ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارتى چه‌پى كوردستانه‌وه بۆ ڕاى گشتیى
Sunday, 24/05/2009, 12:00
1154 بینراوە
بۆچى (لیستى سپى سه‌ربه‌خۆ) له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش کرا؟
له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنى (لیستى سپى سه‌ربه‌خۆ)وه تا كشانه‌وه‌ى! به‌رده‌وام دووچارى ململانێى سه‌خت و نه‌ویست ئه‌بووینه‌وه ، له لایه‌ك هه‌ڵنه‌سوڕانى خه‌رجیى پرۆسه‌كه و له لایه‌كى تریشه‌وه پلانى ناوخۆیى و ده‌ره‌کیی بۆ له‌باربردنى لیسته‌كه.
لاى هه‌مووان ئاشكرایه كه پارتى چه‌پى كوردستان وه‌ك لایه‌نێكى كاراى یه‌كیه‌تى چه‌پى كوردستان ، به‌شێكى ئه‌و قه‌واره‌یه(لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ)مان پێكهێنابوو ، بۆیه له لایه‌ن هاوڕێیان و جه‌ماوه‌رى پارتمانه‌وه به‌رده‌وام له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕخنه و گله‌یى پڕ له گومانمان ئاڕاسته ئه‌كرا كه چۆن له‌گه‌ڵ هه‌ندێک که‌سی (به‌ناو) بێلایه‌ن و ڕۆژنامه‌ى (هاوڵاتى!)دا چووینه‌ته ناو پرۆسه‌یه‌كى وا هه‌ستیار و گرنگه‌وه!
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌كداریى و ڕێز و سوپاسمان بۆ هاوڕێیان و دۆستانمان له ڕێنوێنیى و ئاگاداركردنه‌وه‌ماندا له به‌دگومانیى به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوکارییه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ، له هه‌مان كاتدا به ڕه‌خنه له‌خۆگرتنه‌وه په‌یمان نوێ ئه‌كه‌ینه‌وه که له ئایینده‌دا به ڕاوێژپێكردنى سه‌رجه‌می هاوڕێیانمان قه‌ره‌بووى ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه ئه‌که‌ینه‌وه و دڵنیایی ئه‌که‌ین له ئه‌و ڕوانگه و بۆچوونه دڵسۆزانانه‌ی دۆستان و هاوڕێیانمان ، چونكه به‌بێ پاساو ، لیسته‌كه كرا به قوربانى مه‌رامێكى پێشینه.
هه‌ڵنه‌سوڕانى خه‌رجیى پرۆسه‌كه به لاى ئێمه‌وه شانازییه ، به‌ڵام خاڵى لاوازیشمان بوو له‌وه‌دا که باوه‌ڕ به په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانى جه‌ماعه‌تى (هاوڵاتى!) بكه‌ین له‌وه‌ى كه له ڕووى دارایى و هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ستپێشخه‌ر ئه‌بن و ئه‌چنه ژێر باری به‌شێکیه‌وه! له ڕاستییشدا وا ده‌رنه‌چوو.
له هه‌مان کاتدا له لایه‌ن هه‌ندێك نه‌فس فرۆشه‌وه ، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، ئاشى پروپاگه‌نده دژی ئێمه و كشانه‌وه‌ی لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ خرابووه گه‌ڕ ، به‌وه‌ى که گوایه هه‌ندێك چه‌پ و كۆمونیستى توندڕه‌و جڵه‌وى لیسته‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست! بۆیه لیسته‌كه هه‌ڵئه‌وه‌شێنرێته‌وه! ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌رێکی زۆر له که‌سانی به‌توانا و خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه و ئاکادێمیکس له ئه‌وروپا و له ناو کوردستان که نیازیان هه‌بوو به لیستێکی خۆیان و به هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ لیستی سپی‌دا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن ، ئه‌وانیش ده‌ستخه‌ڕۆ بوون و نه‌یانتوانی به ته‌نیا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و لیسته‌که‌یان تۆمارنه‌کرد.
ئه‌و پلان و پروپاگه‌ندانه له کاتێکدا بوون که به هیچ جۆرێك ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى پروپاگه‌نده‌چییه‌كان له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری لیسته‌که‌دا باس نه‌كرابوو ، به‌ڵكوو هه‌موو توانا‌مان بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه خستبووه كار ، هه‌ر بۆ پێشاندانی نیازپاکییمان که لیسته‌که‌مان سه‌ربه‌خۆ بێت و دوربێت له ململانێی ئایدیۆلۆجیی و حیزبایه‌تی کلاسیکییه‌وه ، بڕیارماندا که سه‌رۆکی لیستکه‌مان که‌سێکی بێلایه‌ن بێت ، له ڕاستییدا ئه‌وه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌مان بوو که ئه‌و که‌سه به‌ناو بێلایه‌نه‌مان کرد به سه‌رۆکی لیسته‌که ، به‌ڵام به داخه‌وه ، جه‌سته‌ى نمایشكراو و ده‌ستى پانه‌وه‌بوو بۆ پاره! به ئاوێته‌یى پلانێكى نه‌گریس له خاكى به‌پیتى ڕۆژنامه‌ى (هاوڵاتى!)یه‌وه ، دزه‌ى كرده ناومان و گه‌راى پیسى خۆى دانا!
جه‌ماوه‌ری شه‌ره‌فمه‌ند و به‌ویژدانی کوردستان
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که نیازپاكیى خۆمانتان پێڕائه‌گه‌یه‌نین ، دڵنیاشتان ئه‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌وه ئێمه نه‌بووین لیستى سپى سه‌ربه‌خۆمان زینده‌به‌چاڵ كرد که ساڵانێکه به هیوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ین و یه‌که‌م لایه‌ن بووین که به به‌یان و ڕاگه‌یاندن باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانمان وروژاند و داوامان کرد که ئه‌بێت له کاتی خۆیدا بکرێت.
ئه‌وانه‌ی که ئه‌و لیسته‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کان دورخسته‌وه ، هه‌ر ئه‌وانه‌ن که دوێنێ پیاوی ده‌سه‌ڵات بوون و ئه‌مڕۆش (به‌رهه‌ڵستکار!) ، ئه‌وانه‌ن که له خه‌بات و خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی جه‌ماوه‌ر و ئێمه‌ی چه‌په‌کان تۆقیون که به بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یان جار ڕژاینه ناو شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کانه‌وه و هاواری خه‌ڵکمان دا به گوێیاندا و داوای ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزارییه‌کانمان کرد ، بێزاربوونمان ده‌ربڕی له دوو حیزبدسه‌ڵات و حیزبه خۆپیاهه‌ڵواسه‌ره‌کانیان که هه‌ژده ساڵه موچه‌خۆریانن و ئه‌مڕۆ له‌به‌ر که‌میی به‌شیان له سامانی گه‌له‌که‌مان که ده‌سه‌ڵاتداران زه‌وتیان کردووه ، خۆیان لێکردووین به به‌رهه‌ڵستکار!
ئه‌وه ئه‌وانه‌ن که له لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ ترسابوون و ساڵانێکه دژی ئێمه خه‌ریکی پلانگێڕانن و له دروشمی (ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت) تۆقیون.
ئه‌وانه‌ی که پلانیان گێڕا له ناو لیسته‌که و له ده‌ره‌وه‌یدا و لیسته‌که‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کان دورخسته‌وه ، ده‌نگ و هاواری ساڵه‌ها ساڵه‌ی ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده و به‌شخوراویان پشتگوێخست و ڕێیان نه‌دان نوێنه‌ره ڕاستینه‌کانتان هه‌ڵببژێرن ، ئه‌وانه غه‌درێکی گه‌وره‌یان له ئێوه کردووه و بێگومانین له‌وه‌ی که ئێوه‌ش ئیتر ئه‌یانناسن و بڕوا به سوێند و په‌یمانی شه‌ره‌فیان ناکه‌ن.
2009-05-21