Friday, 23/10/2009, 12:00
ئیحسان نه‌جم، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ هاوڵاتی
سازدانی: عارف محهمهدلهم چاوپێكه‌وتنه‌دا ئیحسان نه‌جم، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری لیستی قه‌ڵا له‌كه‌ركوك باس له‌وه‌ده‌كات كه فره لیستی بۆ كورد باشتره وه‌ك له یه‌ك لیستی چونكه ده‌نگی هاوڵاتیان نافه‌وتێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات حیزبه‌كانی كوردستان میلله‌تیان خه‌ساندووه‌و ته‌نها خه‌ڵكیان فێری پاره‌و ئیمتیازات كردووه.
هاوڵاتی: ره‌خنه‌ت چییه له‌سه‌ر حیزبه‌كانی كوردستان، به‌نیازنیت ده‌ست به‌كاری حیزبی بكه‌یته‌وه؟ئیحسان نه‌جم: ئه‌م ئه‌حزابانه هاتوون كارێكیان كردووه میلله‌ته‌كه‌یان خه‌ساندووه، خه‌ڵكه گه‌وره‌و ناوداره‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌یان زه‌لیل كردووه. هاتوون ته‌نها خه‌ڵكیان فێری پاره‌و ئیمتیازات كردووه‌و بێجگه له كاری تایبه‌ت بیر له هیچی تر ناكه‌نه‌وه. بۆیه كاركردن له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا زۆر ئه‌سته‌مه، نه‌ك بۆ من به‌ڵكو بۆ زۆر خه‌ڵكی تر.
هاوڵاتی: ئێوه لیستێكتان دروست كرد به ناوی (لیستی قه‌ڵا)، پاشان له‌و لیسته كشانه‌وه، به‌ڕای به‌ڕێزتان له ماوه‌ی ساڵَێكدا ئه‌م هه‌موو وازهێنانه مانای راڕایی‌و ساغ نه‌بوونه‌وه نییه؟ یان ده‌وترێت ئه‌بو شه‌هاب به دوای ئیمتیازاتی شه‌خسیه‌وه‌یه؟ئیحسان نه‌جم: كارێكی ناهه‌قیم نه‌كردووه، هه‌ركه‌سێك ئه‌مه بكات مافی ده‌ده‌مێ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له مه‌وقعی كاره‌كه‌وه ته‌ماشای ئه‌وانه بكه‌یت، ئایا هه‌مان تێڕوانینت ده‌بێت؟ ئه‌ندامێكی كاریگه‌ر بووم له‌و لیسته‌دا، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ریش بووم. لیستی قه‌ڵا یه‌كێكه له‌و پلانه‌ی كه من بۆ ئامانجه‌كه‌ی خۆم ده‌ڕۆم، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی خۆم بپێكم لیستی قه‌ڵامان دروستكرد. ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌ر من بوون له ناو لیستی قه‌ڵا سێ‌و چوار ئه‌رك بوون، به ته‌حه‌داوه هه‌موویمان جێبه‌جێكرد. كه بریتی بوون له تۆماركردنی ناوی لیسته‌كه‌و ئیسپاتبوونمان‌و هه‌نارده‌ی (تسدیر) ئه‌و عه‌مه‌لیاته بۆ هه‌رێمی كوردستان، من خۆم ده‌زانم كه چه‌ند پێوه‌ی ماندوبوومه تا بتوانین هه‌نارده‌ی بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه قۆناغی یه‌كه‌م له كاره‌كانم ته‌واوبووه، ئێستا من هه‌نگاو ده‌نێم بۆ قۆناغێكی تر. وازهێنانه‌كه‌م وه نه‌بێت پشتم له لیستی قه‌ڵا كردبێت، ته‌نها ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به لیستی خۆم دابه‌زم، ئه‌گه‌ر نا پشت له قه‌ڵا ناكه‌م‌و پشتیان به‌رناده‌م، چونكه له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی توانیومانه ئه‌و ئه‌ركه جێ به‌جێ بكه‌ین‌و ناهێڵم پشتیان بكه‌وێته زه‌وی.
هاوڵاتی: نه‌ده‌كرا ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه باسی ده‌كه‌یت هێشتا ماوه پێیان بگه‌یت هه‌ر له ناو هه‌مان لیست جێبه‌جێیان بكه‌یت؟ ئیحسان نه‌جم: نه‌خێر ناكرێت، من له دواین كۆبوونه‌وه‌دا كه بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مدا زۆریش جه‌ختیان كرده‌وه كه پێیان بڵێم هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م چییه، ئێستاش ناكرێت هۆیه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌م، ئه‌وه‌نده‌م وت ئه‌و ئه‌ركه‌ی له خۆمم باركردووه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه بتوانم به هۆی قه‌ڵاوه جێبه‌جێی بكه‌م.
هاوڵاتی: واته لیستی قه‌ڵا جێگای ئه‌وه نه‌بوو كه تۆ بتوانیت ئه‌و ئه‌رك‌و مه‌به‌ستانه‌ی خۆتی تێدا جێ بكه‌یته‌وه؟ ئیحسان نه‌جم: به‌ڵێ، ئێستا بۆ نموونه (پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان) ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌ریه‌تی بیه‌وێ جێبه‌جێی بكات به لیسته‌كه‌ی بۆی جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر شانیانه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه بتوانن به لیسته‌كه‌یان به جێیان بگه‌یه‌نن. لیسته‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو‌و كاتیه‌و بۆ كارێكی تایبه‌ته. به‌ڵام ئه‌وان وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌ك، یان وه‌كو حزبێك، رێكخراوێك، مه‌به‌ستی گه‌وره‌تریان له دواوه‌یه‌تی. مه‌به‌ستی وازهێنانم ئه‌وه نه‌بووه بڵێم لیستی قه‌ڵا كه‌م‌و كوڕییه‌ك یان شتێكی بووه، به‌ڵكو له ئاستی ئه‌و بۆچوون‌و بیركردنه‌وه‌یه نییه كه من ده‌مه‌وێت، بۆ قۆناغی دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، خۆم ئاماده بكه‌م‌و هه‌نگاوی بۆ بنێم، له ئاستی ئه‌وه‌دا نییه كه من مه‌به‌ستمه، ناتوانێت ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ بكات. وه‌ك نموونه بۆت دێنمه‌وه، ئایدۆلۆژیه‌كانمان جیاوازه. ئه‌گه‌ر ئێمه بیر بكه‌ینه‌وه رێكخراوێك دروستبكه‌ین، ئایا ئه‌وان له‌گه‌ڵمدا ده‌بن یان نا؟ به دڵنییایه‌وه پێت ده‌ڵێن نه‌خێر. چونكه توركمانمان له گه‌ڵدایه، عه‌ره‌بمان له گه‌ڵدایه، كوردمان له گه‌ڵدایه، كورده‌كانیش بیر‌و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌م هه‌موو شته پێكه‌وه ناكوڵێت بۆ دروستبوونی حزبێك.
هاوڵاتی: تۆ باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت ئه‌و ئیداره‌یه‌ی ئێستای كه‌ركوك باش نییه له ئه‌دای كاره‌كانیدا، ئه‌ی ئه‌و شێوازه نوێیه چییه كه تۆ باسی ده‌كه‌یت؟ ئیحسان نه‌جم: شێوازی نوێ زۆره یه‌ك‌و دووان نییه، من كه ده‌ستم داوه‌ته ئه‌م كاره ره‌نگه بڵێم جوزئیاتی كاره‌كه‌م چاره‌سه‌ركراوه، لای خۆمه‌و له ئه‌وراقدا هه‌مه، له بواری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، به‌ڕێوه‌برن، په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌كان، له چ بوارێكدا ئه‌ته‌وێ؟
هاوڵاتی: له به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی كه‌ركوك كه خه‌ڵكێكی زۆر لێی ناڕازین، ئه‌و شێوازه نوێیه چییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی كه‌ركوك؟ ئیحسان نه‌جم: باوا دابنێین كه‌ركوك باوكه، باوكه بۆكێ؟ بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك. خه‌ڵكی كه‌ركوكیش بریتییه له چه‌ند خوشك‌و برایه‌ك كه كوردن، عه‌ره‌بن، توركمانن، ئاشوورین، ئه‌رمه‌نین، كاكه‌یین، سابئین...هتد، له رووی ئایینه‌وه‌ش شیعه‌یه، سوننه‌یه، جۆره‌ها مه‌زهه‌ب‌و ره‌وتی جۆراو جۆری تێدایه. له‌به‌ر ئه‌وه كه ئێمه دێین باسی كه‌ركوك ده‌كه‌ین له حه‌ق‌و حقوقدا ره‌نگه یه‌كێكی به ژماره زیاتر بێت له‌وه‌ی تر، به‌ڵام هه‌مان به‌شی هه‌یه. ئه‌گه‌ر كورد رێژه‌ی زیاتر بێت له عه‌ره‌ب، یان له توركمان، یان له ئاشووری، یان هه‌ر یه‌كێك له‌و میلله‌تانه ئه‌گه‌ر رێژه‌یان چه‌ند سه‌د كه‌سێكیش بێت، ده‌بێت مافیان مسۆگه‌ر بێت وه‌ك گه‌وره‌كه، كه كورده. ئه‌م مافه له چیدایه؟ ئه‌م مافه له خواردن‌و گیرفان پڕكردندا نییه، ئه‌م مافه له حقوقدایه، له ئه‌ركه‌كاندایه، له خزمه‌تكردندایه، له مافی هاوڵاتی بووندایه، له‌وه‌دایه سكاڵای بپرسن، له‌وه‌دایه كه دابمه‌زرێ، له‌وه‌دایه گه‌ڕه‌ك‌و شته‌كانی پاك بكرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌م یه‌كسانییه له ناو ئه‌م میلله‌تانه به‌م تێگه‌یشتنه‌وه لێی تێبگه‌ین.
هاوڵاتی: واته به‌ڕای تۆ ئه‌م ئیداره‌یه‌ی ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات؟ ئیحسان نه‌جم: ئیداره‌كه به‌گشتی نه‌یتوانیوه ئه‌مه بسه‌لمێنێ. بۆ نموونه ئێستا قوتابخانه‌ی كوردی هه‌یه به‌ڕێوه‌بردنی له‌سه‌ر ئه‌ركی هه‌رێمدایه، وه‌ك له ژێر سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدان كه قوتابییه‌كان ده‌رده‌چن له زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن، له كاتێكدا داوای شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن كه پارچه‌یه‌كه له كوردستان. یان خوێندنی كوردی‌یان هێناوه بۆ ئێره خوێندكاره‌كان لێی ده‌رده‌چن له‌كام زانكۆ وه‌رده‌گیرێن؟ یان سیسته‌می خوێندنی عه‌ره‌بی توانیویه‌تی هاوكاریه‌ك له‌گه‌ڵ سیسته‌می خوێندنی كوردی بكات؟ تا ئێستا مووچه‌ی مامۆستاكان له كوێوه دێت؟ ئه‌مانه هه‌مووی كێشه‌ن كه ده‌ڵێین له كه‌ركوك كێشه هه‌یه‌و نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌مانه‌ن.
هاوڵاتی: ده‌وترێت تۆ‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ناكۆكیه‌كی مێژوویی هه‌یه له نێوانتاندا له رووی فكری‌و سیاسییه‌وه؟ ئیحسان نه‌جم: من له ژیانم نه‌چوومه‌ته ناو لیستی گۆڕانه‌وه، هه‌رگیز ناچمه ناو هیچ لیستێكه‌وه، ته‌مه‌نم تا گه‌یشتۆته ئێره. تا ئه‌م سه‌رده‌مه، له دوای وازهێنانم له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان (له كۆنگره‌ی 1992) له مایكروفۆن رامگه‌یاندووه كه من یه‌كێتی نیم. له‌و كاته‌وه نه یه‌كێتیم‌و سه‌ر به هیچ رێكخراوێكیش نیم. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوه چاك بێت یان خراپ. به‌ڵام وه‌ك هاوڕێ، وه‌ك هاوخه‌بات، وه‌ك هاوسه‌نگه‌رێك، وه‌ك ئایدۆلۆژی نزیك به‌یه‌كتری، به‌ڵێ له كاك نه‌وشیروانه‌وه زۆر نزیكم له یه‌كێتی یه‌وه زۆر نزیكم‌و له پارتی یه‌وه زۆر نزیكم، له كۆمه‌ڵه‌وه نزیكم، له هه‌موو ئه‌و حزبانه‌وه نزیكم. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هاتووچۆی كاك نه‌وشیروان بكه‌م من گۆڕانم، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له خزمه‌ت مام جه‌لال بووم كه‌واته جه‌لالیم. چه‌ند رۆژی تر ده‌چمه لای كاك مه‌سعود كه‌واته مه‌لایم. ئه‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت. بزوتنه‌وه‌ی كوردی پێویستی به لێك تێگه‌یشتن هه‌یه، پێویستی به ئاڵوگۆڕی بیر‌وڕا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ردانێك به‌ڵگه نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه سه‌ر به‌و لایه‌نه بێت. ته‌نها هه‌ندێك كه‌س نه‌بێت كه ده‌چن بۆ پاره وه‌رگرتن‌و ئیمتیازاتی تایبه‌ت به خۆیان، هه‌ر ماوه‌یه‌ك سه‌ر به‌لایه‌نێكن له گه‌ڵ رێزم بۆیان. من په‌یوه‌ندییه‌كانم، په‌یوه‌ندی تایه‌تییه، په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تییه. بۆیه من قه‌ت نابم به‌و حزبانه به تایبه‌ت گۆڕان. له به‌ر ئه‌وه‌ی من ئامانج له گۆڕان نابینم به غه‌یری ئامانجی ریفۆرمی. كێشه‌ی ئێمه له‌كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی سیاسییه، نابینم ئه‌وان (گۆڕان) هیچ پێشنیارێك‌و بۆچوونێكی سیاسیان بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك هه‌بێت. ره‌نگه پارتی‌و یه‌كێتی ته‌رحێكی سیاسیان هه‌بێت، راست بكه‌ن یان راست نه‌كه‌ن، پێشنیاره‌كه‌شیان بریتییه له‌وه كه‌ركوك پارچه‌یه‌كه له كوردستان. ئه‌مه به‌لای منه‌و مه‌رغوبه یان مه‌رفوزه، به‌ڵام بۆچوونێكه ئه‌و تێڕوانینی سیاسی خۆی هه‌یه، با گۆڕانیش تێڕوانینی سیاسی خۆی هه‌بێت، بڵێن كه‌ركوك پارچه‌یه‌كه له كوردستان، یان پارچه‌یه‌كه له عێراق، یان شارێكی سه‌ربه‌خۆیه، پێشنیارێكی سیاسیان بۆ كه‌ركوك هه‌بێت. دوای ئه‌وه من ته‌ئیدیان ده‌كه‌م یان له گه‌ڵیان نابم، گرنگ ئه‌وه‌یه با ته‌رحێكی سیاسیان هه‌بێت. به‌ڵام هیچ ته‌رحێكیان نییه.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر راسپێردرێیت پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك بنوسیت چۆنی ده‌نوسیت؟ ئیحسان نه‌جم: پرۆژه‌یه‌كی زۆر (تفسیلی) گشتگیرم هه‌یه، به‌ڵام ناتوانم ئاشكرای بكه‌م تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌تیجه‌ی ده‌بێت. دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه له هه‌موو بوارێكدا، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، رۆشنبیری، ئایدۆلۆژی، تێكه‌ڵاوبوون له گه‌ڵ میلله‌تانی تر، وه دوارۆژی كه‌ركوك بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه، پرۆژه‌یه‌كی دوور‌ودرێژه، ئه‌توانم بڵێم له هه‌شت ساڵه‌وه به‌ره‌و سه‌روتر ده‌توانرێ جێبه‌جێبكرێت.
هاوڵاتی: ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌توانێت به‌دیلی ماده‌ی (140) بێت؟ ئیحسان نه‌جم: نه‌ك هه‌ر ماده‌ی (140) هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه كراوه به بێ زیاده‌ڕۆیی، كۆی بكه‌یته‌وه ناگاته ئه‌و پرۆژه‌یه.
هاوڵاتی: ده‌وترێت به‌هێزبوونی كورد له كه‌ركوك به‌شداری كردنیه‌تی به یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا؟ ئیحسان نه‌جم: به هێزبوون‌و به‌هێزنه‌بوون له یه‌ك لیستی نییه، له وتاری سیاسی دایه، له به‌رنامه‌دایه. یانی كورد با هه‌مووی یه‌ك بێت، به‌ڵام بێن ئاوها وێرانكاری بكه‌ن ئه‌مه چ به‌هێزییه‌كه، میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان دۆڕاند له‌یه‌ك بوونه‌كه‌دا، واته هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوو كورد هه‌مووی یه‌ك بوو، به‌ڵام ره‌نگه ئێستا له 35 - 50 % نه‌چن بۆ ده‌نگدان. مانای ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمانمان دۆڕاند، چ جای ئه‌وانی تر. له‌به‌ر ئه‌وه به‌هێزبوون په‌یوه‌ندی به‌یه‌ك لیست یان دوو لیسته‌وه نییه. توركمان چه‌ندێكن؟ دیاره له كورد كه‌مترن له كه‌ركوكدا، بڕۆ ته‌ماشایان بكه ده‌یان حزبیان هه‌یه هه‌ر كه‌سه‌و لیستی خۆی هه‌یه. چونكه مومكین نییه میلله‌تێك بتوانێت رازی بێت به یه‌ك ئه‌داو، به‌یه‌ك فه‌لسه‌فه، به‌یه‌ك بۆچوون، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رپشك بن كه چه‌ند لیستێكی جیا هه‌بێت، وا ئه‌كات میلله‌ته‌كه هه‌مووی یه‌ك بخات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك لیست بێت، خه‌ڵكی وا هه‌یه بڕوای به عه‌لمانیه‌ت هه‌یه، ناچێت ده‌نگ به‌وانی تر بدات. كه من خۆم یه‌ك له‌وانه‌م بڕوام به عه‌لمانیه‌تی مه‌سه‌له‌كه هه‌یه. خه‌ڵكی وا هه‌یه بڕوای به كورد بوون‌و كوردایه‌تی شته‌كه هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكی وا هه‌یه بڕوای به كورد بوون نییه، به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندی لای عه‌ره‌به، لای توركمانه، به‌رژه‌وه‌ندی تێكه‌ڵه. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌ك لیست بوون مانای سه‌ركه‌وتن نییه، وتاری یه‌كگرتوو مانای سه‌ركه‌وتنه.
هاوڵاتی: یانی به‌ڕای تۆ له‌و پرۆسه‌یه‌دا یه‌ك هه‌ڵوێستی چانسی كورد باشتر ده‌كات نه‌ك یه‌ك لیستی؟ ئیحسان نه‌جم: چه‌ند لیستی چانسی كورد باشتر ده‌كات‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ده‌بات. زۆر كه‌س وا ته‌سه‌ور ئه‌كه‌ن كه ده‌نگ ئه‌فه‌وتێت، من به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێم یه‌ك ده‌نگ نافه‌وتێت، چونكه ده‌نگ ده‌نگی هاوڵاتییه نافه‌وتێت.
هاوڵاتی: باس له‌وه ده‌كرێ ساڵی 1991 كه هاتیته‌وه خاوه‌ن هیچ نه‌بووی، به‌ڵام ئێستا خاوه‌ن گه‌وره ترین كۆمپانیای؟ ئیحسان نه‌جم: ئه‌و كه‌سانه بابێن، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ته‌سلیم ئه‌كه‌م، له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه هه‌یه بیداته‌وه، تا یه‌ك ساڵ سه‌رپشك بێت مووچه‌كه‌م وه‌رگرێت. چ كۆمپانیایه‌كم هه‌یه، با یه‌كێك بڵێت ئه‌وه كۆمپانیاكه‌یه. ته‌حه‌دا ده‌كه‌م نه‌ك له كوردستان له هه‌موو دونیادا یه‌كێك بێت‌و تا حه‌دی یه‌ك سه‌نت ئیسپات بكات كه له موعامه‌لاتی غیره مه‌شروع، یان پاره‌ی خه‌ڵك، یان وه‌رگیراو، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ. بۆ زانینت سه‌رووی ملیاردێك‌و قسور قه‌رزارم هه‌موو سامانه‌كه‌شم ناگاته ئه‌و پاره‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست