له دوای مردنی تاله‌بانی کێ یه‌کێتیی رزگار ده‌کات!؟
Saturday, 01/09/2012, 12:00
تاڵەبانی گۆچانەکەی فڕێ‌دا
تاڵەبانی نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی نارد
تاڵەبانی بیست و چەندکیلۆ غەزو بەزی فڕێ‌دا.
تاڵەبانی زەنگی تەلەفۆن بەئاگای هێنا
تاڵەبانی بەرهەم ساڵحی دی و تاوتوێ سەدان پرسیاریان کرد
تاڵەبانی پیرۆزبایی لە پارتی دەکات و داوای لێ بوردنی لێدەکات، که ئەو هەموو ساڵە دژیان بووە.
پەرلەمانتارێکی عەرەب گاڵتە بەهاتنەوەی تاڵەبانی دەکات.
تاڵەبانی دەنوکی لەسەر سەرکردایەتی یەکێتییە، وەک منداڵ هەمیشە نەسیحەتیان دەکات.
تاڵەبانی شەو بەدزی دکتۆرەکانەوە داوای خواردن دەکات، چڵێسه ده‌می ناوه‌ستێ
لە یەکەم ڕۆژی جەژندا تاڵەبانی قەیسی و کشمیش و قەلیان بۆ لێنا.
حەمەی حاجی مەحود و نێچیرڤان و کێ و کێ سه‌ردانیان کرد.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوکدا دەڵێن تاڵەبانی مردوە، یەکێتی ئاگری تێ بەردەبێت و له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا به درۆیان ده‌خاته‌وه، دەڵێت مامه تەندروستی زۆر باشە لە گوێزی هەورامان ساغ ترە.
له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی جێژنی 31ی ئاب، مەسعودیش دەڵێت کەس ناتوانێ دوای تاڵەبانی ئەو پۆستە وەرگرێت، ئه‌و پۆسته هی ئێمەیە، ئاماده‌م سوپای تورکیا بهێنمه سه‌رتان و داغانتان ده‌که‌ین.
له مانگی ئابدا بارزانی ده‌ڵێت له خۆم زیاتر که‌س ئه‌خلاقی نییه، هه‌موو کورد بێ ئه‌خلاقه، به‌تایبه‌تیی گه‌نجه‌کانی فه‌یس بووک که جنێوم پیده‌ده‌ن
ئه‌مه به‌شێک بۆۆ له ده‌نگوباسی مانگی رابردوو، ئه‌و مانگه‌ی که کاره‌ساتی 31 ئاب و زۆر ستی تریشی تێدا رووی دا!
کێن ئەوانەی لە مەرگی تاڵەبانیدا هەتیو دەکەون؟ گەرچی لەهەواڵێکی کوردستانپۆستدا هاتوە کە ئێرانێکان بەتاڵەبانیان ووتوە جارێ مەیەرەوە، بەڵام تاڵەبانی لە سەرەمەرگدایە و ئیزرائیل بە چرکەش لێی دوور ناکه‌وێته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی که وەک ناپاکێک گیان به دۆزه‌خ دەسپێرێت و ده‌یهێننه‌وه له گردی ناپاکان ده‌ینێژن. مه‌له‌فی تاله‌بانی ئه‌وه‌نده پیس و پۆخڵه ئیتر به هەرچی شیعر‌و شانامەهەیە ناتوانێ بیهێنێتەوە مایە ، ئەوانەی هەتیو دەکەون ئەوبەشەش دەگرێتەوە، کە لە پلینۆمی یەکێتیدا چەپڵە ڕێزان کران بۆ ئەنجامدان و سیخوڕی و خۆفرۆشتنیان بۆ بەعس و فایلەکانیان بۆ هەتاهەتایە داخرا، ئەوانه‌ی له مردنی تاله‌بانییدا کۆستیان ده‌که‌وێت، بێجگه له بنه‌ماله‌که‌ی ئه‌و کەسانەن کە ئەمڕۆ لێرەو لەوێ دەردەکەون و درۆ بۆ مێژوو دەکەن و گۆچانەکەی تاڵەبانیان لەسەر هەڵگیراوە، ده‌مێکه تاله‌بانی دارکاری نه‌کردوون، کە لە هەموو کۆبونەوەیەک ب ەپۆرتی شکاوەوە دەگەڕانەوە .
تاڵەبانی : نە فریاکەوت بیرەوەرێکانی لە ئەستەمبوڵ بنووسێتەوە، نە فریاکەوت کوڕەکانی بکاتە سکرتێر و سیستەمی پاشایەتی بۆ ناو یەکێتی بهێنێت. بەرلە ماوەیەک لەهەواڵێکی کوردستانپۆستدا ئاماژە بەوەدرا، کە بنەماڵە پەڕپوتەکەی تاڵەبانی لەهەوڵی فرۆشتنی موڵکەکانیاندان، جارێ تاڵەبانی واپەکی نەکەوتبوو، بۆ خۆی هاتە سەر خەت و هەموویانی جوێنباران کرد، پڕۆژەکه‌ی هێرۆی ڕاگرت، ئەمڕۆ لەناو بەرپرسەکانی یەکێتیدا پرسیاری دوای مردنی تاڵەبانی هەموویانی گێژو بێوەڵام کردووە.
لێرەوەویە کە فڕکان فڕکانێکە هەریەکە و لەهەوڵی خۆ ڕزگارکردنی خۆیه‌تی و چێرەنوسێکی نادیار چاوه‌ڕوانی ده‌کات، زۆرن ئه‌وانه‌ی ناو یه‌کێتی که خۆیان به پارتیی فرۆشتووه و له ژێره‌وه که‌وتوونه‌ته ده‌ستماچکردنی به‌سعود بارزانی و مه‌سرو و نێچیر.
قسه له‌سه‌ر سه‌عدی پیره، ئه‌رسه‌لان بایز، مه‌لا به‌ختیار و زۆری تر ده‌کرێت، که له سه‌وزه‌وه وشبوونه‌ته‌وه و به‌لای زه‌ردییدا هه‌ڵگه‌ڕاون.
جێگەی ئاماژە پێکردنە کە شاڵاوی عەلی عەسکەری لە چاوپێکەوتنێکدا بە تامەزرۆیانەوە دەڵێت ، گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بۆ ناو یەکێتی خەونێکی خۆشە ، یه‌کێتییه‌کان ئیستا هه‌موو خه‌وتوون و خه‌و ده‌بینن، نایانه‌وێت له مه‌رگی تاله‌بانییدا به ئاگابن، چونکە دەزانێت مەرگی تاڵەبانی مۆتەکەیەکە و هەموو ئەو کەسە بچوکانە ڕووتدەکاتەوە. لەبیرەوەرێکانیدا نەوشیروان بە ڕێزلێنانێکی زۆرەوە لەعەلی عەسکەری دەڕوانێت. گەڕانەوەی نه‌وشیروان بۆ ناو یەکێتی و کۆکردنەوەی ئەوان لە بەلەمی شکاوی دوای تاڵەبانیدا هیوایەکە کەسە پاسیف و بچوکەکانی سەرکردایەتی هیوایان لەسەر هەڵچنیوە و کاتی بۆ دەژمێرن. به‌ڵام ته‌نها تاله‌بانی و نه‌وشیروان خۆیان ده‌زانن، چۆن یه‌کێتیی رزگار ده‌که‌ن، یه‌کێتیی به‌له‌مێکی ژه‌نگاویی و کون تێبووه، نه له‌حیم ده‌کرێت، نه پینه و نه کونه‌کانی ده‌گیرێت، که تاله‌بانی لاشه‌که‌ی له‌سه‌ری لاچوو، پیسایی مێژوو له کونه‌کانه‌وه فیچته ده‌کات و زوو ده‌که‌وێته ژێر ئاو، بۆیه نه‌وشیروان به‌له‌می گۆڕانی دروست کرد، تا زۆر که‌س له براده‌ر و دۆسته‌کانی خۆی له‌ناو یه‌کێتیی رزگار بکات، نه‌وشیروان فریادره‌سی یه‌کێتییه، له‌ناو به‌له‌می یه‌کێتییدا نا، به‌ڵکو ئه‌م به‌له‌مه‌ێکی جوانی بۆ دروستکردوون و ده‌یانپه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر گرده‌که، نه‌وشیروان نوحی یه‌کتییه‌کانه خه‌متان نه‌بێت هه‌مووتان رزگار ده‌کات، په‌له مه‌که‌ن بۆ ناو پارتی مه‌چن، پێویستیش ناکات بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا بچن، بمێننه‌وه، ره‌نگه وه‌کو سیمبوڵیکیش داده هیرۆ بکات به سکرتێری یه‌کێتیی، له‌م کوردستانه‌دا هه‌موو شتێک روو ده‌دات، حه‌وت عاجبایه‌تییکه‌ی دنیا له سیاسه‌تدا دانه‌یه‌کی له کوردستانه.
تاله‌بانیی له خه‌سته‌خانه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا چۆن کاتی خۆی به‌سه‌ر ده‌با!؟تاڵەبانی لەسەرە مەرگیشدا لەجوێندان ناکەوێت بە کوردستانپۆست، وەک چۆن مەسعود بارزانی بەڕەخنەگران دەڵێ بێڕەوشت ، هەمان شێوە تاڵەبانی جوێنی ناشرین بە کوردستانپۆست دەدات، لەم ڕۆژانەدا چەند کەسێک دەچنە لای تاڵەبانی، دوای گفتوگۆکردن باس دێته سەر مێدیا و کاری ڕۆژنامەگەریی ، تاڵەبانی دەڵێت: ئەو کوردستانپۆستە بێ ئه‌خلاقه چی نه‌ماوه پێمان نه‌کات، ئەو کەسەی له‌گه‌ڵ میوانه‌کاندا لای تاله‌بانی ده‌بێت، ده‌ڵێت له ژێره‌وه پێکه‌نین گرتبوومی، چونکه ته‌نها باسی راگه‌یاندنی له‌گه‌ڵدا کرا، هیچ په‌یوه‌ندیی به کوردستانپۆسته‌وه نه‌بوو، نازانم مامه چۆن له‌م کاته‌دا کوردستانپۆستی لێ بووبوو به ئیزرائیل!؟ چونکه هەموو هاوکێشەکان پێمان دەڵێن کە تاڵەبانی ناگەڕێتەوە ، گەر بشگەڕێتەوە ئەو توانایەی نابێت، کە کاروبارەکان جێبەجێ بکات ، بۆیە دەنگۆی ئەوە هەیە تەنانەت لە عێراقیشدا کە بەدیلێک بۆ ئەم پیاوە نەخۆش و پەککەوتوە دیاری بکەن، دەنگۆی بەرهەم ساڵح کەوەک میراتگرەوەی تاڵەبانی ماوەیەک جێگەی قسە وباسی ناو ڕۆژنامەکان بوو، بەڵام پارتی لەوەناچێت بەم بڕیارە ڕازی بێت، کار لەسەر ئەوە ده‌که‌ن کە کەسی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دابنێن ، ئا لێرەوەیە ئیتر چارەنووسی یەکێتی نیشتمانی ئاڵۆزتر‌و مژاوی تر ده‌بێت.
لە ئیستادا ئێمە لەسەردەمێکی مۆدێرن و دیگیتاڵدا دەژین ، ئه‌گەر یەکێتی ده‌یه‌وێت لە تەندروستی تاڵەبانی دڵنیا بێت دەتوانێت لە زووترین کاتدا و لە ڕێگەی کامێرایەکەوە لە ژیانی سکرتێرەکەی، لئه‌ندامه‌کانی خۆی دڵنیا بکاته‌وه، بەڵام تا ئاوا هه‌واڵی تاله‌بانی به‌م شیوه‌یه بهێڵنەوە ئەوە هەمووکەس دڵنیا دەبێتەوە، کە تاڵەبانی لە لێواری مەرگدایە و ناتوانێت جارێکی تر بێتەوە ناو دنیای سیاسەت ، بەڵام وەک چۆن سەدام بڕیاری دا عێراق بە کەلاوەیی دوای خۆی جێبهێڵێت، تاڵەبانیش بەرلە گۆڕی خۆی، گۆڕی بۆ یەکێتی هەڵکەندوە، بۆیە گەرسەیری لایەنگرانی یەکێتی بکەیت، هه‌ر له ئیستاوه وەک منداڵی هەتیویان لێهاتوە، ئەوەتانێ کادێرەکانیان لێرەو لەوێ بەدوای ڕێگە دەربازبونێکدا دەگەڕێن .
مەرگی تاڵەبانی گەلێ گرێ کوێرە دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا کۆمەڵێ ئاڵۆزییش به دوای خۆیدا دەهێنێت ، ناخۆشترینیان ئەوەیە کە ناتوانین دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا تاله‌بانی بۆ خۆی فایلی پڕ له خیانه‌ته‌کانی ببینێت، چونکه به‌شێک له‌و فایله پیسه‌ی تاله‌بانی له شامه پیستره له فایله‌کانی تارانی. خیانەتەکانی تاڵەبانی سنوری هەموو جوانیەکی بەزاندوە ، با کەس شیعر‌و شانامەی بۆ نەڵێت، به شیرکۆ بێکه‌س بڵێن، ئه‌و شیعره‌ی که بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی نووسیوێتیی له ناو جانتاکه‌ی ده‌رینه‌هێنێت، وه‌کو شیعره‌که‌ی قاسملۆ بۆمان نه‌خوینێته‌وه، چونکه تاله‌بانی دوای مردنی، گەورەترین خائینێکە، کە نه‌ک کورد، به‌ڵکو مێژووی مرۆڤایه‌تیی شەرمی لێ دەکات .
هیوادارم لەسەر پێشنیارەکەی کوردستانپۆست گردێکیش بۆ مردوە ناپاکەکان ئامادە بکرێت، تاڵەبانی لاشەی یەکەمی ئەو گۆڕستانە بێت، با ئیسک و پروسکی مه‌لا مسته‌فا و ئیدریسیش بۆ ئه‌و گرده بگوێزرێته‌وه، دوای نەمانی ئەم دەسەڵاتەش هه‌رچی ناپاکەکانی تره لەوگردە ڕیز بەند بکرێن. نه‌فره‌ت له هه‌موو سه‌رکرده و رابه‌رانی یه‌کێتیی و پارتیی. هه‌موو له‌گه‌ڵمادا بڵێن ئامین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست