هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوێسته جیاوازه‌کان
Monday, 29/06/2009, 12:00
هاوسه‌ری سه‌رکرده‌یه‌کی شه‌هیدی یه‌کیه‌تی ووتی: ئه‌و په‌نجانه‌م هه‌ڵوه‌رێن ئه‌گه‌ر بیکه‌م به ناو مه‌رکه‌بیی لیستی زه‌رد و سه‌وزدا.
خوشکی سه‌رکرده‌ی شه‌هیدێکیش ووتی: کاتی سۆزان بانگه‌شه‌ی بۆ بارزانی ده‌کرد ووتم: خاڵۆ گیان .. . . تووو گه‌وره‌یی خۆت لێمان ببوره.
هاوڵاتیه‌کی ئاسایش ووتی: کاتی مامه‌م بینی له مه‌لعه‌به‌که‌ی هه‌ولێر هاواری ده‌کرد: ده‌نگ بده‌ن به بارزانی، منیش ووتم: ده‌ک خوای ئه‌و هه‌موو شه‌هیده بتگرێ، که تۆ به‌شه‌هید کردن و به‌کوشتت دان.
شوفێرێکی تا‌کسی کوردستان به‌ده‌م گۆرانی لیستی گۆڕانه‌وه ووتی: ئێمه وه‌ک شوفێره‌کانی ته‌کسی ده‌نگ به لیستی کوردستانی ناده‌ین، ده‌زانی چه‌ند زه‌ره‌ریان لێداین؟ ته‌کسیه‌کیه‌کانیان به 70 وه‌ره‌قه کڕیوه به ئێمه‌یان فرۆشته‌وه به نزیکه‌ی 200 وه‌ره‌قه.
فه‌رمانه‌رێکی خاوه‌ن چه‌ند ساڵ خزمه‌ت ووتی: من به‌که‌س ناڵیم ده‌نگ به کێ ده‌ده‌م چونکه ئه‌گه‌ر بیڵێم نان‌بڕاو ده‌بم.
یه‌کێکی تر وتی: له نه‌وشیروانیان پرسی: بۆچی تۆ هه‌ر یه‌کیه‌تییه‌کان کۆ ده‌که‌یته‌وه، خۆ ده‌یان خه‌ڵکی ناڕازیی له ده‌روه‌ی یه‌کیه‌تی هه‌ن، ئه‌ویش به‌ساردیه‌وه وه‌ڵامی داینه‌وه: ده‌رگا له‌سه‌ر پشته، کێ ده‌یه‌وێت با بفه‌رموێت.
که‌سێکی تریش، که زۆر داخ له ده‌ڵه، له‌و بار و زروفه، له پڕ هاته گۆ وتیی: منیش ده‌ڵێم له نێوان باڵی تاڵه‌بانی و گرده‌که‌دا حه‌وزێک دانراوه، هه‌ر که‌سێک له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک ئه‌و باڵه‌ی جێهێشت دێت خۆی له‌و ئاوه هه‌ڵده‌کێشێت و به‌ناویدا ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر گرده‌که، ئیتر وا ئه‌زانێ هه‌رچییه‌کی له ڕابردوودا کردووه به‌وه پاک ده‌بێته‌وه.
عه‌ره‌بانچیه‌کی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ش ووتی: ده‌ترسم ئه‌مجاره‌ش کاک نه‌شیروان بێت و سالار عه‌زیز بکاته‌وه به پارێزگا، دیسان عه‌ره‌بانه‌کانمان بشکێنێ و له عه‌رز و ناموسیشمان بدات.
شاعیرێکی هاوڕێی به‌کر عه‌لیش ووتی: دوێ شه‌و به‌کری شه‌هیدم بینی له‌به‌رامبه‌ر گرده‌که وه‌ستابوو شیعرێکی توڕه‌ی ده‌خوێنده‌وه به ناوی دۆڕان.
له خه‌ویدا نه‌وشیروان مسته‌فا ڕایگه‌یان وێنه‌که‌ی بڵاو مه‌که‌نه که‌چی که‌ناڵی KNN به‌زه‌ڕه‌بین به‌دوای وێنه‌کانیدا ده‌گه‌ڕا و ده‌یهێنایه سه‌ر شاشه‌که، که پرسیمان بۆچی: وتیان ئه‌ی نازانی، که چۆن ده‌رگای ده‌زگانی وشه کراوه‌ته‌وه و گرده‌که خه‌رق کراوه، هه‌موو ڕۆژێک چی له گرده‌که ڕوو بدات، به ته‌له‌فون، ئاگاداری ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستان و ئازاد جوندیانی ده‌که‌نه‌وه؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی توڕه‌ش ووتی: ده‌نگدان به ئه‌سپه هینه سه‌وز و زه‌رده‌که، ده‌نگدانه به تارق ڕه‌مه‌زانی فرۆکه‌وان.
گه‌رمیانیه‌کی هه‌ژار و هیچ که‌س نه‌ماویش ووتی: ده‌نگدان به ماینه دێزه‌که ده‌نگدانه به سوڵتان هاشم.
عه‌زیز وه‌یسیش به‌ده‌م چه‌قه‌نه لێدانه‌وه ده‌ی ووت:
به‌ق به‌ق له‌و لێوه
وه‌عده‌ی به‌رهه‌می پێوه،
به‌ق به‌ق له‌و لێوه
دایمه شه‌کری پێوه
ده‌نگ بده‌ن کاکه به‌رهه‌م
تا وه‌ری گرم دینار و درهه‌م
چۆپی فه‌تاحیش به‌ده‌م سه‌ماوه، هاواری ئه‌کرد:
ده‌نگ بده‌ن به هێرۆی بله
مێرده‌که‌ی ورگی زۆر زله
هه‌واڵێکی سه‌رنجڕاکێش: من خه‌ریکی نووسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌بووم، له پڕ هه‌واڵێکیان پێڕاگه‌یاندم، که‌وا ئه‌مڕۆ سه‌یاره‌یه‌ک له سلێمانییه‌وه چووه بۆ هه‌ولێر، چه‌کداره‌کانی پارتی ڕایانگرتوون، که زانیویانه یه‌کێک له‌وانه ناوی نه‌وشیروانه وه‌ستاندوویانه و هه‌ویه‌که‌یان بردوو ماوه‌یه‌کی زۆری پێچوو، ئه‌وسا هاتنه‌وه و مه‌ره‌خه‌سیان کردن، تکایه ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان موسته‌فا به‌ته‌مابوو بچی بۆ هه‌ولێر و دهۆک با ناوی خۆی بگۆڕێت، ده‌نا گێچه‌ڵه‌ی پێده‌که‌ن. چونکه ناوی له لیستیی پاراستندایه، با وه‌کو سۆرانی مامه حه‌مه تیرۆری نه‌که‌ن.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌و‌ره
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست