شانۆگه‌ری (مردنێکی ناوه‌خت)
Saturday, 16/04/2011, 12:00
که‌سایه‌تیه‌کان1. خالید >خێزانه‌که‌ی ناوی به‌هاره
2. په‌روین>خوشکی خالیده، خاوه‌نی دوو منداڵه (خه‌نده،سیروان) مێردی شه‌هیده .
3. ئازاد> خه‌ڵکی خانه‌قینه.
4. به‌هار>هاوسه‌ری خالیده.
5. سه‌لیم>خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری بادینانه ، خاوه‌نی دوو منداڵ‌و خێزانه.
6. نه‌ژاد>خه‌ڵکی هه‌ولێره خاوه‌نی پێنج منداڵ و خێزانه ... مامۆستایه ... هۆنراوه‌ش ده‌نوسێ.
پیاوانی ڕژێم.1.ناصر>سمێڵ درێژ چاویلکه له چاو.
2.خضیر>سمێڵ درێژ‌و توڕه‌یه
3.شه‌فیق>جاشه‌و یارمه‌تی ده‌ری ڕژێمه.
.............
سه‌ره‌تا ده‌ست پێده‌کات به‌گرتنی خه‌ڵک ژاوه‌ژاو ده‌نگه‌ده‌نگی ژن و پیاو، هه‌مویان له ناوه‌ڕاستی شانۆکه کۆده‌که‌نه‌وه، ئاوازێک یان ناییهکی خه‌مگین، هه‌روا ڕوناکیه‌کی که‌م. ناصر،خضیر و شه‌فیق ،داوای بێده‌نگی له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن به توڕه‌یی ده‌ڵێن سواریان که‌ن سواریان که‌ن... تاوه‌کو ئه‌وانیتریش ده‌هێنین. تاریکی به‌ته‌واوی نه‌و هۆڵه‌که داده‌پۆشێت. دواتر دووڕیز کورسی به‌رامبه‌ر یه‌ک دانه‌یه‌کیش له پێشه‌وه، وه‌ک ئه‌وه وایه که ئه‌مه ئێڤایهکی سه‌ربازیه، خه‌ڵکی زۆریان تێکردوه له هه‌موو ناوچه‌کان. ده‌نگی ئێڤاکه دێت مانای صهڵکیان سوار کردوه ده‌یانه‌وێ بیان به‌ن،.. هه‌مویان له‌ناو ئێڤاکهن ،هه‌ندێ به‌پێوه هه‌ندێ به دانیشتویی.
1. کوڕه برا خنکیام نه‌ختێ هه‌وا ............. پیاوێکی گه‌رمیانیه
2. ئای ی ی ی ی........ ئای ی ی ی ی قچت لاده دهسمت شکان...... . ئافره‌تێکی گه‌رمیانی.
3. لاچو ئیلا ئه‌و منداڵه‌ت کوشنهت ........ پیاوێ خانه‌قینی .
4. خوایه ڕه‌حمێ بکه وهحاڵمان .... ئافره‌تێکی گه‌رمیانی.
5. خودێشته ڕازیبیت ئه‌وان ههتکامهبر ....... پیاوێکی بادینی .
6. برای به‌ڕێز به‌یارمه‌تی خۆت ئه‌و ده‌فته‌ره‌م بده‌وه ، لێم که‌وت ........ پیاوێ هه‌ولێری .
ئێڤاکه ده‌ڕواو هێواش هێواش هۆڵه‌که به‌جێ ده‌هێڵێت به‌ده‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌یه .له‌گه‌ڵ ته‌واو بونی هۆنراوه‌که ئه‌مانیش له‌هۆڵه‌که نامێنن ..
هۆنراوه..... له‌سه‌ر مقامی حیجاز ده‌وترێ
کهڕۆیشتن هیچ کام یه‌کیان ،
ئاوهڕێکیان له‌دوای خۆیان نه‌دایه‌وه .
کهڕۆیشتن
چی شته پیرۆزه‌کان هه‌بو جێیان هێڵا .
خانه‌ی بهرتیشت و
چایه‌کانیان به تاڵی جێهێشت .
ئاگردانه‌کانیان
به‌داگیرساوی جێهێشت .
مێگه‌له‌کانیان
به‌بێ بێری و شوان جێهێشت .
میوانه پێپهتیهکانیان
هه‌ر به‌ده‌ستی پڕ شمشێره‌وه جێهێشت .
...........
له‌گه‌ڵ ته‌واو بونی هۆنراوه‌که ئێڤاکهش له هۆڵه‌که ده‌رچوه..... دوباره تارکی
ڕوناکی ده‌کرێته‌وه دونیا بێده‌نگه.
خضیر گۆرانی ده‌ڵێت له‌ناکاو ناصر دیت . خضیر سلاوێکی سه‌ربازی بۆ ده‌کات .
ناصر: وین نقضی هاللیله ؟
خضیر: شتقضی !؟
ناصر: هاللیله .
خضیر: آجانا للبرقیه عدنا آنذار.
ناصر: یاآنذار؟!
خضیر: لیش ماتعرف !!!! لازم نصفی حساباتنا .
ناصر: ویا من ؟
خضیر: ویه کاکاوات .
خضیر: هاللیله حلوه .... حلوه و جمیله .....> به‌گۆرانی ده‌یڵێت..
ناصر: یهلیله ..... یابطیخ ..... طیحت حضنا هاللیله .
هه‌ندێ گۆرانی کوردی پچڕ پچڕ؛ گه‌رمیانی.....خانه‌قینی.....سۆرانی.....کرمانجی سه‌رو...
ناصر هاوارده‌کات...
ناصر: خضیر آلزم ذاک آلگواد.
خضیر: یاهو؟
ناصر: ذاک.....ذاک آی
خضیر: تعال یا زمال.
ناصر: آصعد یا حقیر.
خضیر: دنئ.
صعدو صعدو یالله
شه‌فیق: به خضیر ده‌ڵێت ...سه‌یدی هازه ئه‌وه ختیه گوناحه گهڕایبی.
خضیر: دوخر ترا آبهذلک .
شه‌فیق: خاطر سیدآلرئیس.
خضیر: زمال لاتجیب آسم سید الرئیس.
ناصر: خضیر صعدها هذازمال همین.
خضیر: آصعد شه‌فیق.
شه‌فیق: آنا .....آنا ویاکم آمسویه عملیات آهوایه.
خضیر+ناصر: داصعد گواد یلله.
شه‌فیق ده‌مانچه‌ی پێیه، له‌کاتی گفت‌و گۆکه‌دا لێیدهستێنن له گه‌ڵ کابرای خزمی ده‌ی به‌ن.....
چراکان دکوژێتهوه موسیکێکی هێمن و خه‌م هێنه‌ر تاوه‌کو زیندانیهکهن له شوێنی خۆیان داده‌نیشن.
زیندان پێک هاتوه له پێنج ژوور (به‌ڵام ژووری پێنجوم دیار نیه) ژووری پێنجه‌م هی ژنانه به‌لام له‌گه‌ڵ ژووری چوار که پیاوانه ، به‌س به‌ده‌نگ گوێیان له‌یه‌ک ده‌بێت. دواتر پیاوه‌کان هه‌مویان ده‌کرێنه ژووری چوار که‌ته‌نها دیوارێکی بهینه له‌گه‌ڵ ژووری پێنج.
سه‌لیم له ژماره دووه. نژاد له ژماره چواره. خالید ئه‌هێنن له ژماره یه‌ک فرێی ده‌ده‌ن. دوای تۆزێک ئازاد ئه‌هێنن له ژووری ژماره سێ فڕێی ده‌ده‌ن.
ئازاد: که‌سی ها ئیره؟ که‌سی ها له‌ی غورفه؟ من چه‌وم هیوچ نهوینێت ، ئای قهپڕغم شکیایه، موساعهدهم بکه‌ن.!؟
که‌س وڵام ناداته‌وه......
ئازاد: ئه‌ی هاوار هه‌ناسه‌م دهرنیهچیت موساعهدهم بکه‌ن.
سه‌لیم: سه‌یدا توو خۆبێدهنگکه بله ئه‌وان بچن پشتی هه‌نگێ دگهلته ئاخڤین.
ئازاد به هه‌ناسه بڕکێ و ناڵین بێده‌نگ ده‌بێت ،دوای تۆزێک که ئمنهکان ده‌ڕۆن ئه‌وان ده‌کونه گفتوگۆ.
نه‌ژاد: به‌رێز ... تۆ ... ئه‌وه‌ی پهراسوت شکاوه ناوت چیه؟
ئازاد: ها ها ها ها ها من ناوم ئازاده.
نه‌ژاد: کاک ئازاد تکایه ئارامبه ئێمه ئێستا ناتوانین هیچ یارمه‌تیه‌کت بده‌ین ده‌ستمان پێت ناگات ئه‌م دیواره‌ی نێوانمان به‌قه‌د دیواری (سین) به‌هێزه .....بۆئه‌وانیش وه‌ک په‌رده‌کوله وایه ته‌نکه ... گوێیان لێمانبێت دێن و ئازارمان ده‌ده‌ن .
ئازاد: ئه‌ی چه‌بکه‌م ئه‌وه من مرم نێوت بگرمیش .
نه‌ژاد: نا نا کاک ئازاد ئێمه به‌هێزین ئه‌و شتانه نابێت ئازارمان پێبگێینی ... چاک ده‌بیته‌وه هه‌مویت بیر ده‌چێته‌وه.
ئازاد: فکر کردنه‌وه‌ی چه ئه‌وه‌نده دانهسهلێم سقان له گیانم نهمێنیه .
نه‌ژاد: کاک ئازاد تکات لێده‌که‌م وره‌ت به‌رزبێ گرینگ ئه‌وه‌یه سه‌لامه‌تی ، له‌سه‌رخۆ هه‌وڵبده که‌م که‌م هاتوچۆ بکه .. هه‌ناسه‌ش به‌خێرا مه‌ده خۆت ئازاره‌کانت چاک ده‌بن ....
له‌وکاته گرمر گرمێک دێت هه‌مویان گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن ..
په‌روین: گرم گرم گرم که‌س گوێی لێمه ...؟
سه‌لیم: سه‌یدا نژاد توو نزیکی وی خوشکێی توو گه‌لوی باخڤه .
نه‌ژاد: باشه سه‌یدا سه‌لیم واده‌که‌م.
نه‌ژاد: گرم گرم گرم خوشکه گوێت لێمه ؟!
په‌روین: به‌ڵێ به‌ڵێ .
نه‌ژاد: فه‌رمو چیت ده‌وێ ؟
په‌روین: ئێوه کێن ... بۆ گیراون؟
نه‌ژاد: هۆی گیرانمان نازانین ...... به‌ڵام هه‌مومان کوردین ....
په‌روین: که‌س ها لاتان ناو خالید بێ ؟
نه‌ژاد: نه‌خێر بڕواناکه‌م، ئه‌گه‌ر هاتیش بۆ ئێره خه‌مت نه‌بێت ئاگامان له یکتردهبێ ...صوشکه تۆ ناوت چیه؟
په‌روین: په‌روین.
نه‌ژاد: په‌روین خان ئێوه زۆرن که گیراون؟
په‌روین: ئه‌رێ وه‌ڵله زۆر زۆرین مناڵیشمان ها وه‌لیه.
په‌روین: ئه‌ی براکه‌م ئێوه زۆرن ... ئه‌ی تۆ ناوت چیه؟
نه‌ژاد: ناوم نه‌ژاده .... ئێمه‌ش زۆرین به‌ڵام هه‌ریه‌که‌و له ژورێکه .
په‌روین: ئای ی ی ی خوایه گیان بۆۆۆۆۆۆۆ!!!! ..... بهگریانو هاوار ده‌یڵێت .
نه‌ژاد: چییییییی بوه په‌روین خان چیییییی ؟!!!
په‌روین: کاک نه‌ژاد ئه‌و ژنه داماوه مردو مناڵێکی کۆرپهشی هه‌یه .
هه‌موو پیاوه‌کان به‌یه‌که‌وه ئاخ‌و داخ هه‌ڵ ده‌کێشن و ئمنهکان لێیان دێنه ژوره‌وه ،هه‌مویان به جنێودان وبه شه‌ق ده‌که‌نه ژووری ژماره چوار . ئێستا هه‌مویان به‌یه‌که‌وه‌ن دوو دوو سێ سێ و به‌ته‌نیا دانیشتون ،گفتوگۆ ده‌که‌ن.
نه‌ژاد: کاک ئازاد په‌راسوه‌کانت چۆنن باشتربوی؟
ئازاد: شوکور ئه‌ره خودا ههناسهدهم ئیسا ........باوکهڕوو ئه‌ره چه لهواوه وهپیمان که‌ن.
نه‌ژاد: گرنگ نیه چیمان لێده‌که‌ن گرینگ ئه‌وه‌یه که خۆڕاگهربین، چونکه خۆڕاگهری هه‌میشه دوژمن ئه‌شڵه‌ژێنێ.
نه‌ژاد: برایان کاکه سه‌لیم پێش هه‌مومان لێره بوو ، من دوای ئه‌و هێنایانم بۆ ئێره، دوای ئه‌وه ئه‌م برایه‌یان هێنا(خالید) هه له‌هه‌مان کاتیش‌دا کاک ئازادیشیان هێنا ، به‌لام له‌وه ده‌چوو کاک خالید که هێنایان له هۆشخۆت چوبویت ،چونکه هیچ ده‌نگت نه‌بوو ؟.
خالید: ڕاست یێژی ... من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ها له‌بیر که کاره‌بایان لێم‌دا ئیتر چۆن هاوردمیان هیچم وهبیرنیه .
نه‌ژاد: ئه‌رێ سه‌یدا تۆ چه‌وا هاتیه گرتن؟
سه‌لیم: ئه‌ز یێ مهنتهقا بهدینامه، جارێ پێشی ئه‌وان هاتبونهسهرمه ئه‌م ڕه‌ڤین بۆ مهنتهقا سۆران، هه‌تا وه‌زعێ وێرێ تنایی بوو، پشتێ هه‌نگێ ئه‌م چون مهنتهقا گه‌رمیان ... من بیستنهکیدا شولکرد، کو من دیت وه‌خته‌کی هه‌می ده‌وراو دهورێمه هاته گرتن ، ئه‌زیش چومه مال ، من گۆته ژنکاخۆ هه‌مێ تشتێت نڤستنێ حازرکا دا ئه‌م خۆ درێژکه‌ین ، پشتێ هه‌نگی ئه‌وان ده‌رێ مالامه شکاند، ئه‌وان من تنێ برم ، ژن و هه‌ردووک بچیکێتمن ئه‌وانیش جودا برن ..... (کۆتاییه‌که بهگریانهوهوه ده‌بێر)
هه‌موویان ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر شانی سه‌لیم بۆ ئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی بده‌نه‌وه، نه‌ژاد بۆ ئه‌وه‌ی باره‌که ئاسایی ڕابگرێت ، ده‌ست ده‌کات به گێڕانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی گیرانی خۆی ....
نه‌ژاد: من مامۆستا بوم له یه‌کێ له قوتابخانه‌کانی (باراوان) ماوه‌ی چه‌ندساڵێک له وێدهژییاین . خه‌ڵکی ئاواییه‌که هه‌موی یه‌کتری ده‌ناسی، خه‌ڵکێکی پاک‌و ساده‌و بێگه‌رد بوون . زۆر به‌هه‌ره‌وه‌ز کاریان ده‌کرد. زۆر جاران منیش له‌گه‌ڵیان کارم ده‌کرد، خه‌ڵکێکی گوێگربوون ، زۆرێش ئازا‌و به جه‌رگ بوون ....... بێ‌ئاگا لهپۆلابووم هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕژانه ناو لادێکه، داریان به‌سه‌ر به‌رده‌وه نه‌هێشت، زۆر ئازاری خه‌ڵکیاندا، من خۆم بینیم مان (وسو) پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن و دنیادیتهبو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ی توانی سواری ئێڤاکهببێ ، جیایانکردهوه بردیانه پشت ڕێگاکه‌و ده‌ست ڕێژیان لێکرد. برایان ئه‌وانه هه‌رچیه‌کیان له‌ده‌ستبێت درێغی ناکه‌ن له‌گه‌ڵماندا ، پشوتان درێژبێ و خۆڕاگهربن ...
په‌روین: گرم ، گرم ، گرم ، کاک نه‌ژاد ... کاک نه‌ژاد؟
نه‌ژاد: به‌ڵێ په‌روین خان ،
خالید: هااااااااا !!!!!! ئه‌وه ده‌نگی خۆیشکی منه ... ئاااااا .!!!!!
نه‌ژاد: خوشکه‌که‌ی تۆش په‌روین گیراوه!!؟؟
خالید: به‌ڵێ ... به‌ڵێ
نه‌ژاد: په‌روین خان گوێت لێمه ؟
په‌روین ئا ئا
نه‌ژاد: ئه‌وه خالیدی برات لێره‌یه....!!!
په‌روین: قیژه‌یه‌ک گریان هاوار ...
خالید: گیان په‌روین.
په‌روین: وای برای شیرینم خێرلاخۆ نهدیدن گشت کهسکهم زاوای یه‌کشه‌وه .. (به‌قورگی نوساو)
خالید: خۆیشکه گیان خه‌فه‌ت مه‌خۆ .... ئێوه چۆنن مناڵه‌کان هه‌موتان ماون؟
په‌روین: وه‌ی برا .... وه‌ی برا سیروان گومبویه .. خه‌نده‌ش ها وه‌لما.
خالید:خۆیشکه غه‌مت نه‌وێ سیروان گه‌وره‌یه‌و لێی مه‌ترسه هه‌ر ئه‌ی دۆزینۆ.
په‌روین: ئای براله براله
خالید: به‌هار نیه وهلتانا؟
په‌روین: ئای براله براله هیچ دهنگو باسی نازانم ، حه‌شامه‌ت بوی که‌س وه‌که‌س نه‌وی.
خالید خه‌م دای ده‌گرێ ، ده‌نگی گریانی په‌روینیش دێت.
نه‌ژاد: په‌روین خان خه‌متان نه‌بێ هه‌مولایه‌ک یه‌ک ده‌دۆزنه‌وه، کاک خالید له‌لای ئێمه‌یه تۆ ئاگاداری خۆت‌و خهندهبه، چۆن کاک خالید دۆزرایه‌وه ئه‌وانیتریش ئه‌دۆزرێنه‌وه به‌س ئارامتان هه‌بێ ......
په‌روین گۆرانی ده‌ڵێت ، گۆرانی ئه‌نفال .....
ئه‌و رۆژه‌ی من دیم ڕۆله‌گیان، یاخوا هیچ که‌س نه‌ی دینێ هیچ که‌س نه‌ی دینێ
توخوا بمبه‌ن ڕۆله‌گیان، به‌رو بیابان به‌رو بیابان، تا تێر تێر سه‌یرکه‌م دایه گیان دایه گیان.
وای ڕۆله وای ڕۆله وای وای وای وای وای وای. هه‌ر سه‌یر ئه‌که‌م دایه گیان نیه شوێن وه‌ده‌رتان شوێن وه‌ده‌رتان ،نه‌له دهشتو ده‌ر توخوا دایه گیان، نه‌له گۆڕستان نه‌له گۆڕستان
وای دایه گیهن گیهن گیهن گیهن گیان دایه گیان، توخوا باوه‌ش که‌ره‌وه دایه گیان بامن بگهمهلات من بگهمهلات، کوره گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزی کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م یا له بیابان یا له بیابان یا له‌بیابان ، تاسه‌م لێت بشکێ دایه گیان دایه گیان، کوڕه هه‌رچه‌ن سیرئهکهم نیه نهدایهم هه‌یه‌و نه‌باوکم هه‌یه ، کوڕه برای شیرینم کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م به‌خوا گشت بێ‌ناو نیشان گشت بێ‌ناونیشان ڕۆڵه وای ڕۆڵه وای ڕۆڵه وای وای وای . کوڕه کاکه گشت ئه‌نفال کران دایه گیان . به‌خوا نیه شوێن وه‌ده‌رتان شوێن وه‌ده‌رتان ڕۆڵه وای ڕۆڵه وای وای وای وای وای وای وای . کوڕه ئه‌وه‌نه‌م خه‌م خوارد دایه گیان ، خه‌م ناخی بردم خه‌م ناخی بردم خه‌م ناخی بردم دایه گیان، به‌ئاواتی ئه‌و ڕۆژهوهم کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م بێنه‌وه ناومان بێنه‌وه ناومان ، وای ئه‌نفالم ڕۆ وای برای بێسهرو شوێنم ڕۆ ڕۆڵه‌گیان وای خوشکی نازدارم ڕۆ دایه گیان وای باوکه گیهن گیهن گیهن گیان باوه گیان باوه گیان باوه گیان، کوڕه خۆمن هه‌ر ته‌نها خۆمم له‌بن ئه‌شکه‌وتو ناو دارستان باوه گیان، به‌جێم مه‌هێڵن توخوا و تو قورئان توخواو تو قورئان دایه گیان گیهن گیهن گیهن گیهن گیان، وای ئه‌وه‌نه گریام فرمێسکم نه‌ما ئه‌وه‌نه‌م خه‌م خوارد من هۆشم نه‌ما شێت‌و سه‌رگه‌ردان له جاده که‌وتوم دایه گیان دایه گیهن گیهن گیان.....( ده‌تواندرێ به باند لێبدرێ)(به‌داخه‌وه نازانم کێ وتویه‌تی ئه‌گه‌ر نا پێویست بو ناوی بنوسرێ)
ئازاد: ئای ئای ئای ئه‌ری چه لهواوه وه‌خۆم کرد، وه‌ده‌ست خۆم خهڕهگ ئه‌را خۆم گردمهو....
نه‌ژاد: کاک ئازاد چی بوه برا لۆ وهلهخۆت ده‌کی ؟؟
ئازاد: کاک نه‌ژاد خۆم وه‌ده‌ست خۆم خهڕهگ .....
نه‌ژاد: باشه باش بڕواده‌که‌م به‌ڵام ......
ئازاد: هیچ تیشتێ ژانی له‌وه زیاترنیه وه‌پای خۆت خۆت به‌یته ده‌سه‌وه..... برایان من ماوه‌یێ وه جهوهلهوهبیم ، وه‌ک پڵینگێک وه‌بان ئه‌و جهوهلیلا بازدیام . فره له جنگهکان دیم ، حکومه‌ت هه‌ناسه‌مان بڕیگ ، حکومه‌ت عفوعام ده‌رکرد وه‌تم چمهو دواووه حهیاتک عادی بهمهڕێوه ، به‌س که‌فتمه چاڵێکهو قوه‌ت نیه ده‌رم بکه‌ت له‌تی ئای ی ی ئای ی ی ی چهمکرد وه‌خۆم ...
نه‌ژاد: برایان ژیان چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێ که ئێمه دیل بین ، بنده‌سته بین ، گه‌ر خاوه‌نی ووڵات نه‌بین هه‌میشه ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌توانێ هه‌رچی شتهپیرۆزو جوانه‌کان هه‌یه لێمان زه‌وت بکات و له‌ناویاندا ... هه‌رواش بووه کورسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ که‌سێ تاسه‌ر نه‌ماوه‌ته‌وه ، نه‌مری بۆ ئه‌وه‌یه مێژوێکی جوان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی تۆمار بکات ، سه‌رده‌مێکی تریش دێت‌و ده‌سه‌ڵاتێکی تریش دێت‌و هه‌روا سهرههڵدانیتر... گرینگ مرۆڤ بتوانی له‌م تهنگو چه‌ڵه‌مانه خۆڕاگهربێ ... زۆر جاران چانده‌ها که‌س بوونه‌ته قوربانی ، چه‌ندانی تر سودمه‌ند بونه ، وه‌ک (تێۆدۆر دۆبانفێڵ) ده‌ڵێ (لاوازی هه‌ندێ ورگی هه‌ندێکی تر دروست ده‌کان).
په‌روین ده‌ست ده‌کات به گۆرانی...
لای لایه لایه به‌رخم لای لایه
بهبختی سیا چاوم هه‌ڵنایه
باوک شه‌هید بوو کورێکی گوم بوو
هه‌ی خاک وهسهرت په‌روینی زیندو
له‌دوای ئێوه‌دا ژیانم بۆ چیه
ته‌ختی پاشایی و خانم بۆ چیه
ڕۆله‌م لای لایه ڕۆله‌م لای لایه
خاڵی بهدبختت ڕۆله‌م لای لایه
هه‌مویان کزوومات داده‌نیشن ته‌نها خالید نه‌بێت پشت به دیواره‌که ده‌دات کهخوشکهکهی له‌ودیوه. په‌روین قیژهیهکو هاواری خالید ده‌کات. ....
په‌روین: خالییییییییییییید خالیییییییییییییید (به هاوار )
خالید: خۆیشکه په‌روین چی بووه چیته؟؟
په‌روین: خالید گیان به‌هار بههاااااااااااار
خالید: به‌هار چی ده‌بێژه دڵم ته‌قی !!!!؟؟؟؟
(زیندانیه‌کان له دیواره‌که نزیک ده‌بنه‌وه)
په‌روین: باهار هات بوومه قوربانی باڵاکه‌ی ... براکه‌م
خالید: به به به ها ها ها رر !!!!!
په‌روین: وه‌ی گیان جاوم ڕوون بووی نه‌خشه له سیروانیش بێ
خالید: به‌هار ؟ به‌هار؟
به‌هار: گیانه‌که‌ی به‌هار بۆ ده‌نگت هه‌یه‌و ڕه‌نگت نیه !!؟؟
خالید: به‌هار هه‌زار دیواری ئاسنین له به‌ینمانا دروستکه‌ن ناتوانن ڕێ لهههستهکانمان بگرن.....
نه‌ژاد: چاوت ڕوون کاک خالید
ئازاد: چاو دڵت ڕووشه‌ن
سه‌لیم: چاڤێته ڕوون بیت
نه‌ژاد: پێم وابێت ئه‌مڕۆ یه‌کێکه له ڕۆژه خۆشه‌کانمان خوایاربێ به سیروانیش شاد ده‌بنه‌وه ،
هه‌روا کاک سه‌لیمیش به منداڵه‌کانی شاد ده‌بێته‌وه.
ئازاد: کاک خالید وه‌ختی دهرچیمهن شیرینی لهلیدتوام.
خالید: وه‌بان چاو ....
ده‌نگی ئه‌منه‌کان دێت که دێنه ژووره‌وه
خضیر: من‌و ئازاد
ئازاد: آنی
خضیر: تعال خره
نه‌ژاد: خۆڕاگهربه ، وه‌ک ئه‌وانیترو هه‌موو جارێکت
خضیر: شتقول حقیر تعال انت همین ویاه ، تعال قدام (نه‌ژادیش ده‌به‌ن بۆ ئازاردان)
ئه‌وانیتر له‌نزیک یه‌ک گرمۆڵه ده‌بن هیچ شتێک ناڵێن تاوه‌کو ده‌یان هێننه‌وه ، وه گوێیان له لێدانیان ده‌بێت .......
دوای تۆزێک ده‌یان هێننه‌وه له ژووره‌که فڕێیان ده‌ده‌ن ......
(خالید یارمه‌تی ئازاد ده‌دات ........ سه‌لیم یارمه‌تی نه‌ژاد ده‌دات)
ئازاد: باوکه ڕوو باوکه ڕوو دی من نیتوانم با بکوشنهم .
نه‌ژاد:ئافه‌رین کاکه ئازاد، به‌ڕاستی خۆڕاگهریت زۆر باش بوویت توانیت وه‌ک شێرێک له به‌رامبه‌ریان چۆک دانهدهیت زۆر به‌دڵم بویت ئافه‌رین .
ئازاد: کاک نه‌ژاد ئێیه ئه‌خیر جاره بتوێنم .
نه‌ژاد: نا کاکه ئازاد ئه‌ڵێن ( ئه‌وه‌ی ووڵات ئه‌فرۆشێت و خیانه‌ت له نیشتیمانه‌که‌ی ئه‌کات ... له‌و که‌سه ئه‌چێت له ماڵی باوکی و براکه‌ی ئه‌دزێت و ده‌رخواردی دزی ئه‌دا ..... نه‌باوکی و برای لێی خۆشده‌بێت و نه دزیش پاداشتی ده‌داته‌وه ......
(موسیکێکی هێمن و له‌سه‌رخۆ)
ئازاد: کاک نه‌ژاد ، هه‌رچه‌ندی له ئێمه شاردیدهوهی خاوه‌ن ماڵ‌و مناڵی ، به‌س توخوا دڵمان خۆشبکه ئه‌و شعره ئه‌را کاکه‌ی فه‌لاح ئارامانبێش ..
نه‌ژاد: ئه‌گه‌ر ئێوه دڵتان به‌وه خۆشه ، باشه دڵتان ناهێشێنم .
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گۆشه‌ی باخه‌که‌م
هه‌ر بۆ ئێوه‌یه ئاخ‌و داخه‌که‌م
هه‌ربۆ ئێوه‌یه لێو به‌باری خه‌مم
بوولبولی به‌سته‌و گریه‌و ماته‌مم
هه‌روه‌کو پایز ڕه‌نگ زه‌ردی ئێوه‌م
داخی ده‌رون پڕ له ده‌ردی ئێوه‌م
خه‌می ئێوه‌یه خه‌و و خۆراکم
شه‌وی تاریکه ڕۆژی ڕووناکم
به‌رد ده‌سوتێنێ گه‌رمی هه‌ناسه‌م
به‌سۆزی دڵ و ئاگری تاسه‌م
هاوارو ناڵه‌و ماتی بێده‌نگم.........
......................
گرم ...... گرم ...... گرم....
په‌روین: خالید ......... خالید
خالید: په‌روین گیان بێژه
په‌روین: مزگێنی به‌هار سکی پڕه
خالید: چی ؟...... چی ؟....
په‌روین: به‌هار به‌هار!!
خالید: تۆ بێژی بمه باوک .. باوکایه‌تی چۆنه ئه‌گه‌ر من نه‌توانم ده‌قه‌یه‌کیش بیگرمه باوهشۆ، ئه‌ی خوایه بۆ ئه‌وێ به‌شمان ههرمینهتیبێ ، تۆبڵێی هه‌رلێره گه‌وره‌ببێ ، تۆ بێژی من بناسێ . یان هه‌ر ده‌نگم بناسێ ، خوایه هاواره .
نه‌ژاد: کاک خالید په‌روین خان بۆمانی باسکردوه ... پیره دایک و باوکت تا مردن به‌خێوکردن، خوشکه‌که‌ت مێردی شه‌هیده به دوو مناڵه‌وه بهخێوکردوون ، باوکایه‌تی له‌مه زیاتر چی ، ڕۆژێ هه‌ر به‌رده‌بن . له‌سایی سه‌ری تۆ گه‌وره‌ده‌بێ و ده‌بێته یارمه‌تی ده‌رت . وزعهکه هه‌روانابێ ، ئه‌بێ گۆڕانێ هه‌ر ڕوبدات ، چونکه جام پڕبوو لێی ده‌رژێ ....
.......
پارچه موسیکێکی زۆر خه‌مگین له‌گه‌ڵ لاوانه‌وه‌ی ژنه‌کان .....
خضیر: من‌و خالید من‌و ئازاد
خالید: انی ... انی
ئازاد: انی
خضیر: گواوید یالله گدامی
دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان به‌ن، له هۆڵه‌که ون ده‌بن ،ده‌نگی ته‌قه دێت له‌سه‌ر شانۆکه‌ش نهژادو سه‌لیم هه‌ردووکیان له ته‌نیشت یه‌ک خۆیان گرمۆڵه ده‌که‌ن . دوای ساتێک ده‌نگی له‌دایک بوونی مناڵێکدێت که ته‌واو بوو به‌یه‌ک جار ڕوناکیه‌کانی هۆڵه‌که داده‌گیرسێت .کۆتایی شانۆکه....
*****************************
ئه‌م شانۆیه له یادی ئه‌نفال له شاری یۆتۆبۆری/سوید له ساڵی 4ـ4ـ2010 منایش کرا
نووسینی: لارزۆ به‌کر
ده‌رهێنانی: دڵشاد ئحمه‌د
نمایش کاران
عزه‌ت ڕئوف > خالید
هه‌ژار یاسین > نه‌ژاد
ئاراس قه‌ره‌داخی > خضیر
حسێن که‌رکوکی > ناصر
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید > شه‌فیق
دالیا نوری > په‌روین
کیانوش جوانمیری > ئازاد
لارزۆ به‌کر > سه‌لیم
ژیان حسێن عارف زه‌نگه‌نه > به‌هار
محه‌مه‌د ئه‌میر > مه‌قام
ئه‌رده‌لان=پاشا > موسیک
به‌ڕێوبه‌ری شانۆ ئاراس قه‌ره‌داخی + هه‌ژار یاسین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست