کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ چی گۆڕان ؟

Tuesday, 01/04/2014, 12:00



گۆڕان هێزی بیرو بازو، هێزی بیرمەندو ڕوناکبیرو مامۆستایانی زانکۆو چین و توێژە هەژارو ستەمدیدەکانی کوردستانە ، هێزێکی پڕ لە بوێران و تەژی بە ڕاشکاوی و نەبەزینە ، هێزێکە هەرگیز ڕابردو بە خەڵقی کوردستان نافرۆشێتەوەو ئایندەی خۆی گرێنادات بە ڕابردویەوە هەرچەندە سەراپای سەروەری و دەسکەوتەکانی ڕابردوی گەلەکەمان نەقشی سەرکردەکانی گۆڕانیان پێوەیە ، چونکە گۆڕان پێی وایە خەڵکی خۆی شارەزای ڕابردووتە ، بەڵام دەبێت شارەزایان بکەیت بە فکرەت بۆ ئایندە، ئەوەش بە خزمەت و بەرەنگار بونەوەی گەندەڵی دەبێت ، بە دامەزراندنی کۆمەڵێکی دامەزراوەیی زەلال (شفاف) و دیمۆکراسی دەبێت ، کە تیایدا سەرجەم تاکەکان هەلی یەکسان و زەمینەی یەکسانیان بۆ بڕەخسێت هەتا پەرە بە بەرەو پێشبردنی تواناکانیان بدەن و خزمەتی خۆیان و کۆمەڵەکەمان و نیشتیمانەکەمان بکەن ، بێگومان ئەمەش تەنها بە دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتیمانی لێپرسراو لە بەردەم دەسڵاتێکی هەڵبژێراودا دێتە دی کە گەل لە ڕێگەی دەنگدانێکی زەلالەوە پێکیهێنا بێت ، کە ئەمەش ناگونجێت لە گەڵ حەزو ئارەزووە زۆرەکانی هەندێك بە ناو بەرپرسی هەردەم برسیدا کە داهاتوی گەل و وڵاتیان بەستووە بە خۆیان و پارتەکانیانەوەو پێیان وایە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی ئەولەویەتی دەبێت پێبدرێت ، بێئاگا لەوەی کە ئێمە ئێستا لە دەیەی دوەمی هەزارەی سێ و لە سەردەمی کۆمۆنوکەیشن وگڵۆباڵیزەیشنداین ، یان یەکێك نەزانێ ڕابردوی کەسی تر نییە لەوان درەوشاوەترو پڕ لە سەروەریتر بێت ، بەڵام بزوتنەوەکەتان باوەڕی بە دروستکردنی کۆمەڵگەیەك هەیە کە تیایدا کەسانێك جومگە کارگێڕی و ئابوری و ڕامیارییەکان بەڕێوە ببەن کە پیشەیی و پسپۆڕ و لێوەشاوە بن، بە بێ لە بەرچاوگرتنی ئاستی گوزەران و پلەی کۆمەڵایەتی و ئیدۆلۆژیا ، چونکە وڵات و پەرەپێدانی تاك و کۆمەڵگەو ئابوری تەنیا بە سڕینەوەی جیاکارییە خێڵەکی و فیئەوی و سیاسییەکان دێتە دی ، وڵات و میللەتیش پێویستیان بەوەیە ، نەك بە ڕوکەشی بریقەدارو دروشمبازی و قسەی بێ کردار، بێگومان ئەوەش تەنیاو تەنیا بە جوڵانەوەیەکی ڕەسەن و ئاکتڤ و زیندوی وەکو گۆڕان دەکرێت ، نەك بە هێزگەلی بچوک و نەریتی و بێکاریگەر، ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی پرۆسسی هەڵبژاردن و دەنگدانەوە مەیسەر دەبێت ، چونکە گۆڕان پێێ وایە کە هەڵبژاردن شاڕێگەی گەشتنە بە دەسڵات و تا ئەو شاڕێیەش کراوە بێت ڕێگە خۆڵین و لابەلاکان ناگرێتە بەر بۆ گەشتن بە دەسڵات ، گەشتنیش بە دەسڵات لە پای خودی دەسڵاتداریدا ئامانجمان نییە ، بەڵکو دەمانەوێت کە لەسۆنگەی گرتنە دەستی دەسڵاتێکی شەرعییەوە بە ڕێگەی دیمۆکراسی خزمەتی بەرەو پێشچون و پەرەپێدانی کوردستان بکەین و کاروانەکەی خەباتی شاخمان بگەیەنینە مەنزڵی ڕاستەقینەی خۆی ، بۆ یە دەنگدان بە گۆڕان گرەنتی دابینکردنی مافەکانتان و ئازادییەکانتان و دەستەبەر کردنی ژیانێکی پڕ شکۆیە بۆ خۆتان و نەوەکانتان ، بۆیە گۆڕان ئەو میکانیزمەیە دەمانگەیەنێت بە ئامانج نەك خودی خۆی بریتی بێت لە ئامانج وەکو هەندێك هێزی نەریتپارێز پارتەکانیان ئامانجە لایان و میللەتیان کردوە بە میکانیزم بۆ مانەوەو درێژکردنەوەی تەمەنی سیاسی ، ئەمەیە جیاوازی نێوان ئێمەو ئەوان ، بۆیە گۆڕان دەبێت تاکە ئۆپشنی ڕامیاریمان بێت بۆ ئایندەی کوردو باشوری کوردستان .

نوسەر// بابان بریزی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە