کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمەین ناهێلین عیراق دابەش بێت

Monday, 02/08/2010, 12:00



لەوەتەى دەولەتى عیراق دروست بوە هەمیشە كورد تیاى دا برا بچوك و تێكدەرو زر برا بوە هیچ كاتێك تاكى كورد هەستى نەكردووە كەوا شەریك بوبێت چۆن عەرەبى عیراقى لەخێرو داهاتى دەخوات ئاواش كورد هاوبەشێكى راستەقینە بێت وهەمان خێرو داهات بۆ ئەویش بێت مەگەر لەنەهامەتیە كان وشەرە كاولكاریەكان نەبێت بۆیە هەمیشە ناو وناتۆرەیان بۆ كورد دروست كردوە ولەبەر چاوى دونیا كوردیان بە یاخى وتێكدەرو ئاژاوەگیر لەقەلەم داوە كوردیش بە پێچەوانەى عەرەب هەمووكاتێك خۆى كردۆتە قوربانى و خوێنى رشتوە گەر سەیرى مێژووى عیراق بكەین ئەمە بەروونى بەدیار دەكەوێت بەلام من لیرە مەبەستم ئەوە نیە و ئەركى مێژوو نوسانە ئەم راستیانە بخەنەوە بەرچاوى نەوەى ئێستا مەبەستى من لێرە لە سەردەمى ئیستایە و دەتوانین هەقى خوراومان بسەنینەوە و چیتر شەرم لە وانە نەكەین كەوا گەر دەرفەتێكى بچوكیان بۆ هەلكەوێ درێخى ناكەن لە ئاستمان جێ بە جێ نەكردنى مادەى 140 باشترین بەلگەیە
ئێستا عیراق بە دۆخێكى دژوار دا تێدەپەرێ جگە لە كورد هیچ لیستێك ئامادەیى تیا نیە گوێ لە لیستەكەى تر بگرێ چ جاى تەنازول كردن بۆ یەكتر هەر هەموو لیستەكانیش كاریگەرى دەولەتە ئیقلیمیەكان وزلهێزەكانیان لەسەرە جگە لە كورد من بەراى خۆم دەلێم كورد نەبێت رەنگە لەداهاتوەكى زۆر نزیك عێراق دابەشبون بە خۆیەوە ببینێت چونكە وەك سەركردە سیاسیە كانمان دەلێن كورد بەشێكە لەچارەسەر !!
نازانم بۆ ئێمە بەشێك بین لە چارەسەر و ئەوان دەرفەت ببینن بەشێك بن لەكاولكار و خۆیان بە گەورە زان ئێمەش كەسى دەرەجە دوو لەم وولاتە ئیستا كاتى ئەوە هاتوە ئیمەش شەرمیان لێنەكەین گەر هیچمان پێ رەوا نابینن ئێمەش برا بچوكیمان پێ قبول نەبێو با ئەو یەكپارچەییەى عیراق بەقودسییەت نەمێنێتەوە

   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە