قشقەڕە لەسەر هێللانەی خۆی ناقڕێ
Tuesday, 05/11/2013, 12:00
3149 بینراوە
بەرایی :
دەست پێکی قۆناخی ژیانی مرۆو لە بیابان و ئەشکەوت وچادر نشینی هەتا دەگاتە قۆناخی سەرەتای شارستانییەت، بەو واتایە کە مرۆو توانی لە ژێر ژیانی چادر نشینی رزگار ببێ لە قەراخ ئاوەکان دەست بکا بە درووست کردنی خانوو بەکەرەسەی سەرەتایی . لەو قۆناخەدا دوو بابەت زۆر هەستیار بون ، کشتو کاڵ وئاژەڵداری .زمانی ئاماژەو ئیشاڕە بۆ بە زمانی رۆژانە لەمەڕ بە جێ گەیاندنی ئەو نیازانەی کە کەڵکیان لێ وەردەگیرا .ئەو رێگوزەرە هەزاران ساڵی تێپەڕاندووە ئەو دیرۆکە پڕ ناوەرۆکەش بەمن لێک نا د رێتەوە هەرواش هاسان نییە ./ .
بە باوەڕی من یەکێک لەو هۆیانەی کە بۆتە دەرکەوتنی ئایین لە هەموو جیهاندا ئاڵوگۆڕەکانی خێرای سروشتە ،تۆفان باو باهۆز سەرماو گەرما و.......مرۆوی هانداوەکە لەبواری دەروونیەوە پەنا بەرێتە داب ونەریت و ئایین . هەروەکی هەموومان دەزانین مانای فەلسەفی ترس ئەوەیە : مەیلی پاراستنی جەستە یان لەش .ترس لە ژیان لەمردن لە نەخۆشی لە رووداوەکانی نەخوازراوی سروشت یان ترس بەلەدەست دانی بەرژەوەندییەکان .
مێژووی بەکار هێنانی ئایینو ڕاسپاردەکارانی ئایینی بۆتە ناوەرۆکی هەزاران پەڕاو کە لەلایان کەسانی شارەزاو لێهاتوو رادەستی مرۆوایەتی وکۆمەڵگا ی جۆراو جۆرەکان کراوە .من پێم وایە دوو هۆکاری سەرەکی بونە ئەوەی کە مرۆو لە دەستپێکی ژیانی شارستانی هەست بە خۆ بەزلزانی وهێزێکی ڕەها بکا ، ئایین و ئاسا ، ئەو دوو چەمکە بە درێژایی مێژوو وەکی ئامرازێک بەکار هێنراون دەسەڵاتدارانیش بۆ رەخساندنی ئەو ئامرازە توانیویانە کە رەسە گەلی هەمە لایەنە بۆ سەرکوت وکوشتنی نەیارانی خۆیان بەکار بێنن .
کۆمۆنە سەرەتایەکانی ژیانی بیابان نشینی هەتا دەستپێکی هەزارەی سێ ولەسەردەمەدا هەرنەبێ / سێ ونیو میلیون / ساڵی تێپەڕاندووە . رەنگی پێست و نیژادو ئاووهەواو زمانو کولتۆر زانست و.......... بونە جیاوازی ڕواڵەتیو بنەڕەتی نەتەوەکانی سەر گوێی زەوی . ئیدەئۆلۆژیاش سەردەمێک سەری هەڵداوە کە نەتەوەی بن دەست هەستی بە چەوسانەوە کردووە .ئەگەر رێڕەوی مێژووی مرۆو ئەو هەموو ساڵە بێ خۆ ئەوڕۆکە دونیای زانست پێمان رادەگەیەنێ کە هەموو نەتەوەیەک دەبێ لەسەر خاکی خۆیدا بژی بەزمانی خۆی پەروەردە ببێ و باوەڕی بەو ئایینە هەبێ کە لە چواچیوەی کۆلتورو رامانی شەخسیدا تەفتی دابێ ولێکی کردەبێتەوە .
لەوەها سەردەمانێکدا نەتەوەیەکی مەزنی وەکو کورد کەوتۆتە ژێر بەرداشی داگیرکاری نەفام و زلهێزی موفتەخۆر،روو لەهەر لایەک دەکا بە فیشەک جوابی دەدەنەوە لەوەش بترازێ داگیرکارێک کەخۆی بە گوریسی ئایین وپەڕتوکی پیرۆز هەڵاوەسیوە. کۆماری قزڵباش وسەردەستی ئێران دەسەڵاتی قزڵباش سوننەی کورد کوژی بێ هەوسار لەتورکیا وبەشار ئەسەدی جینایەتکار سیاسەتوانانو بەڕێوەبەرانی ئەوڕۆی بەغداش تانیا بۆ گەمەی سیاسی پەتی سێدارە بە کاری دێنن .
چەند رۆژی رابوردوو رەجەب ئەردۆغان ، باسی ئەو مانگەی کرد کە لەی باوەڕمەنادان بە ئایینی شیعە بە مانگی پیرۆزی موحەڕڕەم دێتە ئەژمار کە لەو مانگەدا چۆن یەزیدی کوڕی مەعاویە ئیمام حوسێنی لەدەشتی کەربەلا لە تونیان ولەبرسان وێڕای هەواڵانی شەهید کردووە !رووی قسەم لە ئامریکای لاشەخۆر وئوروپی هەلپەرستە کە دەخوازن دەسەڵاتێکی وەک ئەردۆغان بکەنە ئەندام لە ناو خۆیاندا!وپێیان وابێ ئەوە پێاوە نەخۆشەکەیە کە درنگو زوو چاک دەبێتەوە ودێتە ئامێزمان .
دەسەڵاتێک کە هەزاران زیندانی کوردو هەزاران بکوژی نادیاری لە مێژووی نگریسیدا حەشار دابێ چۆن باس لە دەشتی کەربەلاو ئیمام حوسێن ویەزیدی کوڕی معاویەدەکا ؟ فاشیستەکانی کوردکوژی داگیرکەر وەکی ئەو قشقەڕەیان لێ هاتووە کە لەسەر هێللانەی خۆیان ناخوێنن وسیاسەت لەسەر دین وئایین پەیڕەو دەکەن .لەسەر دمانێکدا کە قەل بەقەل دەڵێ رووت ڕەش بێ ! دەبێ رێکخستن ودەسەڵاتی کورد چۆن سیاسەتێک بەکار بێنێ تا ئەو خەڵکە کە جارێک دوژمن بندەستی کردووە و جارێکیش دیکتاتۆڕی خۆماڵی . هاوار بکاو پڕ بەهەموو خاکی کوردو بڵێ ، ئەگەر رۆڵەکانمان لەدار دەدەن جەنازەکانیان بدەنەوە تا لەسەر خاکی کورد بە خاکیان دەسپێرین !
جەعفەر کەریمی / ٥/ ١١/ ٢٠١٣