چۆن ڕاستیه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنین ؟
Monday, 27/04/2009, 12:00
1756 بینراوە
به‌شی یه‌که‌م سه‌ره‌تایه‌کی کورت
به‌ر له چوونه نێو ئه‌م باسه‌وه ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌کی کورت به بابه‌تێکی به‌ڕێز "دابان کۆڵ" بده‌م که له به‌رواری 21-04-2009دا له کوردستانپۆست‌دا نووسیویه‌تی له ژێر سه‌ردێڕی " جه‌لال چوارتایی له‌تاو نه‌وشیروان مسته‌فا توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بوه" ، که ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌یه‌تی :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cf3a9892
ئه‌م بابه‌ته‌ی که به‌ڕێز دابان کۆڵ باسی لێوه ده‌کات هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به منه‌وه نییه ، له سه‌ره‌تادا که‌مێک ڕامام بۆ لێدوانێکی له‌و جۆره ، پاشان که له کوردستانپۆست‌دا گه‌ڕام به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌ی که به‌ڕێزیان باسی لێوه ده‌کات بۆم ده‌رکه‌وت که به‌ڕێزێکی دیکه به‌ناوی "ئارا هۆمێر" له به‌رواری 19-4-2009دا ئه‌م بابه‌ته‌ی نووسیوه ، که ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌یه‌تی :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9257d6d4
کاک دابانیش به‌بێ سه‌رنجدانی نووسه‌ری بابه‌ته‌که لێدوانی خۆی له‌سه‌ر من داوه ، هه‌ربۆیه‌ش هیوادارم که جارێکی دیکه به‌ر له لێدوان له‌سه‌ر بابه‌تی که‌سانێک سه‌رنجێکی کورت بداته نووسه‌ری بابه‌ته‌که و پاشان لێدوانی خۆی بدات .
ئێسته‌ش بابێمه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌م بابه‌ته که چه‌ندین پێشنیار و ڕه‌خنه و پرسیاری برای به‌ڕێزم دکتۆر جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور له‌خۆی ده‌گرێت :-
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕاستینه‌ی شۆڕش شیبکه‌ینه‌وه ده‌بێت سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و وه‌رچه‌رخان و گۆڕانکاریانه‌ی که ده‌رده‌که‌ون نه‌ک هانابردن بۆ چه‌واشه‌کاری کۆمه‌ڵگا له پێناوی هاوبه‌شیکردن له ده‌سه‌ڵاتدا ، چونکه شۆڕش بریتییه له گۆڕانکاری و گۆڕینی شته کۆنه‌کان به شتی نوێ.
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنجێک بده‌ینه وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان به‌گشتی و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌وا ده‌توانین بڵێین که ڕۆژانه له شۆڕشکردندان که ئه‌ویش شۆڕشی پێشکه‌وتن و نوێ بوونه‌وه‌یه . خۆ ئه‌گه‌ر ئاویێکیش بده‌ینه‌وه له باشووری کوردستان ئه‌وا له پاش شۆڕشی شێخ مه‌حمودی حه‌فیده‌وه ناتوانین بڵێین شۆڕش کراوه ، به تایبه‌ت ئه‌و جموجوڵ و خه‌باتی چه‌کدارییه‌ی که هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتداری باشوور " ی‌ن‌ک و پ‌د‌ک-عێراق" پێشه‌نگایه‌تییان کردووه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناچێته خانه‌ی شۆڕشکردنه‌وه ، چونکه ئه‌و خه‌باتی چه‌کدارییه زیاتر بۆ هاوبه‌شیکردن له ده‌سه‌ڵاتدا بووه نه‌ک بۆ گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخان .
له هه‌مانکاتدا شۆڕش ده‌بێت ڕاستیه‌کان بخاته پێش چاوی جه‌ماوه‌ر و داگیرکه‌ر وه‌کو داگیرکه‌ر پێناسه بکات و داگیرکراویش وه‌کو داگیرکراو ، که ئه‌مه‌ش زۆر نامۆ بووه به یه‌کێتی و پارتی چونکه ئه‌و دوو لایه‌نه نه‌ک هه‌ر داگیرکه‌ره‌کانی ئێران و تورکیا و سوریا وه‌کو داگیرکه‌ر ناناسن به‌ڵکو وه‌کو پشتوپه‌نای کوردان و دۆستانی ڕۆژی ته‌نگانه ده‌یانناسێنن و ته‌نانه‌ت له کاتی هه‌ر لاوازییه‌کی داگیرکه‌ری عێراقیشدا هه‌ر سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بوونه‌ته خوێن و له ده‌ماره‌کانیاندا گه‌ڕاون به ناوی وتووێژ و بنیادنانه‌وه‌ی عێراقی نوێوه که باشترین نموونه‌ش ڕێکه‌وتنه شومه‌که‌ی ئازاری ساڵی 1970زاینی و گه‌ڕاندنه‌وه بۆ نێو باوه‌شی به‌عس له ساڵی 1983 و سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی داگیرکه‌ری نوێ له پاش ساڵی 2003زاینی ، به‌ڵام به‌کارهێنانی وشه‌ی شۆڕش هه‌مان مه‌به‌ستی وشه‌ی کوردایه‌تی له‌دوا بووه که ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریتی بووه له چه‌واشه‌کاری و فریودانی جه‌ماوه‌ر ، هاوبه‌شیکردن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌ری داگیرکه‌ریشدا نه‌ک هار ناچێته خانه‌ی شۆڕشگێڕیه‌تییه‌وه به‌ڵکو ده‌چێته خانه‌ی زیاتر دادۆشینی میلله‌ت .
له سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕکراودا ناوچه‌یه‌ک هه‌بوو به‌ناوی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستان و سێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکی له‌خۆی ده‌گرت و ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ڕووبه‌ری 55% باشووری کوردستانی ده‌گرته‌وه و به‌هۆی ئه‌و ئۆتۆنۆمییه‌شه‌وه خوێندن و نووسین به‌زمانی کوردی به‌ڕێوه ده‌چوو له‌و سێ پارێزگه‌یه و وانه‌یه‌کی کوردیش له قۆناغه‌کانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له سه‌رتاسه‌ری عێراق‌دا ده‌خوێندرا، ئه‌مه جگه له بوونی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی کوردی ، به‌ڵام ئه‌م ئۆتۆنۆمییه هیچ کاتێک زامه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی ساڕ‌ێژ نه‌ده‌کرد ، چونکه ساڕێژکردنی زامه‌کان په‌یوه‌ستبوو به ئازادی نه‌ته‌وایه‌تیمان و ڕزگاربوون له کۆت و به‌ندی داگیرکاری ، به‌ڵام ویستی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نه‌ک هه‌ر ساڕێژکردنی زامه‌کان نه‌بوو به‌ڵکو هاوبه‌شیکردن بوو له ده‌سه‌ڵاتدا و به‌خشینی هه‌ندێک پۆستی ڕۆتینی ، ئیتر ئه‌و پۆسته ڕۆتینیانه ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی تیپی فوتباڵی عێراقیش بوویایه گرنگ نه‌بوو به‌لایانه‌وه ، که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر به‌ڕوونی له گوته‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌رده‌که‌وێت که له گفتوگۆی ساڵی 1991زاینی‌دا پێشنیاری سه‌رۆکی تیپی فوتباڵی عێراقی بۆ باشووری کوردستان کردووه له‌لای تارق عه‌زیز له جیاتی ئۆتۆنۆمی ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.sbeiy.com/ku/ArticleParts.aspx?PartID=23&ArticleID=415&AuthorID=36
پاش هه‌ڵبژاردنه په‌ڕله‌مانیه‌که‌ی 1992 و دامه‌زراندنی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمیش ، ویستی پۆستخوازانه‌ی لایه‌نه‌کان نه‌ک هه‌ر که‌می نه‌کرد به‌ڵکو حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانیشیان خسته خزمه‌تی حیزبایه‌تییه‌وه و ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه‌ش زیاتر له دوو ده‌زگا ده‌چوون بۆ به ڕه‌وا کردنی هه‌موو ناڕه‌وایه‌تیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و یه‌که‌مین بڕیاری په‌ڕله‌مانیش بریتی بوو له جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانی تورکیا که بڕیاری شه‌ڕی ناوخۆیی بوو ، ته‌نانه‌ت له هه‌موو جیهاندا ڕووی نه‌داوه که حیزب بڕیار ده‌ربکات و په‌ڕله‌مان جێبه‌جێی بکات یاخود موچه‌ی په‌ڕله‌مان له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه دابینبکرێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که په‌ڕله‌مان نه‌یتوانی کۆتایی به هێزی میلیشیایی لایه‌نه‌کان بهێنێت و هێزێکی تۆکمه و یه‌کگرتووی ناحیزبییان لێ دروست بکات . هه‌روه‌ها بۆ دامه‌زراندنی حیزبیش ده‌بێت سه‌ره‌تا یه‌کێتی و پارتی بڕیار بده‌ن پاشان په‌ڕله‌مان بتوانێت خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه ، هه‌ر حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌کیش ئه‌گه‌ر پاشکۆی یه‌کێتی و پارتی نه‌بێت ئه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌وه قبووڵ ناکرێت .
تێڕوانینی په‌ڕله‌مان هه‌مان تێڕوانینی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتییه ئه‌و تێڕوانینه‌ش بریتییه له قبووڵنه‌کردنی ده‌نگه جیاوازه‌کان و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی تاکڕه‌وی و دیکتاتۆریانه ، هه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی قبووڵ نه‌کردنی ده‌نگی جیاوازه‌ش بوو که په‌ڕله‌مانی کرده سه‌نگه‌ری شه‌ڕی چه‌کداری دژ به‌یه‌ک و گوێزانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی له شاخه‌وه بۆ نێو شاره‌کان و هانابردن بۆ سه‌رجه‌م داگیرکه‌رانی کوردستان .
کۆتایی هێنان به ساسه‌تی دیکتاتۆریانه‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت که ده‌ست به کڵاوه‌که‌ی خۆمانه‌وه بگرین تاوه‌کو با نه‌یبات یاخود بڵێین ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتێکی کوردییه و با به‌هه‌موو سه‌ره‌ڕۆییه‌کانیان ڕازی بین به‌ڵکو چاره‌سه‌ری له‌وه‌دایه که ڕاستیه‌کان وه‌کو خۆی بگوازینه‌وه بۆ نێو جه‌ماوه‌ر و له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووه‌وه سزایان بده‌ین چونکه جه‌ماوه‌ر ئه‌وانی هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ر جه‌ماوه‌ریش ده‌توانێت ئه‌وان تڕ‌ۆ بکات و سنوورێک بۆ سه‌ره‌ڕۆییه‌کانیان دابنێت .
بڕوانه به‌شی یه‌که‌می بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز دکتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپوور له‌م لینکه‌دا :-
http://www.helwist.com/Hesenpor/Parlman%20Bashor/7%20%20parlman%201.htm
درێژه‌ی هه‌یه ......
26-04-2009