پارتی یارمه‌تی ئه‌لقاعده ده‌دات، تا شکستی به بزوتنه‌وه‌ی کوردی رۆژئاوا بهێنێت
Tuesday, 22/01/2013, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست 6 / هه‌ولێر
پارتی دیموکراتی کوردستان نەک ئەمڕۆ، بەڵکو لەکۆنیشدا به‌ڵایه‌کی سیاسی بووه بەسەر گەلی کورددا ، ئەو پارتە داهێنەری بەجاشکردنی کورد بووە بۆ داگیرکەرانی کوردستان ، ره‌نگه گونجاوتربێت بڵێین بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تۆوی جاشایهتییی و خیانه‌تیان له باشوری کوردستاندا چاند، جاران خیانه‌ت و ناپاکیی شوره‌یی و ناشرین بووبێت، ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌مانه بۆته که‌لتور و که‌م که‌س له ناو ئه‌و حیزبه‌دا ده‌بینیت دڵسۆز و نیشتیمانپهروهربێت بۆ خاک و نیشتیمان گه‌له‌که‌ی، راستی ئەمەش لە هەموو شٶرش و راپەڕینەکانی کورددا ، له سەرکردە و جوڵانەوەی پارتە کوردیەکان ڕۆلی پێش سوپای داگیرکەریان بینیوه، ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه په‌تای خیانه‌ت ئیستا به به‌ربڵاوی چینی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست و نووسه‌ر و روناکبیریشی گرتۆته‌وه. مێژووی خیانهتکردی پارتی له 31ی ئابه‌وه ده‌ستپێناکات، پارتی دژی کوردی رۆژهەلات لە ساڵانی ١٩٧٩ /١٩٨٠ گه‌وره‌ترین شکستی به‌سه‌ر بووتنه‌وه‌ی کوردانی ئه‌و به‌شه‌دا هێناوه، هاوکات هیچ سەرکردەیەک بەر لە مەلا مستەفا، هه‌ڵنه‌ستاوه به ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی سەرکردە ئازادیخوازەکانی کوردستانی رۆژهەلات، ته‌نانه‌ت کوردی باکوریشی تەسلیم به پیسترین رژێمی تورکی که‌مالی کردۆته‌وه، مێژوو شایه‌تیی بۆ ئه‌مه ده‌دات و نمونه‌مان زۆره، وه‌ک (سولێمان موعینی و دکتۆر شڤان ئالچی و ده‌یان که‌سایه‌تی کوردپه‌روه‌ری ئه‌و به‌شانه له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فای رۆحی کورده‌وه ته‌سلیم به داگیرکه‌ران کراونه‌ته‌وه) تا ئاستی ئەوەی تەرمی سولیـمان موعینی تەسلیم بەداگیرکەریش کردوە ، ئەم تۆوە پیسە سیاسیەی مەلا مستەفا چاندی لە تیرۆر و پێشکەوتنی سوپای داگیرکەر ئەمرۆ بۆتە پێناسه و کاری سیاسیی و عه‌سکه‌ری، به‌جۆرێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش چاوی له‌و کردووه و ئه‌مانیش کۆمه‌ڵێک تاوانی هاوشێوه‌یان ئه‌نجامداوه، هه‌موو ئه‌م کارانه پێچەوانەی سەرجەم پارتەکانی تری کوردستان بووه، ئه‌وان بەهیچ شێوەیەک نەکەوتونەتە پێش سوپای داگیرکەر، بەڵکو بەردەوام هاریکاری کوردی بەشەکانی تریان کردووه.
بنەماڵەی بارزانی بەهۆی ئەوەی ئەو پێگە سیاسییەی کۆنیان لەناو کوردی بەشەکانی تردا هەیانبووه ، بەهۆی ئاشکرابونی ناپاکییەکانیان، هاوکات گەشەکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پی.که‌ی.که‌ی) ، بارودۆخیان نەوەک لەبەشەکانی تر بەلکو ئەمررۆ گەیشتوتە نزیک دەسەلاتیان لە دەڤەری زەرد و بادیناندا کە بەهۆی رزگار بونی بەشی زۆری کوردستانی ڕۆژاوا کە کەوتۆتە دەست هێزەکانی بەیەدە و سوپاکەی یەپەگە هاوکات قورسایی خستنە سەر روداوەکانی بادینان لەلایەن کەنالی روناهی پارتی هەست دەکرێت بۆ یەکەم جارە دەڤەری بادینان (ستراتیژترین ناوچەی لەژێ هەرەشەدایە) بۆیە هەر لەگەل سەرەتای هه‌ڵگیرسانی شۆرش دژ بە رژێمی بەعس کەوتە دژایەتی پارتی و یەکێتی، وایان نیشاندا ئه‌مان جیاوازن له پارتی و یه‌کێتیی، پارتێکە هه‌واداری پککن، نه‌ک نزیکن له سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
هه‌ر بۆیە سەرەتای پیلانەکەیان دژ بە و پارتە ئەوەبوو ، کۆمەڵێک پارتی کارتۆنیان لە شیوەی پارتە کارتۆنیەکانی (حزبی سەوری و دیموکراتیەکەی هاشم عەقراوی بەعس و هەندێ حزبی کارتۆنی ئیستای پارتی و یەکێتی دروست کرد و گرنگیان پێدا ئه‌میش له نمونه‌ی (پارتی ئازادیی) کە موستەفا جومعە سەرپەرشتی دەکات وەک کادیرێکیی نۆکەری بنەماڵەی بارزانیە، هه‌روه‌ها (پارتی الپارتی) کە بەشار حەکیم سەرپەرشتی دەکات هاوشیوەی کادیڕیکی پاراستن کار دەکات ، بەلام دوایی بۆیان دەرکەوت ئەو پارتانە هیچ سەنگ و کاریگەرییهکیان لەناو خەڵک نییە، بۆیه هەلسان بەکڕینی خەڵک و دروستکردنی دوو سوپا بۆیان، به‌مه‌ش هەژاریی و بێده‌رامه‌تیی خەڵکی رۆژئاوایان قۆستەوە ، سوپایەک خەڵکیان دروسدت کرد بە ناوی: (کەتیبەی ئازادی) ، (کەتیبەی موستەفا بارزانی) ، (کەتیبەی ئیدریس بارزانی) ، هاوکات مناڵەکانی مەشعان تەمۆیان فریو دا و تیرۆرکردنی مشعان تەمۆیان خستۆتە ئەستۆی پ‌ک‌ک، بەمەش بە بارزانی و میتی تورک کەتیبەیەکیان بۆ ئەوانیش دروست کرد بەناوی (کەتیبەی مشعان تەمۆ)
دوای ئەوەی ئەو هیزە نەیتوانی هیچ بەرامبەر پارتی (بەیەدە) بکات و ئەوان بواریان نەدا ئەو هێزە دروستکراوەی پارتی بێتەوە رۆژاوای کوردستانه‌وه، ئیدی ئەمجارە بنەمالەی بارزانی دور لە هەموو مۆرالێک خۆیان داشۆریی و ئابلۆقەی ئابورییان خستە سەر کوردانی رۆژئاوا. ئه‌مه بۆ چەند ڕۆژێک به‌رده‌وام بووم بەلام ئاستی هوشیاری خەڵک و پڕۆتستۆ و ده‌نگی ناڕازی زۆری لێکه‌وته‌وه، کە بووە هۆی ریسوا بوونی بنەماڵەی بارزانی لەناو هەموو کوردان‌دا، بۆیە بەپەلە و به‌ناچاری سنوریان کردەوە.
ئیستاش لەدواین پلانی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئەوەیە پرۆسەی ٣١ی ئاب لە دژی کوردانی رۆژئاوا دووپات دەکەنەوە، بەوەی لەگەل هیزەکانی (القاعیدە و پارتی و میت) رێکەوتنامەیەکیان واژوو کردوە کە هەول بدەن ناوچە کوردییە رزگار بووەکان لەهێزە هاوسۆزەکانی پ‌ک‌ک وەربگرن بۆیە دەبینین چەند ڕۆژێکە دەیان کەتیبەی القاعیدە بە له رێگای پارتیی و تورکیا بەرەو (سەری کانی) دەیان گوازنەوە بواریان پێدەدەن کە بەناوچەکانیان بێن و بچن تا شەڕی هیزەکانی (بەیەدە) بکەن. پارتی لەن اوچەکانی نزیک موسل بواری چەکدارەکانی القاعیدە دەدات کە لەشارەکانی تری سوریادا بێنە نزیک ئەو سنورانەی موسل، له‌وێوه بەرەو تورکیا به‌ڕێیان ده‌که‌ن تا شەڕی هیزە کوردییەکان بکات، ئه‌مه خیانه‌تێکی گه‌وره‌ی تر و له هاوشێوه‌ی 31ی ئاب خراپتره که پارتێکی به‌ناو کوردی (پارتی دیمه‌کراتی کوردستان) دژی گه‌لی هاوخوێنی خۆی و بزووتنه‌وه‌یکی تری کوردی ده‌یکات، لێره‌دا پارتی وه‌ک نۆکەرێکی داگیرکه‌ر له‌گه‌ڵ لەکەتیبەکانی (سلاح ا‌لدین ئەیوبی، ئازادی و موستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی لەتەک دەیان کەتیبەی ئەلقاعیدە) شەڕ دژی هیزەکانی کوردی خۆرئاوا دەکەن.
بەپێی بەدواچونەکانی ئیمە و راگەیاندنەکانی یەپەگە ، پارتە کوردییەکانی دۆستی یەکێتی لەحەمید دەرویش و پارتی چەپ لەگەل پارتی هاورا نین بەپێچەوانەوە لەگەل خەلک شەری دژ بە القاعیدە و هیزە نۆکەرەکانی پارتی دەکەن
بەپێی ئه‌و هەواڵانه‌ی که ده‌ست ئێمە گەیشتوە، ئەو پیلانەی میت و پاراستن و هەندێ ولاتی عەرەبی دژ بە هیزە کوردیەکانی خۆرئاوا دایان ناوه، ئیستا ئه‌مه‌شیان بەرەو شکستی دەروات، چونکە هێزه کوردیی و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانی کورد له رۆژئاوا، وه‌کو یه‌کێتیی نیشتیمانیی ناکه‌ن که چۆن هه‌ولیریان به‌جێهێشت، ئیستا ئه‌مان له شه‌ڕی دهستهوئێخهدان، به‌ڕه‌نگاری ئه‌و پلانە بوونەتەوە، بەپێی هەواڵەکان پارتی و میت و ئه‌لقاعده لەشکستی گەورە نزیک بوونەتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست