سه‌مير عه‌بدوڵڵا وه‌زيری شاره‌وانی ١٥٠ دۆنم زەوی داگیردەکات
Wednesday, 07/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆكبه پێی سه‌رچاوه‌يك له ديوانی پارێزگای دهۆكه‌وه سه‌مير عه‌بدولڵا وه‌زيری شاره‌وانی له دواين ساتی كۆتایی هاتنی پۆسته‌كه‌يدا، ١٥٠ دۆنم زه‌وی له سنوری شاره‌وانی دهۆك به ناوی پرۆژه‌يه‌كی بيناسازیيه‌وه وه‌رگرتووه.
سه‌مير عه‌بدولڵا له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌نده‌ليه‌دا، ٣٠٠ دۆنم زه‌ويشی له سنوری پارێزگای دهۆك بۆ گرۆپی كۆمپانياكانی سه‌ڵاحه‌دين كه مولكی نيچيره‌ڤان بارزانی يه دياری كردووه‌و به‌ناوی جيبه‌جێكردنی ٣ پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحه‌وه به‌هاوكاری حاجی مه‌شهور گه‌وره گه‌نده‌له‌كه‌ی بادينان و شه‌ريكه‌كه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی و له رێگه‌ی سه‌باح مليحم له گروپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دينه‌وه ئه‌و پرۆژانه دينه جيبه‌جێكردن .
سه‌مير عه‌بدوللا له سنوری ئاكريش ٥٠ دۆنم زه‌وی بۆ پرۆژه‌يه‌كی ديكه‌ی خۆی ته‌رخان كردووه. ئه‌وش زانراوه كه سه‌مير عه‌بدولڵا له ١٢ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهينان شه‌ريكی نيچيره‌ڤان بارزانی يه بۆيه به ئاسانی ئه‌و زه‌ويانه‌ی كۆنترۆل كردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست