کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان ده‌یه‌وێت چیمان پێ بڵێت؟

Sunday, 24/01/2010, 12:00


(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا) ئه‌مه‌ ناونیشانی سمینارێک بوو، که‌ هه‌ر یه‌ک له‌به‌ڕێزان هه‌ڤاڵ کویستانی، هوشیار عابد، سه‌ردار ئه‌مین، له‌به‌رواری 20100123 کاژمێر سێ تا شه‌شی ئێواره‌، پێی هه‌ستابوون له‌شاری یتوبۆری له‌ ووڵاتی سوئید.
له ‌قسه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا، به‌لای ئێمه‌وه‌ هیچ بابه‌تێکی تازه‌یان تێدا نه‌بوو، هه‌مووی ئه‌و قسانه‌بوو که‌ پێشتر له‌چه‌ند جێگه و ‌ڕێگه‌ی مێدیای فراکسۆنی گۆڕانه‌وه‌ گوێبیستی ببووین. تاکه شتێک که‌ لای ئێمه‌ نوێ بوو کاک سه‌ردار بوو کاتێک ‌ووتی من له‌ناو خودی گۆرانیشدا هه‌ر ئۆپۆسیزۆنم و ده‌بێ هێنده‌ له ‌سه‌ر ڕابردوو نه‌ژین و ڕابردوو به‌گه‌له‌که‌مان نه‌فرۆشینه‌وه‌. کاک هوشیاریش خواستی، که‌ به‌ بادینی بپه‌یڤێ، به‌ڵام که ‌ده‌ستی به‌ئاخافتن کرد ئافره‌تێک ووتی: به‌ڕێزم من هیچ تێناگه‌م ئه‌ویش ئاخافتنه‌که‌ی کرده‌وه‌ به‌ سۆرانی.
ئه‌وه‌ی جیاوازبوو له‌به‌ینی گۆران و یه‌کێتیدا، یه‌کێتی وه‌ک سمیناره‌که‌ی مه‌لابه‌ختیار له‌ستۆکۆڵم وێنه‌یه‌کی زه‌به‌لاحی تاڵه‌بانی هه‌ڵواسرا بوو، به‌ڵام له‌پشتی ئه‌م که‌سانه‌ی گۆڕانه‌وه‌ ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی کوردستان بوو، ئێمه‌ هیچ کۆمێنتارێکمان نییه له ‌ووته‌کانی ئه‌و به‌ڕێزانه،‌ به‌ڵام ده‌چینه‌ لای میوانه‌کان و پرسیار و پیشنیار و ڕه‌خنه‌کانیان ده‌گه‌یه‌نینه‌ خوێنه‌رانی کوردستانپۆست و ده‌مانه‌وێت بڵێین ئێمه‌ ته‌نها وه‌ک په‌یامنێرێک له‌م سمیناره‌ ده‌ڕوانین، ئێمه‌ قسه‌ی خۆمان هه‌یه‌ قسه‌ی ئێمه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به‌م سمیناره‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکو له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه‌. ده‌مانه‌وێت خوێنه‌ره‌ ئازیزه‌کان ئاگادار بکه‌ین. پاش و پیشخستنی پرسیارو وه‌ڵامه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ته‌کنیکی کارکردنمان وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک.
که‌سێک ووتی: من هیچ گۆڕانێک نابینم، ئێوه‌ش وه‌ک جاران به‌هه‌مان ڕیتم له‌سه‌ر سه‌کۆن و له‌پشتی مێکرۆفۆنه‌کانه‌وه‌ قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن به‌و به‌رزای یه‌وه‌، له‌کاتی پشووشدا ده‌بوو له ‌ناوماندا بونایه‌، لێ ئێوه‌ چوونه‌ ئه‌و ژووره‌وه‌، چرپه‌ چرپتان ده‌کرد، ده‌بوو له‌ ناوه‌ڕاستی ئێمه‌دا بوونایه‌ وه‌ک شێوه‌ی مێزگردێک. ئه‌مه‌ ده‌بێ گۆڕان بیکات خۆی جوودابکاته‌وه‌ له ‌ڕابردوو . کاک وشیار له‌ژێر لێوێوه‌ ده‌ستی بۆلای کافێتیریاکه‌ درێژ کرد و ووتی: من له‌ویابووم له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌دا بووم.
که‌سێکی تر ووتی هه‌ڵبژاردن واته‌ عێراقی بوون، داخۆ کورد عێراقیه‌ ؟ گۆڕان به‌رنامه‌ی چێ یه‌ بۆ که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان ده‌تانه‌وێ چی بکه‌ن بۆی؟ ماڵپه‌ڕی سبه‌ی سانسوری هه‌موو کۆمانتاری خوێنه‌ران ده‌کات، ئه‌گه‌ر نه‌ی کات ئه‌وه‌ کلک و گوێ ی ده‌کات که‌خوێنه‌ره‌که‌ی نایناسێته‌وه‌ ؟ کاک نه‌وشیروان په‌یمانی دا له‌کاتی ته‌زویردا سکاڵابگه‌یه‌نێته‌ هه‌موو شوێنێک هه‌ر هیچی بۆ نه‌کرا، دێته‌وه‌ لای جه‌ماوه‌رو شۆڕشی په‌مه‌یی ده‌کات، بۆ په‌یمانه‌که‌تان نه‌برده‌ سه‌ر له‌کاتێکدا هه‌موو داتاکان ئه‌وه‌ی نیشاندا که‌ فڕو فێڵ کراوه‌ به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه‌ ؟
وه‌ڵامی دووپرسیار لوش درا، که‌س نه‌ی بیست، هه‌ڤاڵ کوێستانی ووتی هه‌موو کورد خه‌ونی ئازادی نیشتمانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ واقیعێکه ‌و فه‌رز کراوه‌ به‌سه‌رماندا، نه‌ی ووت گه‌ره‌نتی چییه‌، که‌ ئێمه‌ ئێوه‌ بنێرینه‌ ئه‌و دیوو حه‌مرین له‌مان باشترمان بۆ ده‌که‌ن. کاک وشیار عابد: ڕاسته‌ کاک نه‌وشیروان په‌یمانی داوه‌، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌ی ویست بێده‌نگ بین، ئێمه‌‌ ووتمان ده‌توانین به‌ 25 کورسی زۆر شت بکه‌ین، ئه‌وه‌شتان پێ بڵێین ئه‌وان له‌هه‌ولێرو بادیناندا زۆر پڕۆفشیناڵانه‌ ته‌زویریان کردووه‌ ئاسان نییه‌، یان بۆ ئێمه‌ نه‌سه‌لمانرا، که ‌ته‌زویره‌.
کاک سه‌ردار وه‌ک شاهید حاڵێک کۆمه‌ڵێ نمونه‌ی هێنایه‌وه‌. پرسیاره‌کان زۆری بوون به‌ژێره‌وه‌، به‌ چاک و خراپ وه‌ڵام نه‌درانه‌وه‌، دانه‌یه‌ک له‌ناو کۆڕه‌که‌وه‌ به‌ده‌نگی به‌رز ووتی: ئه‌ی پرسیار ناکه‌ن جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌ بۆتان به‌دوو حیزبی قه‌رواره‌ گه‌وره‌ 56 ده‌نگیان، لێ سه‌رۆکی هه‌رێم 70 ی ده‌نگه‌کان، ئه‌مه‌ کۆمێدیایه‌ . به‌ڕیوه‌به‌رانی کۆڕ داوایان کرد تکایه‌ گه‌ر کۆمه‌نتارێکتان هه‌یه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌کان ناو بنووسن ده‌ست هه‌ڵبڕن.

که‌سێک: ئێوه‌ په‌یوه‌ندیتان چییه‌ به‌ کوردستانپۆسته‌وه‌، پۆڵاسه‌عید ده‌ڵێ ئێوه‌ به‌ناوی خوازیاره‌وه‌ له‌وماڵپه‌ڕه‌دا ده‌نووسن، بگره‌ ئه‌و ماپه‌ڕه‌ هه‌رهی ئێوه‌یه‌، واته‌ هی گۆڕانه‌.
هه‌ڤاڵ کویستانی: ئێمه‌ خاوه‌نی میدیای خۆمانین، ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه ‌و ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و ته‌له‌فیزۆن، هه‌ڤالانی ئێمه‌ بێترس و به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ چییان بوێت له‌وێدا ده‌یڵێن و ده‌ینووسن، ئه‌وه‌ پڕوپاگه‌نده‌ده‌یه‌ بڕۆن سه‌یری ئه‌رکیفی سبه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌که‌ن، به‌ڵام ده‌کرێ گۆڕانخوازێک له‌ژێر ناوی خۆی یان خوازیاردا شتگه‌لێ بنوسێ له‌ کوردستانپۆستدا یان له‌ هه‌ر ماڵپه‌ڕێکی تردا، ئه‌وه‌ گۆڕان به‌رپرس نییه‌ لێی، خه‌ڵک ئازاده‌ چۆن بیر ده‌کاته‌وه‌ چی ده‌ڵێ چۆن ده‌نووسێ .
هه‌مان پرسیار له‌سه‌ر که‌رکوک دووباره‌ کرایه‌وه‌، خوشکێک برایه‌ک پرسیاره‌که‌ی به ‌نامه‌ گه‌یانده‌ لایان. کاک وشیار ووتی، که‌رکوک بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیاره‌ ئێمه‌ش ده‌ڵێین هیچ شتێکی به‌رچاو نه‌کراوه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌، ئه‌زمونێکی خراپه‌ ئه‌وه‌ بوو له‌موسڵ کورده‌کان له‌ داخدا ده‌نگی خۆیان دایه‌ حه‌ده‌با، که‌ بڕێکی به‌رچاو کۆنه‌ به‌عسی و شۆڤێنی عه‌ره‌ب له‌ناویا جێگیرن. ده‌بێ کار به‌ جدی تر له‌سه‌ر که‌رکوک بکه‌ین، بۆ وه‌ڵامی پرسیارێکی تر، که ‌داخۆ گۆڕان په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه‌ ؟ هه‌ڤاڵ کوێستانی ووتی: یه‌کێک له‌بنه‌ما کاره‌کانی گۆڕان شه‌فافێته‌، هه‌رچی بکه‌ین نایشارینه‌وه‌ بۆیه‌ هیچ شتێک نییه‌ ناوی په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێر بێت، ئێمه‌ بۆ ڕوخانی حیزبی کوردی خه‌بات ناکه‌ین، به‌ڵکو بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و لایه‌نێک، که ‌بیه‌وێ خزمه‌ت بکات، ئێمه‌ هاوکاریان ده‌که‌ین، زۆر پرسیاری تر کرا، که‌ گومان له‌لای خه‌ڵک که‌ڵه‌که‌ بووه‌ بۆ نمونه‌ ده‌یان ووت: بۆ وه‌ڵامی زۆر بابه‌ت ناده‌نه‌وه‌ که ‌ده‌زانن وانییه؟
داخۆ لێشاوی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ناو یه‌کێتی چه‌ند ڕاسته؟ کویستانی ووتی: ئه‌مه‌ شکاندن و سوکایه‌تییه‌ به‌تاکی کورد، ئه‌مه‌ ئیشکردنه‌ به‌مێتودی کۆنی به‌عسیانه‌، که ‌ده‌یان ووت ئه‌مانه‌ ئه‌م زه‌لیلانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو ڕیزی نیشتمانی، کاک وشیار: من دووهه‌فته‌ پێش ئیستا له ‌کوردستان بووم له ‌زاخۆ بووم، من ناڵێم که‌س نه‌چۆته‌وه‌، به‌ڵام گۆڕان ده‌ساڵی تریش هێنده‌ کادێر به‌رهه‌م ناهێنێ له‌ زاخۆدا ئه‌مه‌ کۆمێدیایه‌.
وه‌ک ووتمان پرسیار زۆرکرا و پێشنیار زۆر بوو ڕه‌خنه‌گیرا.
 باس هاته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن کاک هوشیان گومانی هه‌بوو له‌ خۆئاماداکردن له‌ ئه‌ورپا، چونکه‌ 40 ڕۆژی ماوه‌ و کارێکی به‌رچاو نه‌کراوه.
داواجار که‌سێک وه‌ک گۆڕان خۆی ناساند و ووتی: مادام سبه‌ی کاک هه‌ڤاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانی و بۆ گرده‌که‌، ده‌بێ به ‌ئازایه‌تێوه‌ باس له‌و ده‌سته‌ ده‌سته‌یه‌ بکات، که‌ خه‌ریکه‌ ڕه‌وتی گۆران به‌ئاقاری خراپدا ده‌بات، پێشنیاری کرد ده‌بێ گۆڕان له‌هه‌وڵی په‌روه‌رده‌کردنی خه‌ڵکدا بێت، ده‌بێ پڕۆگرامێک هه‌بێت، ده‌بێ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌، که‌ هه‌ریه‌که‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ ئایدۆلۆژیای هه‌ڵگرتووه،‌ چۆن له‌ناو که‌شتی گۆڕاندا جێگه‌ی بێته‌وه،‌ ده‌بێ به‌خێرایی ئه‌و باسه‌ پێش بخرێ . نازانین داخۆ هه‌موو میوانه‌کان بوونه‌ خاوه‌نی.
وه‌ڵام: ڕازی بوو له‌م سمیناره‌ ئه‌وه‌ بۆ میوانه‌کان جێ ده‌هێڵێن ئێمه‌ هیچ ناڵێین.
ئێمه‌ وه‌ک کوردستانپۆست خواستامان چه‌ند پرسیارێک بکه‌ین، به‌ڵام زۆری وه‌ڵامه‌کانمان چنگ که‌وتبوو، بۆیه‌ به‌باشمان زانی هه‌ر ئه‌م ڕیپۆرتاژه‌ دروست بکه‌ین. داوای لێبوردن ده‌که‌ین که ز‌وورتر ئه‌م ڕاپۆرته‌مان ئاماده‌نه‌کرد هۆکار خۆمانین، نه‌ک که‌سێکی تر.

په‌یامنێری کوردستانپۆست‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە