوارەکەوە خۆی کرد بەماڵی باوکی شەهید ناوشار سالاری مەلاحسین ئیتر جەندرمەکان هاتنە ماڵی ئێمە ئەو سەردەمانە من وبرا بەدبەختەکەم بچوک بوین بەڵام دایکم وەک هەموو دایکە خێرنەدیوەکانی نیشتیمان ئاگری جگەر هەڵی گرتوو گەیشە بەردەم گورگە برسیەکان لەبەردەم هەیوانەکەماندا جەلادیکیان کیبڵە ڕەشەکی بڵند کرد تا بێکێشی بەدەستی پڕ لەمێهرەبانی دایکمدا مامی ئازیز تائەم ساتانەش ئەو ڕۆژانەم لەیادە کە خوشکە بەجەرگەکەم چۆن قوڵی خستە بەردەم کێبڵی جەلادەکە خەڵاتانی خوین کرا بەوێنەی زمناکۆی بێناز لەم بێنەو بەردەیەدا برا گەورەکەم دەی ویست هەرچۆنێبێ دەرباز بێ بەڵام جەلادەکانی گرتیان هەرچی ڕقی ڕەشیان هەبوو بەسەر ابرا زەحمەت کێشەکەمدا ڕشتیان پاشان جەلادەکان ملیان شکاند و ماڵێکیان لە خڵتانی خوێن بوجهێشتین بۆیە زویر مەبە مام زاهیر لە شارە حەیاتەکە قوەخاسەکانی موحسین حوکم دەکەن

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە