بەرزانی وەكو كەفی شیر هەڵدەچێت
Wednesday, 21/12/2011, 12:00
جارێكیتر بەرزانی توورَە بوو, وەكو شیری كوڵاو وەكو كەفی نیسك هەڵچوو, دەستی كرد بەهەرَەشەكردن, نەك چونكە منداڵێك خوانەخواستە لەم هەرێمە ئارام وئاسوودەمان كوژراوە یان برینداربووە وخوێنرَژاوە, نەك چونكە سنوورە پیرۆزەكەی كوردستان بەسوپایەكی بیانی بەزێنراوە یان تۆپبارانكراوە,كێ حەددی ئەوەی هەیە, هەروەها نەك چونكە ئاژاوە ونائارامی وئوتێل سوتاندن, دوكان وجێگای تایبەت تێكدراوە وبارەگای هەندێ پارتی كوردی بەبێئاگای ئەو سووتێنراوە ووێرانكراوە ودەیانكەس دەستگیر كراوە,یان ماڵی كورد ئاژاوەی تێكەوتووە وتێكدراوە نەخێر ئەمانە هەمووی نین , ئەی تۆ بڵێی بۆیدەركەوت برا عەرەبەكانمان,خوانەخواستە فێڵێكیان كردبێت ونایانەوێت مادەی 140ی دەستوور جێبەجێنەكەن. بارزانی قەت لەسەر شتی وا بێبەها وبێقیمەت واتوورَەنابێت, ئینجا كەی لەوكاتەی بۆتە سەرۆكی هەرێم تاكو ئێستا لەسەر مەسەلەیەكی گرنگی كورد وكوردستان توورَەبووە؟
مەسەلەكە زۆر زۆر گرنگترە, حكومەتی عیراق سەعاتێك هەندێ كۆنە بەعسی كەئاشكرا بووە دەستیان لەهەندێ كردەوەی تیرۆر هەبووە وهەوڵی كوشتنی نوری مالكیان داوە ونیازی ئینقلابیان هەبووە سەعاتێكی درێژ لە فرَۆكەخانەی بەغدا دواخستووە. بۆیە جەنابی خۆی پێنەگیرا لەئاستی ئەم ئیهانەكردنە بەرانبەر ئینسانێكی عیراقی, بەتایبەت بەعسی وعەرەب بۆیە جەنابی دەفەرموێت ئەمە بەهیچ شێوەیەك قەبوول نییە وبەهەمو شێوەیەك بەرەنگاری لەمافی خوراوی برا عەرەبەكان دەكات, لەكاتێكدا خۆی بەهەمو شێوەیەكی درَندە و نامرۆڤ وناشارستانی پێشێلی مافی مرۆڤی كورد دەكات, وبەزووترین كات داوای بەستنی كۆنگرەیەكی نیشتمانی دەكات.
ئایا لەناو كورددا كەسێك هەیە تاریقی هاشمی و ساڵحی موتلەگ نەناسێت؟ تاكو ماوەیەكی درێژ جەنابی هاشمی كوردستانی لێ قەدەغەكرابوو وجەنابی موتلەگیش دەیویست قسەكردن بە كوردی قەدەغەبكات, بۆیە دەبێت نەك تەنها سەرۆكی هەرێم بەڵكو هەمو كورد دژی زوڵم وناعەدالەتی حكومەتی عیراق وشیعەكان كە هاوپەیمانی كوردن رَاوەستن وپشتگیریان لێبكەن.
جەنابی بەرزانی دەڵێت پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتدا بەرپرسیارێتی هەموانە. بەرزانی مەبەستی ئارامی وئاسوودەیی عیراقی عەرەبییە, كەهەمیشە لەسەر حسابی كورد بایەخی پێداوە وبەهێزی كردووە.
من نازانم وتێناگەم بۆچی سەركرەی كورد واساكار ونەفام ونەزانە, لەباتی ئەوەی ئەم هەلە زێرَینە لە بەرژەوەندی كورددا بەكار بهێنێت وداواكانی وهیوا و ئاواتەكانی كورد جێبەجێ بكات وبچەسپێنێت جارێكی تر هەڵە گەورەكان دووبارە دەكاتەوە ولەجیاتی رَێكخستنی ماڵی كورد جارێكیتر بەگەرمی ودڵسۆزییەوە هەوڵی بەهێزكردن ویەكخستن ورێكخستنی ماڵی عیراقی عەرەبی دەدات.ئەم هەلە زێرَینە لەكاتێكی زێرَیندا دەبێ لەدەست نەدرێت لەخزمەتی كورددا بەكار بهێنرێت ومەسەلەی ناوچە دابرَاوەكان چارەسەر بكرێت و هەروەها دیاریكردنی سنووری كوردستان. ئەم دوو داواكارییە زۆر گرنگن وچەند دەسكەوت زۆرتربێت باشترە.
ئەمە یەكەم جار نییە كەبەرزانی پیاوی بكوژ وتاوانبار داڵدەدەدات ودەپارێزێت وبەرەنگارییان لێدەكات. ئەوەبكوژەكانی منداڵ ولاوانی كوردستانیش لەهەولێری پایتەخت, پاڵیان داوەتەوە وپارێزراون. لەهەمو عورف ویاساكانی دنیادا یارمەتیدان وپاراستنی گوناهكارێك بەشداریكردنە لەو تاوان وگوناهە. كەواتە بەرزانی دەستی هەیە لەكوشتن وكردەوەی تیرۆرستی.
ساكاری ونەزانی, دڵپاكی وخۆشباوەرَی هەندێ هۆی گرنگن لەمێژوودا كە كورد وەها بێدەوڵەت وكیانێكی سەربەخۆی سیاسی بن, وەكو دیارە بەرزانی بەو نەزانییە سەربەزە وشانازی دەكات ونایەوێت پێشبكەوێت وفێربێت.گرنگ ئەوەیە لەتەلەفیزیۆنەكانی بەغدا باسی بكەن.كوردیش سەری دای لەبەرد.
بۆ كورد نە باوەرَناكەم شتێك بكات بەڵام لەوانەیە هەندێ دەستكەوت بۆ بنەماڵە بەدەست بهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست