کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیسی ئابوری نه‌رویجی به‌ پاساوه‌کانی کۆمپانیای DNO باوه‌ڕ ناکات ،به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم قوڕه‌که‌ی باشتر بۆی خه‌ست کردۆته‌وه‌!.

Sunday, 25/10/2009, 12:00


راگه‌یاندنه‌کانی نه‌رویج ئاشکرایان کرد ، که‌ پۆلیس به‌ هیچ کلۆجێک باوه‌ڕی به‌ پاساوه‌کانی کۆمپانیای نه‌رویجی DNO ناهێنیت و به‌ناو حکومه‌ت هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیاش به‌ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌زویر قووڕه‌که‌یان بۆ کۆمپانیاکه‌ خه‌ستتر کردۆته‌وه‌ ، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش پۆلیسی ئابوری داوای هاوکاری له‌ داموده‌زگاکانی ئاسیشی نێو ده‌وڵه‌تی کردووه‌ تا بتوانێت سه‌رانی مافیای حکومه‌تی هه‌رێم په‌لکێش بکات بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌م فه‌زیحه‌یه‌. بۆ خوێندنه‌وه‌ی و وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر تکایه‌ کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.na24.no/article2726440.ece
ئه‌وه‌ی که‌ قووڕه‌که‌ی خه‌ستتر کردۆته‌وه‌ دیاره‌ سه‌ردانی خالید کۆیله‌ بوو بۆ ئۆسلۆ که‌ له‌وێدا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی کل له‌ چاوان بکات ، چاوانی کوێرکرد ، چونکه‌ خالید کۆیله‌ بۆ پاساو هینانه‌وه‌ بۆ بۆرسه‌ی ئۆسلۆ ووتبووی کۆمپانیای گه‌نه‌لی تو‌رکی له 1/10/2008 به‌شداری شه‌راکه‌تی کردووه‌ و دواتر پشکه‌کانی کڕیوه‌ ، ئه‌مه‌ له‌کاتیکدا له‌ وێبسایتی ره‌سمی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم "ئاشتی هه‌ورامی چه‌ندجار کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود" نووسیویه‌تی که‌ کۆمپانیاکه‌ له‌ مانگی 5 2009 هاتۆته‌ نێو شه‌راکه‌ت و کڕینی پشکه‌کان ، که‌ له‌مه‌دا پۆلیسی ئابوری نه‌رویجی خسۆته‌ گومانیکی قوول و، وا مه‌زه‌نده‌ ده‌کات که‌ به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم دووباره‌ خه‌ریکی فرتوفێلێکی گه‌وره‌ن ، هه‌ربۆیه‌ بریاریداوه‌ لێنه‌بڕاوانه‌تر لێکۆلینه‌کانی پێشبخات و داوای هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و فه‌رزیحه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ی له‌ ژێرخانی ئابوری نه‌رویج داوه ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ خالید ساڵحی کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ قووڕه‌که‌ی زیاتر بۆ کۆمپانیاکه‌ خه‌ستتر کردۆته‌وه‌ له‌ جیاتی هێنانه‌وه‌ی پاساو داننان به‌راستییه‌کان ، ویستوویه‌تی به‌ فرتوفێڵ سه‌ر له‌ پۆلیس بشیوێنێت‌.. فه‌رموون بۆ زانیاری زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:
http://www.upstreamonline.com/live/article195712.ece
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست پێمان باشه‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینی که‌سێکی شاره‌زا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ گرنگه‌ زانیاری وه‌ربگریت و ئینجا به‌رواردێک بکه‌یت که‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیای هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ چۆن سه‌رباری بردن و تالانکردنی داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و نه‌وه‌کانی دادێ ، چه‌نده‌کاری قێزه‌وه‌ن و ئابڕووبه‌رانه‌ ده‌که‌ن و بوونه‌ته‌ هۆی ئابڕووبردنی کورد و کوردستان:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/faraedondanshqernawt.jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە