نه عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه ووڵاته و نه تاڵه‌بانی سوپه‌رمان
Tuesday, 18/09/2012, 12:00
له پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و کشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له کوردستان، به‌کردار عێراق بووبه دوو پارچه‌وه، واتا به‌شه عه‌ربی یه‌که‌یی و به‌شی کوردستان...!!؟
له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دامی دیکتاتۆریشه‌وه ئه‌و دابه‌شبوون و فره ده‌سه‌ڵاته به‌رفراوانتربوو له عێراقدا، هه‌ر شاره و یان ناوچه‌یه‌ک چه‌ند ده‌سه‌ڵات و کوێخا و ئاغایه‌کی تیایه و بۆخۆیان له‌و ناوچانه‌ی خۆیاندا بوونه‌ته ده‌سه‌ڵاتداری ڕه‌ها و وه‌ک هه‌رێمێکی نیمچه سه‌ربه‌خۆ کار و دزی خۆیان ده‌که‌ن له‌سه‌ر حسابی ژیان و چاره‌نووسی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار
کراوی کورد و عه‌ره‌ب و که‌مایه‌تی یه‌کانی تر، له‌به‌رئه‌وه به پراکتیک عێراق هه‌ڵوه‌شاوه...!؟
ئه‌م شێوازه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری له جیهاندا که‌م وێنه‌یه و له هیچ شوێنێکی تری دنیادا بوونی نیه...؟
ئه‌وه‌ی هێزه سیاسی و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و هێزانه‌ی به‌یه‌کتره‌وه به‌ستۆته‌وه یاسا و ده‌ستورێکی شارستانی نی یه،به‌ڵکو جورێک له ڕێکه‌وتنی ژێر به‌ژێر و چه‌ند هاوپه‌یمانیه‌کی ستراتیجی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌ن که به ناوی عێراقه‌وه شه‌رعیه‌تیان داوه به بوونی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعیان...!؟
ئه‌و که سایه‌تیانه‌ی که زۆر دیارن له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌دا، تاڵه‌بانی و بارزانی و مالکی و سه‌در و عه‌لاوی و چه‌ند که‌سایه‌تی یه‌کی تری لاوازن، که زۆر کاریگه‌ری گه‌وره‌یان نیه له‌سه‌ر هاوکێشه‌ی سیاسی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌دا، به‌ڵکو بوون به پاشکۆی سیاسی و جوانکردنی لایه‌ن و که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی ناو ئه‌و ململانێ یانه...!؟
له کوردستان وه‌ک به‌شێک له هاوکێشه‌کان،دوو ناوچه‌ی زه‌رد و سه‌وز هه‌ن و به پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیجی نێوان تاڵه‌بانی و بارزانی و ساخته‌کاری یه‌کانیان به ناوی هه‌ڵبژاردنه‌وه توانیان حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتێکی به ناو هه‌رێمی
بنه‌ماڵه‌یی دروستبکه‌ن و له ژێر ئه‌و ناوانه‌دا شه‌رعیه‌ت به خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بده‌ن..؟؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنامه ستراتیجیه‌کانی نێوان لایه‌ن سیاسی یه‌کانی ئه‌و هاوکێشه‌یه ده‌بێته هۆی گۆڕانکاریه‌کی نوێ له شێوازی ده‌سه‌ڵاته‌کان، وه‌لێ له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا نه‌ک خه‌ڵکی ناڕازی و هه‌ژاران..؟
له‌کوردستانیش ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیجی نیوان بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌یه، به تایبه‌ت دوای ماڵئاوایی تاڵه‌بانی به هه‌رچ هۆیه‌ک بێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه...؟
هه‌رچی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیشه هه‌ر له‌ئێستاوه ترسی ڕوودانی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یان لێنیشتووه و شه‌ڕی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی خۆیان ده‌که‌ن به‌هه‌رچ نرخێک بووه، واتا به سه‌رکوتکردن و دروستکردنی شه‌ڕێکی ناوخۆ یان ده‌ره‌کی...؟
ڕابووردووشیان گه‌واهی ئه‌و ڕاستی یه ده‌کات، که ئه‌وان هه‌موو ڕێگایه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر به شه‌ڕیشه‌وه...؟
له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا و به هاوکاری ئه‌وان، کێشه‌یه‌ک یان پلانێکی نوێی ئاماده‌کراو دابڕێژن به قازانجی خۆیان..؟؟
چۆن له 31 ی ئابی 1996 به پلانێکی داڕێژراو له‌گه‌ڵ سه‌دامی فاشی هه‌ولێریان له ده‌ست یه‌کێتی ده‌رهێنا..؟
وه‌ک ده‌زانین چه‌ند مانگێکه کێشه و ململانێکانی سه‌رکرده و هێزه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه قوڵتر بۆته‌وه و گه‌یشتووه به ئاستی بنبه‌ست و نه‌بوونی چاره‌سه‌ر بۆیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ئاماده‌نین واز له ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیان بهێنن له ناوچه‌کانی ژیر ده‌سه‌ڵاتیاندا، بۆیه مه‌حاڵه ئه‌و که‌سایه‌تیانه بتوانن عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه بکه‌نه ده‌وڵه‌تێکی ئاسایی و یاسایی و له پێناو دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتێکی شارستانیدا قوربانی بده‌ن به ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌کانیان، که به ناشه‌رعیانه و دزینی نه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانی گشتی کۆیانکردۆته‌وه...؟؟
ئه‌و هاوکێشه سیاسی یه ده‌بێت بگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوکێشه‌ی سیاسی جیهان و ناوچه‌که له گۆڕانکاریه‌کی خێرا و به‌رده‌وامدایه، چۆنیه‌تی گۆڕانکاریه‌کانیش به‌شێکی زۆری په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاستی هۆشیاری خه‌ڵکی ناڕازی و بوونی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه که خه‌مخۆری داخوازی یه‌کانی خه‌ڵكی ناڕازی بن و سنورێک دابنێن بۆ ئه‌م پاشا گه‌ردانی یه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه، پاشان خۆیان جڵه‌وی گۆڕإانکاری جدی بگرته ئه‌ستوی خۆیان...!؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانێت ببێته ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه و له خه‌و و خه‌یاڵی پاکێجی چاکسازی به‌خه‌به‌ربێت...؟
مێتوده سواوه‌کانی تاڵه‌بانی و ته‌مه‌نی سیاسی به‌سه‌رچووه و ناتوانێت ببێته سوپه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بکات به ووڵات و له هه‌ڵوه‌شانی یه‌کجاری ڕزگاری بکات...!؟
بابه‌تی ترم له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان هێزه سیاسی یه‌کانی عێراقی هه‌وڵوه‌شاوه
عێراق بۆتە بەهەشتی دز و گەندەڵ و تاوانباران و دۆزەخی ئازادیخوازان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dd0fcc91
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست