کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی: بناغه‌یه‌كه‌ له‌ ئاشبه‌تاڵ و ڕواڵه‌تێكه‌ له‌ ٣١ ئاب

Tuesday, 31/08/2010, 12:00



نیشتمان شه‌ره‌فه‌، كوردستانیش وه‌ك نیشتمانی كورد له‌و شه‌ره‌فه‌ بێبه‌شنییه‌. به‌ ملیۆن مرۆڤی كورد، به‌ هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانییه‌وه‌، بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ره‌فه‌ به‌ بێبه‌رامبه‌ر خوێنیان ڕژاند. له‌ ساڵانی شه‌ست و سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا، مه‌لا مسته‌فا، گه‌وره‌ترین شانسی پێدرا و، گه‌لی كورد به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه‌ له‌ ژێر ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م پیاوه‌دا، به‌ بێدرێغی بۆ پاراستنی ئه‌و شه‌ره‌فه‌ چه‌كیان هه‌ڵگرد و، دایاننه‌نا، تاكو به‌هاری ساڵی ١٩٧٥، كه‌ مه‌لا ژێربه‌ژێر فریویدان و ئاشبه‌تاڵیكرد به‌و هێزه‌ی كه‌ به‌رگری له‌ شه‌ره‌فی كورد ده‌كرد.
باشه‌، ئه‌گه‌ر مه‌لا واینه‌كرد ئه‌ی بۆ ڕایكرد بۆ ئه‌مه‌ریكا؟ خۆ له‌ گه‌لێك داستانی دڵداری و، شۆڕشدا، كاتێك عاشقان و سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ده‌مه‌ی كه‌ به‌ مراد ناگه‌ن و، ڕێگه‌ چاره‌یان نامێنێت، ئه‌وا بۆ سه‌لماندنی ئه‌و عه‌شق و ئه‌ركی به‌رپرسێتییه‌ خۆیانده‌كوژن، به‌مه‌: ژیانیك له‌ ده‌ستئه‌ده‌ن به‌ڵام مۆرێكی ڕاستگۆیی به‌ دڵی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ئه‌نێن و، خوێنێكی گه‌رم، هه‌ڵهێنجراو به‌ وره، به گیانی نه‌‌وه‌ی پاشخۆیاندا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش: بۆ عه‌شق، بۆ نیشتمان و، بۆ هه‌ڵوێست له‌ ڕابه‌رایه‌تیدا. ئه‌ی بۆ مه‌لا ئه‌مه‌ی نه‌كرد، ئه‌ی بۆ ڕایكرد، ئه‌ی بۆ ئاشبه‌تاڵیكرد؟
مه‌لا مسته‌فا: نه‌ عاشق بوو نه‌ خاوه‌نی هه‌ڵگری هه‌ڵوێستی ڕابه‌ریی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یبوو بۆ وایكرد، بۆ ڕایكرد، بۆ ئاوڕی له‌و هه‌موو چیایه‌ی كوردستان نه‌دایه‌وه‌ كه‌ باوه‌شیان بۆ مرۆڤی به‌ هه‌ڵوێست كردبویه‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن، بۆئاوڕی له‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ نه‌دایه‌وه كه‌ له‌ سه‌نگه‌ردابوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌خوێن ئه‌و به‌رگرییه‌ ڕاگرن؟
كه‌واته‌ كێ ڕابه‌ربوو؟ كێ عاشق بوو؟ مه‌لا، یان ئه‌وانه‌ی هه‌ربه‌ بیستنی هه‌واڵی ده‌هۆڵی ئاشبه‌تاڵی مه‌لا له‌ داخدا خۆیانكوشت و، په‌یمانیاندا به‌خوێنی خۆیان عه‌شقییان بۆ شه‌ره‌فی نیشتمان بسه‌لمێنن. ئه‌مڕۆش، په‌یمانی ئه‌م عاشقانه‌ بووه‌ته‌ گیانێكی نوێ له‌ به‌ری نه‌وه‌ی نوێدا بۆ ڕسواكردنی نه‌وه‌كانی ئاشبه‌تال و ٣١ ئاب.
كه‌واته‌ ده‌بێت مه‌لا بۆ مێژوو له‌ دادگای نیشتماندا، سزای ده‌ستبڕین، ناپاكی و ترسنۆكی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، نه‌ك وێنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌ڵبواسرێت، په‌رله‌مانێك كه‌ مه‌سعودی كوڕی له‌ ٣١ ئاب دا ئه‌تكیكرد.
ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و فێرگه‌یه‌ی كه كوڕانی مه‌لا و كۆیله‌كانیان به‌ قوتابخانه‌ی بارزانی ناویده‌به‌ن. له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كوڕ و كوڕه‌زاكانی مه‌لا: مه‌سعود، نێچیر و مه‌سرور باشترین خوێندكاری ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ن. ئه‌مانیش، له‌بری به‌رگریكردن له شه‌ره‌ف، هه‌زاركونیان كردۆته‌ نیشتمان بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس. دیارترین تاوانی تۆماركراویان، ٣١ی ئاب بوو، كه‌ تێیدا‌ جارێكیتر شه‌ره‌فی نیشتمانیان بۆ گیرفانی خۆیان ئه‌تككرد، نه‌فره‌تان له‌ هه‌زاران عاشقی نیشتمانكرد، گاڵته‌یان به‌ شه‌هیدانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌كرد، گیرفانی تاك به‌تاكی كوردییان بڕی. ‌
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت، "پارتی پارتی دایكه"، لێره‌دا پرسیاری گه‌ل ئه‌وه‌یه‌: ئه‌گه‌ر دایكێك شه‌ره‌فی نیشتمانه‌كه‌ی بفرۆشێت به‌ چ دایكێك ناویده‌به‌ن؟
ئه‌ی به‌ مه‌سعود بڵێین چی، كه‌ كوڕه‌ گه‌وره‌ی ئه‌و دایكه‌یه‌، سه‌رۆكی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ ٣١ ئابی ١٩٩٦ دا بۆ پاراستنی دوكانه‌كه‌ی، به‌ په‌ڕۆی زه‌رده‌وه‌ زرێپۆشی سه‌دامییه‌كانی به‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤی هه‌ژاری كوردا هێنایه‌ هه‌ولێر و ئاڵای به‌عسی له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵكرد، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ئه‌و‌ ده‌مه‌ جه‌وهه‌ر نامیق سه‌رۆكی بوو؟ ئه‌و جه‌وهه‌رنامیقه‌‌ی كه‌ ئێستا له‌ پارتی تۆراوه‌، ئه‌میش نه‌ خۆی ‌كوشت بۆ ٣١ ئاب ، نه‌ له‌ پارتی وازیهێنا، نه‌ به‌یانێكی له‌دژی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ گولبووه‌ ده‌ركرد، ئێستاش ده‌یه‌وێت بۆ سه‌رقاڵكردنی خوێنه‌رانی كورد، خۆیمان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی سڕبوو پێبناسێنێت.
ده‌با یادی ڕه‌شی ٣١ئاب بكه‌ینه‌ ڕۆژی ڕه‌جمی ئابچییه‌كان، ده‌با ئیتر له‌ فه‌رهه‌نگی كوردیدا له‌ بری وشه‌ی ناپاك، وشه‌ی پارتی به‌كاربهێنین. ده‌با خه‌بات درێژه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه تێیدا ئه‌م تاوانبارانه‌ سزاده‌درێن.
سه‌ركه‌وتن هه‌ربۆ گه‌له‌ و، مه‌رگی پڕ له ‌ڕسوابون بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ گه‌لیان ته‌نها بۆ فرۆشتن و گیرفان پڕكردن ده‌وێت. ئه‌و ڕسوابونه‌ش دوربێت یان نزیك ئاوات و ئامانجی گه‌له‌ و هه‌ردێته‌دی.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە