کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکتۆری بەیتەری و ئاسایشی نەتەوەیی

Thursday, 13/01/2011, 12:00


یەکێک لەنەگبەتیەکانی گەلی کوورد بوونی کەسانی بودەڵەو نەشارەزایەلە پۆستە حزبی وحکومیەکاندا ، لەم ووڵاتەی ئێمەش حیزب وەک زەڕنەقوتە ئەڕوانێتە حکومەت وچاوەڕێ ی ئەوەیە پارووی بکرێ بەدەمیەوە لەلایەن حیزبەوە،دیارە دیاری کردنی ئەو کەسانەش بۆ ئەو پۆستە حیزبیانە بەپێی لێهاتوویی وپسپۆڕیان نیە لەو بوارەدا بەڵکو لەسەر پێوەری بڕی وەلائیانە بۆ سەرۆکەکەیان،لەوەش نەگبەتی تر هەر ئەو کەسانەشن کە کاربەدەستانی میری دیاری ئەکەن بۆ بەڕیوەبردنی کارووباری حکومەت.لەوانەیە زۆربەی زۆری خەڵک بەبیستنی دکتۆر لەپێش ناوی خسرەو گوڵ مسئولی دەزگا وابزانێ دکتۆرای لەئاسایشی نەتەوەیدا بەدەست هێناوە بۆیە ئەو پۆستەی دراوەتێ کەبەهەمان شێوەش لەشوێنی خۆیەوە دەزگای ئاسایشی سەر بەحکوومەتیش بەڕێوە ئەبات و فەرمانەکانی جێ بەچێ ئەکەن دیارە عەقلی موخابەراتی ئەو نیە کە دەزگاکانی زانیاری وئاسایش ببا بەڕێوە بەڵکو ئەویش فەرمان لەمناڵێکی وەکو لاهور وەر ئەگرێ،گەر هاوکاری و خەمخۆری خەڵکی نەبێ بۆ ئاسایشی شارەکەیان ئەویش لەخٶشەویستی حزب نا بەڕٶژی ڕووناک ناوێرن لەماڵ بێنە دەر هەروەک چۆن بینیمان لەکاتی تەقەکردن لەماڵی بەرهەم بەڕۆژی ڕووناک بەرهەم ڕەنگی مردوی لێنیشتبووسکرتێرەکەشی خۆشی نەیئەزانی ئەڵێ چی.گەر خسرەو بەساڵ دەوام نەکات هەروەکو نزیکەکانی ئەڵێن ئیشەکان لەکاتی بوونیدا باشتر ئەڕوات بەڕێوە چونکە ئەو سەرەڕای ئەوەی دەورەشی لەئەمریکا دیوە بەڵام تائێستاش نازانێ دووڕاپۆرت بنوسێ ،هەر بەقەولی ئەوانەی نزیکن لێیەوەتەنها کاری ئەو حەزکردنێتی بەسووکایەتی پێکردنی ئەندام دەزگاکان تا ئەوڕادەیەی کە یەکێک لە مسئوولی بەشەکان هەربەیانی زوو ئەگاتە لای ماڵی خسرەووتا قەڵاچوالان حیمایەی ئەکات.تەنانەت بەبینینی مێشیک لەژوورەکەیدا مسئوولی ئیدارە ئەشوات،ئەمە سەرەڕای ئەوەی گەر میوانێک هەبێ بۆنان خواردن ئەچێتە خزمەتی وبەردەستیان ئەکات،یان هەروەکو ئەگێڕنەوە وبووە بەنوکتە ئەڵێن خۆی دکتۆری سەگەو کەچی سەگی نەهێشت لەقەڵاچوالاندا.بەڵێ خسرەو دکتۆری بەیتەرەیەو لێمان بۆتە عەبقەری لەبواری موخابەراتیدا،مسئولی ئیدارەکەی گاڵتەی پێ ئەکات وئەڵێ فڕی بەسەر ئیدارەوە نیە ،مسئولی ئەمنی ئەڵێ فڕی بەسەر چۆنیەتی پاراستنی ئەمنیەوە نیە،مسیوولی بەشیپەیوەندیەکان ئەڵێ تەنها لەخراپ کردنی پەیوەندیدا شارەزایە،مسئولی بەشی هونەری ئەڵێ بەشەکەمان بە پەیمانگای هونەرەجوانەکان ئەزانێ وائەزانێ خەریکی کاری هونەرین،مسئولی بەشی کۆکردنەوەی زانیاری ئەڵێ ئێمە کۆی ئەکەینەوە و ئەوخۆی پێ بائەدا،مسئولی بەشی دژەتیرۆر ئەڵێ ناوێرم بچمەلای چونکە ووائەزانێ چووم بۆتیرۆرکردنی،مسئولی بەشی بەرهەڵستی ئەڵێ بەس بەرهەڵستی بەشەکەی من ئەکا لەگەڵ زۆر شتی تر کە دکتۆرە بەیتەرەکەی کردۆتە گاڵتەجار لەناودەزگا،بۆیە ئەڵێم نەگبەتین جونکە ئەمە نموونەی مسئولی گەورەترین دەزگای حیزبی وحکومیە لە ووڵاتی قەزاو قەدەرەدا...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە