به‌په‌له...جه‌لال تاله‌بانی و کۆسره‌ت ره‌سوڵ گه‌یشتنه ئیتفاق. ره‌نگه(عومەرى سەید عەلى) بەتەواى دەست لەكاربكێشێتەوە..تازه‌کراوه‌ت
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
1524 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، پاش زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه له نێوان جه‌لال تاله‌بانی و کۆسره‌ت ره‌سول به نوینه‌رایه‌تی هه‌ر 4 ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌کانی دیکه ، گه‌یشتنه ئیتفاق..
کوردستانپۆست له هه‌وڵدان دایه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له مه‌ڕ ناوه‌ڕۆکی ئیتفاقه‌که . له کاتی به‌ده‌ستکه‌وتنی هه‌ر زانیارییه‌کی تازه ، به‌خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌ر ئێستا هه‌والی گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆسره‌ت ره‌سول و هاوه‌ڵه‌کانی له فڕگه‌ی به‌غداوه به‌ده‌ستمان گه‌یشت و حاڵی حازر له رێگادان و پاش ماوه‌یه‌کی که‌می دیکه ده‌گه‌نه فڕگه‌ی سڵێمانی ..سه‌رچاوه‌که پییڕاگه‌یاندین : تاڵه‌بانی توانی قه‌ناعه‌ت به‌و ده‌ستله‌کارکێشاوه‌کان بهێنیت و ئه‌مجاره‌ش وه‌ک جاری جاران رازیان بکات و به‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێنه‌وه ، درێژه‌ی داێی ووتی: ره‌نگه له ماوه‌ی نزیکدا ده‌قی ئیتفاقه‌که‌ی نێوان هه‌ردولا بۆ میدیاکان جاڕبدرێت.
بەكۆبونەوەى هەرچ پێنج ئەندامەكەى یەكێتى..دەرەنجامەكان دەردەكەون سەرچاوەیەكى نزیك لە (م س) ى (ى ن ك) بەكوردستانپۆستى راگەیاندن. دوایى كۆبونەوەكەى هەر پێنج ئەندامانى تۆراو لەگەڵ تاڵەبانى وپاش تاوتوێ كردنى كێشەكان كەلە یاداشتنامەكەدا نووسرابوو. هەردوولا لەسەر(11) یانزە خاڵێ رێكەوتوون وبریاریشە لە گەرانەوەى (كۆسرەت وعوسمانى حاجى مەحمود ومستەفاى سەید قادر) وپەیوەندى كردنیان بە(عومەرى سەید عەلى وجەلال جەوهەرە) وە .هەر پێنجیان كۆ بونەوەیەك ئەنجام دەدەن وبریارى كۆتایى خۆیان دەدەن. ئەمرۆ تاڵەبانى لەكۆ بونەوەكەى لەگەڵ ئەو ئەندامانەدا بریارى دا گشت داواكارى ناویاداشتەكەیان بۆ جێ بەجێ بكات وبە ئیمزاى تاڵەبانى لەسەرنوسراوى سەریاداشتەكان دەگەرێنەوە سلێمانى . سەرچاوەیەكى تر پێ ى راگەیاندین رەنگە دوایى كۆ بونەوەى ئەو پێنج ئەندامەش (عومەرى سەید عەلى) بەتەواى دەست لەكاربكێشێتەوە وچیتر سیاسەتى تاڵەبانى وهەندێك لە ئەندامانى (م س)ى بەدڵ نەبێت .