کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەختیار عەلی لە رۆژنامەی پاراستندا بە گەنجەکانی کەلار دەڵێت فاشیست

Wednesday, 24/07/2013, 12:00


پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی سووتاندنی کتێبەکانی جەمال غەمبار، بە دوایدا هەڕەشەکردن لە بەختیار عەلیی، کە ئەگەر واز لە بازرگانییکردن بە وشە نەهێنێت و نووسینەکانی بۆ رۆژنامەی (باس)ی سەر بە دەزگای پاراستن رانەگرێت، ئەوا گەنجانی کەلار کتێبەکانی بەختیاریش دەسوتێنن، چونکە بەختیار عەلی بە پارە بۆ ئەو راگەیاندنەی دەزگای پاراستن دەنووسێت و لەو رێگایەوە خوێنەر بۆ راگەیاندنەکانی دەسەلات رادەکێشێت.
ئەمڕۆ لە بری ئەوەی بەختیار عەلی وەڵام بە داخوازیی ئەو گەنجانە بداتەوە، شێتگیرانە و لە رقی ئەو گەنجانە، هەروەها بۆ تەحەداکردن، نووسینێکی لەهەمان رۆژنامە و سایتی دەزگای پاراستن بڵاوکردۆتەوە و وەڵامی ئەو گەنجانەی داوەتەوە، لەویدا پێناسەیەکی بۆ فاشیستی کوردیی و کتێب سوتاندن کردووە.
شایانی باسە دەزگای پاراستن یەکێکە لەو دەزگا بەدناوانەی، کە بۆ پاراستن و پیرۆزکردنی بەرژەوەندییەکانی بنەماڵەی بارزانیی بەڕیوە دەچێت، دەزگای پاراستن جگە لە چالاکی موخابەراتی، رۆژنامە و گۆڤاری سێبەریشی هەیە، رۆژنامەی باس یەکێک لەو راگەیاندنانە، کە بەختیار عەلی تێیدا دەنووسێت. رۆژنامەی باس زۆربەی کادیر و بەڕێوەبەرەکانی سەر بەو دەزگایەن.

یەکێک لە نووسەرانی کوردستانپۆست، رای وایە، نووسینەکەی بەختیار کە کاردانەوە و هەڵوێستی بەختیار عەلی پیشان دەدات، موراهیقانە و لەخۆباییی بوونی پێوەدیارە، چونکە ئەو هەڵساوە بە توندیی چەند وشەیەکی دژی ئەو گەنجانە ڕیز کردوە و دەڵێت: ئەوانەی کتێب دەسوتێنن فاشتسن، لەکاتیکدا بەختیار عەلی بۆ خۆی لە رۆژنامەیەکی خۆ گوتەنی دەسەلات و دەزگایەکی فاشییدا دەنووسێ، کەچی ئەو تۆمەتە بە ئێخەی ئەو گەنجانەدا دەکات، ئەو گەنجانەی کە دەیانەوێ سنورێک بۆ فرۆشتنی قەلەم بۆ دەستکەوتی مادی و پلەی سیاسی دابنێن، بەم شیوەیە پرۆتستۆی خۆیان کردووە.

ئەو نووسەرە درێژە بە قسەکان دەدات و دەڵێت: بەختیار دەبوو بەر لە هەموو شتێک، بە جیدی هەرەشەی ئەو گەنجانەی وەربگرتایە، بەو لوتبەرزییەوە وەلامی نەدایەتەوە، یان لایەنی کەم ئەو نووسینەی بۆ دەزگای پاراستن نەناردایە، بۆ خۆی قبولی ئەوەی نەکردایە بە هەرچ نرخێک بێت لەو رۆژنامەیەدا بنووسێت و دوور بکەوتایەتەوە، چونکە ئەوەی کۆمەکی رۆژنامەی (باس) دەکات، هەمان دەزگایە، کە تیرۆری دەیان قارەمان و تێکۆشەری قەڵەمی کردووە وەک سەردەشت و سۆران لەگەڵ دەیان شەهیدانی بادینان و ١٧ شوبات.

هەر ئەو نووسەرە دەڵێت:  بۆ زانیارییتان دەبێت ئەوە بڵێین دەیان پارت و بە هەزاران کەسایەتی ئەوروپی بایکۆتی هەموو پارتە رەگەزپەرستەکان دەکەن، تەنیا لەبەر ئەوەی هەڵوێستیان دژی پەنابەر و کەسانی تر خراپە، فەرمو سەیری ئەو لینکە بکەن بزانن چۆن سەرۆکی پارتێکی سویدی ئامادە نییە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سەرۆکی حیزبێکی رەگەزپەرستدا بەشدار بێت، کەچی ئەم بەناو روناکبیر و فەیلەسوفە نەزانانەی کورد ئەو کارە بۆ مشتێ دۆلار دەکەن.




بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی بەختیار عەلی لە سایتی (باس)ی سەر بە دەزگای پاراستن کلیکی ئەو لینکە بکە:

http://bas-news.net/ArticleDetail.aspx?articleid=5190

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە