کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گێرانەوەى دەستور یەكەم داواكارى پرۆژەى موعارەزە

Thursday, 09/06/2011, 12:00





هەموو ئایدیاو حیزبێك ماهیەت وبۆچونى تایبەتى خۆیان هەیە لە نوسینەوەى دەستور، بەڵام یەكێتى وپارتى ئەوا تێگەیشتوون رۆشتنى دەستور بەم شێوەیە كە ئێستا نانى پێوە دەخۆن ئەوا دەستورێكى فیزیكە بەردى بناغەى دەستەڵاتیان بۆ هیمەنەتێكى كیمیكى ئەگۆرێت ،لە كاتێك ئەم بیركردنەوەیە ئەوانى گەیاندە قەهرێكى فیكرى كە سەرئەنجامەكەى ئەوەیە كە ئەم دوو حیزبەى لە چەمكى (بیرى لێناكرێتەوە) زۆردوركەوتنەوە تا هەرێمى كوردستانیان بەم رۆژەى گەیاند كە ئیشكالیەتى خزمەت گەیاندنى دەستور زیاتر نزیك بكرێتەوە لە حیزبى دەستەڵات لەوەى لە خەڵك و نیشتمان بێت .
یەكەم بنەماى بەهێزى هەر دەستورێك خۆى لەوەدا ئەدۆزێتەوە كە ئایە دەستورمافى تەواوى هاوڵاتیانى مسۆگەر كردووە؟: سەبارەت بە هەرێمى كوردستان نمونەى داواواكاریەكانى شەقام وموعارەزە و مافە پێِشێڵ كراوەكانى نوسەرو مامۆستاو خوێندكار وخاوەن خوێن وئەوانەى تر كە پشت گوێخراون وفرامۆش كراون بە تایبەتى لە دوایى 17 شوبات لە بەر چەند هۆیەكى سیاسى، پێوەرێكى بچوكى ناسینى مافى هاوڵاتیانى كوردە لەژێر رۆشنایى دەستورى ئەم هەرێمە حوكمى ئەم دوو حیزبە.
وبنەماى دووم ئایە ئەم دەستورە كۆنترۆلى سنورداریكردنى دەستەڵاتەكانى تیا دیارە تا بەخراپى بەكار نەهێنرێت؟: تائێستاش زۆرێك لە هاوڵاتانیانى ئەم كوردستانەمان ئەترسن لە ململانێى نێوان حیزبە سیاسیەكان لە ترسى یادى نا خێرى دەهۆلى شەڕى ناوەخۆ لە كاتێك بە بەسیستەمكردنى دەستەڵاتەكان خۆى وا ئەنوێنێت ترسەكان لە زهنى هاوڵاتیان و واقیعى ژیاندا بگوازێتەوە بۆ شوێنگەو بارەگاو نوێنەرگاى حیزبەكان كەچى نەبونى مەرجەعێكى دەستورى بەهێز بۆ دابەشكردنى دەستەڵاتەكات وەك بنەماو رێسایەكى گفتوگۆ ى مونازەریەكى فیكرى سیستەمى سیاسى نەك هەر دەستەڵاتەكانى دابەش نەكرد بەڵكو هەریسەیەكى دەستەڵاتێكى دیكتاتۆرى دروستكرد و هەرهەموشیان لە خزمەتى حەپەلوشى سەروەت سامانى میللەتدان بودجە وەك دەروازیەكى سەرەكى كە كەس جورئەتى ئەوەش ناكات بڵێت ئەمە دزینى تیایە بە كەم وكورى پەردە پۆشى دەكەن،لە كاتێكدا دابەشكردنى دەستەڵاتەكان لەسەر بنەما دەستوریەكان فێرى یەكتر قەبوڵكردن ودایەلۆگ و گۆرینەوەى راو بۆچون و بەسەروەرى یاسا بون دەبێت لە نێوان هەڵوێستە فیكریەكان و بیروراو وئایدیا جیاوازەكانى موعارەزەو دەستەڵات.
وبنەماى سێیەم ئایە دەستور لاوازە وناتوانێت حكومەت ناچار بكات بۆ وەڵامى داواكاریەكانى پێویستى دیموكراتیەت؟:ئیشكالیەتى فیكرى حیزبە دیموكراتیەكانى دەستەڵاتى ئێمە ئەوەیە نا دیموكراتین نە دیموكراتى سسیۆسالستن ئەوتا لە هەڵبژاردنەكان سەرتا پایان تەزویرە وتەزویرچیەكانیش رۆژ بەرۆژ پۆستیان گەورەتر دەكەن،لە گۆرینى ئاشتیانەى دەستەڵاتیش لەم دیموكراتخوازانە شتێك نیە ناوى گواستنەوەى دەستەڵات بێت وەك بنەمایەكى سەرەكى سیستەمى دیموكراتى چونكە هەموو هۆیەكانى گواستنەوە حیزبی ومزاجین نەك دەستورى بۆیە گواستنەوە دەستوریەكان پەكیان ئەكەوێت وحیزبیەكانیش لە دەستەڵات ئەمینێنەوەو ئاشتیەكەشیان تەنیا بەدیلى شەڕ بووە،لە ئازادى راگەیاندنیشا هەردەنگ وقەڵمێك لە بازنەى حیكمەتەكانى ئەم نادیموكراتانە بخوێنێ یان خائینە یان سەر بە وڵاتێكى دەرەوەیە بۆیە خوێنیان حەلال ئەكرێت،
وبنەماى چوارەم ئایە دەستور ئەتوانێت یەكسانى هاوڵاتیان دەستەبەر بكات بەرامبەر بەیاسا؟:ئەوەى یەقیەنە لەم كۆمەڵگایەى ئێمە لەبەر هۆكارى سیاسى كە بونەتە بنەماى پارەو دەستەڵات ئەوا یەكسانى هاوڵاتیان كە بەرپرس ونا بەرپرس ئەگرێتەوە بەرامبەر یاسا ماناى ون كردوەو پەروایزخراوە ،لەلایەك پیاو كوژ ئەسورێتەوە لەم لاوش نوسەرو مامۆستاى ئاینى وخوێنكارو مامۆستا لەسەر وتنى هەق ئەگیرێن لەم لاش هەژارو بێدار لەسەر شتى بچوك لێیان ئەپرسرێتەوە وبەرپرس ودزە گەورەكانیش قەلەوتر ئەبن .
ئیتر دەستور بە شێوەو شێوازەى ئێستاى كە پێویستیەكانى هاولاتى وشەقام وموعارەزە پرناكات وهێز ناكات هەر بۆیەش گرفت وكێشەى خەڵك ودەستەڵات لە ئارا دەبێت وبە ئاراستەیەكى ناتەندرەست ئەروات،
چونكە دەستورێك ئەگەر خاڵ وئەم مادانەى تیا بێت كاركتەرى دكتاتۆر و حیزب والقائید دروست بكات بێگومان دەستورێكى لاوازە كە دەستەڵاتێكى دیكتاتۆرو دیموكراتیەكى ئیفلیج وسیستەمێكى نەزۆك ئەبەخشێت بەدڵى گەندەڵكاریش ئەبێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە