تۆلهمندا و منیش لهنیگایهکی جهللاددا
Monday, 04/08/2014, 12:00
ئەمشەو لەدیەی تۆدا
خۆم دەروێنم
لەهۆشیشمدا تۆ
هەتا شیعرێك
چۆك دادەدا و
ئازایەتی دەیگرێ و
دەربەدەری ئەو دیوی
سنووری قیبلەی
تەنیاییمان دەبڕێ
لەوێشدا
دەگەم بەئاهی تۆ
تۆش!
دەگەی بەهەستی من
ئەوە منم
لەنیگاکانمدا هەڵمگرتوی و
تۆش!
بێئاگای لەسووتانی من
سووتانێ کەناڵەی نەییش
ناتوانی وەك ڕۆحم بناڵێنێ.
ئەمشەو
نزاکانی تۆ
عەرشی ئاسمانی هەژاند و
خودای لەحەوتەمین
تەبەقەی ئاسماندا هێنایە خوارەوە،
کەچی ئەو هێشتا بێدارە و
دەستی هەر سوورە
بەخوێنی عیشق
ئەو لەسەفەری مەرگی من نەگەڕاوەتەوە،
کەچی لەڕێگای کوشتندا
چاوی خۆری
کوێر کرد و
تاریکی بەشکرد
بەسەر پاسارییهکاندا و
ڕۆژی لەکچێنی خست و
.رەوایەتی دا بەخوێنی ڕشنتی عیشق
ئای چ زاڵمێکی
مەزڵومە مەزڵوم.
لەسەفەری مەرگی مندا
مناڵێکی ساوا
لەسکی دایکیا بوو،
کەکرایە قوربانی
بۆ گێڕانەوەی شەڕەفی
خێڵێك
ئاخر خودایە!
ئەوە چ نەفرەتییەکە
بەرۆکی عیشقی گرتۆتەوە،
لەگەڵ بەیەك گەیشتنی هەستی عاشقان
جوانی دێتە بوون!
کەچی جەللادێکی نەفرەت لێکراو
دەستی سوور سوور بەخوێنی عیشق،
دێت ئەو جوانییە سەردەبڕێ،
بۆ گێڕانەوەی
شەڕەفی
شەڕف چووی خێڵێك!
ئەو نازانێ
کەشەڕەف
ناوگەڵێ ژنێك
عاشق بەجوانی نییە!
خودایە!
چ دنیایەکی سەرە
ئەو دێ و
سەری منی عاشق بەعیشق
دەبڕێ و
کەچی خۆشی
تابەیانی......
ئاخرخودایە ئەوە چ نەفرەتییەكە!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست