کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌نسور بارزانی باوك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بەجێهێشت و له‌ ئه‌مه‌ريكا نيشته‌جێ بووه‌!

Wednesday, 11/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هەولێر
زياتر له‌ ١٣ مانگه‌ مه‌نسوور بارزانی دووه‌م كوڕی مه‌سعود بارزانی كه‌ پله‌ی عه‌ميدی سه‌ربازی هه‌بووه ‌و ئامر ليوای تايبه‌تی گوڵان بووه‌، به‌ هۆی هينانی ژنی دووه‌می بێ پرسی باوكی و چه‌ندين كيشه‌ی ديكه‌ی كۆمه‌ولايه‌تی و بازرگانيتی و سامانی زۆری ميللته‌وه‌، له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی باوكی هيچ په‌يوه‌نديه‌كيان نه‌ماوه‌و، زۆربه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی خۆيی بردووه‌و له‌ ئه‌مه‌ريكا چه‌ند ڤيلا و باخچه‌ی كڕيوه‌ و خه‌ريكی كار و بازرگانی گه‌وره‌يه‌ له‌ لوس ئه‌نجلوس و چارلوس و واشتنن و نيويۆرك.
هه‌روه‌ها له‌ يادی سه‌ری سالی ٢٠١٢ مه‌نسور بارزانی ئه‌و ياده‌ی له‌ ماڵی ژنی دووه‌می كه‌ عه‌ره‌به ‌و له‌ خزمانی شيخ زائيد له‌ دوبه‌ی كردۆته‌وه‌، ئيستا له‌ يه‌كێك له‌ ڤيلاكانی شيخ زائيد نيشته‌جييه‌ و زۆرێك له‌ برا و كه‌سو كار و خزمه‌كان و ده‌سته‌ دائيره‌كه‌ی بۆ بينينی ئه‌و له‌ سه‌ری ساڵدا له‌ دوبه‌ی ئه‌و ياده‌يان كردۆته‌وه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ (جغزی بارزانی) سامان و مۆلك و پاره‌ی مه‌نسور بارزان خۆی له‌ ١٢٠ مليۆن دۆلار ده‌دات ، له‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ لوبنان و توركيا و قبرس ونه‌مسا و به‌ريتانيا ئۆتيل و شوقه‌ و باڵه‌خانه‌ی هه‌يه، زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌و شوينانه‌ به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌روه‌كو (نه‌زمی بارزانی) باسيكردووه‌ مه‌نسور بارزانی، يه‌ك گورچیلەی هەیە بە شەش مانگ جارێك پيويستی به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ هه‌يه‌.
شایانی باسە کاتی خۆشی (سابير و لوقمان و عوبيدلڵا) لەگەڵ باوکیان کەوتنە کێشەوە ومه‌لا مسته‌فا بەجێ هێشت چوونه‌ پاڵ رژێم، ئه‌مرۆش مه‌نسور بارزانی مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌كه‌ی جێهيشت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە