کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابووه‌ كه‌وا یه‌ك ملیار دۆلار له‌ حكومه‌تی‌ عێڕاقه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك دابین كراوه‌و ئاسه‌واره‌كه‌ش دیار نیه‌

Sunday, 04/04/2010, 12:00


له‌نامه‌یه‌كی‌ نهێنیدا كه‌ نوری‌ مالیكی‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی‌ كوردی‌ ناردووه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌وا نوری‌ مالیكی‌ بڕی‌ یه‌ك ملیار دۆلاری‌ بۆ مادده‌ی‌ 140 سه‌رف كردووه‌و ناردویه‌تی‌ بۆ كه‌ركوك.
ئه‌مه‌و له‌ نامه‌كه‌دا مالیكی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌وا سوپاسنامه‌ی‌ مام. جه‌لالی‌ بۆ هاتووه‌ كه‌وا پاره‌كه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.
جێگه‌ی‌ هێما بۆ كردنه‌ تا ئێستا ئاسه‌واری‌ ئه‌و پاره‌ زۆره‌یه‌ دیارنییه‌و خه‌ڵكێكی‌ زۆری‌ كه‌ركوكیش قه‌ره‌بووه‌كانی‌ مادده‌ی‌ 140 بۆ دابین نه‌كراوه‌، دیار نه‌مانی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زۆره‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە