بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بەرنامەی بەرنامەش گاڵتە بە فیس بوکەکەی بارزانی دەکات!

Wednesday, 18/05/2011, 12:00


ساڵانێکی زۆرە سەیری بەرنامەی بەرنامەم نەکردبوو، کاتی خۆی بەهۆی ئەم ڕەخنە گاڵتە ئامێزانەی کە دام دەزگای دەسەڵاتیان دەگرت، کاتێکی خۆش و پێکەنیناویمان بەسەر دەربرد، بەتایبەت کوردانی هەندەران، هەرچەندە ئەم بەرنامەیش زیاتر بۆ چاو بەستنی خەڵک بوون بۆئەوەی بە خەڵک بڵێن ئەوەتا لە شاشەکەی خۆمانەوە خەڵک ڕەخنەمان لێ دەگرێت، ڕەخنەکانیش ڕەخنەی جدی وعەمەلی نەبوون، بۆ نموونە ڕەخنە لە فەرمانبەرەکان،وەک کارەبا شارەوانی، یاخود بەڕیوەبەری قوتابخانەیەک یان کۆمەڵێک دزو باندی قاچاخچی بچوک
هەرگیز ڕەخنەکانی ئەم بەرنامەیە نە گەیشتۆتە ئاست سەرکرادیەتی حیزب و سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمار. بۆیە جگە لەکات بەسەر بردن و ڕابواردن هیچ تر نەبووە.
دەمێکە هیچ شاشەیەکی دەسەڵات بە زەرد و سەوزیەوە نابێتە میوانی دانیشتنێکم، چونکە بەڕاست مرۆڤ لەناخەوە هەست بەشەرمەزاری دەکات لەمەڕ ئەو هەموو درۆ شاخدارو سوکایەتیەی بە خەڵکی ناڕازیی دەکەن، هەر لە جەمال عەبدوڵاوە تا پاڵەوانەکانی ٣١ی ئابی بارزانی ..
ئەوەی ئەمڕۆ بینیم تەواو پێچەوانەی جارەکانی تر بوو، لە جیاتی پێکەنین، تووڕه‌ی کردم..هەر لەسەرەتاوە تا کۆتایی بەرنامەوە بڕگە بە بڕگە دژ بە گٶران و حیزبە ئیسلامیەکان بوو سوکایەتی بە خەڵکی ڕاپەڕییو ناڕازایی ئەمجارە بوو..
تا ئەو شوێنەی وەک شەڕی ئەم دوایەی ڕاگەیاندنی نێوان دەسەڵات و حیزبە ئۆپۆزیسزیۆنەکان، شتێکی ئاسایی دەبینیم ، هیچ دوورنییە لەداهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی ئەنجام بدرێت و هەنگاوی یەکەمیشیان وەستانی شەڕی راگەیاندن دەبیت. بەڵام ئەوەی پێویستە قسەی لەسەر بکرێت سوکایەتی بە گەنجانی ڕاپە ڕیوو بەتایبەت لەو بڕگه‌یه‌ی کە پەیوەست بوو به‌ بەرد هاویشتنی گەنجان، کە گوایە کۆمۆنیستێک بە دارلاستیکی ئەمریکی و هەڵماتی ئێرانی بەرد دەگریتە پۆلیسی سەرکوتکەری دەسەڵاتی کوردی، هەموومان دەزانین کە دەسەڵات خۆی ئەم دارلاستیکانەی لە وڵاتی چین کڕی و جەمال عەبدوڵای کۆنە زوڕنا ژەنی عومەر فەتاحی گەورە دزی تاڵەبانی لە میانەی بەرنامەیەکی زاگرۆس تیڤیەوە ئەم دارلاستیکانەی کردە موڵکی گردەکە و بزوتنەوی گۆڕان..
سەرتاپای بەرنامەکە دوو ڕەخنەی تێدا بوو، لەدەسەڵات،یەکێکیان ڕەخنەیەک بوو لە مەڕ بەکار هێنانی چەک یاخود تەقە کردنی لقی 4ی پارتی لە بەرامبەر بەرد تێگرتنی لاوە توڕەکان .. ڕەخنەیەکی تری بەرزانی قالەی خەڵوز گاڵتە پێکردن بوو بە فیس بوکەکەی بارزانی ، کە مەسعود لەم دوایە لەکاتی لێدوانێکی لەجیاتی وشەی فەیس بووک ووتی فیسبووک، ئەگەر برادەرانی پارتی بڕوا ناکەن یاخود بەرنامەکەیان نەبینیوە با سەیریکی ئەرشیفی کوردسات بکەن
کاتێک ئەم بەرنامەیە دەبینی هەست دەکەی تا چ ڕادەیەک دەسەلات دەستی خستۆتە ناو ژیانی خەڵکیەوە، تاکە تروسکایەک ئەم ڕاپەڕینەی ئەم دوایە بوو، کە بەهەموو لایەک سەرکوتیان کرد، مەبەست دەسەڵات و حیزبەکانی بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکان و سیاسەتی نەرم و ئاشتیانەی ئەنجومەنی سەرای ئازادی.
بەرزانی قالەی خەڵوزیاخود بەرزانی هێرۆی ره‌شی خەڵوز ئەو هەموو دەبابە و تانکو تۆپەی شێخ جەعفەری نەبینی کە بۆ سەرکوتی خەڵکی ناڕازیی کوردستان چۆن شارو شارۆچکەکانیان کردە سەربازگە، بەڵام بەرد وەشینە حەق خوازەکانمان دەکاتە کەرەسەی بەرنامە بێ بەرنامەکەی.
نه‌فره‌تتان لێبێت هونه‌رفرۆشه‌ چاره‌ خه‌ڵوزه‌کان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە