کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوا ئەوەبگرێت سلێمانى و كوردستانى كردە مۆڵگەى لەشفرۆشان ؟!..

Saturday, 18/12/2010, 12:00


هەموو نەتەوەیەك لە پانتایى ئەم جیهانەدا خاوەن داب و نەریت و كلتوورى دێرینى خۆیەتى كە شانازى پێوە دەكات و هەمیشە لەهەوڵى ئەوەدایە كە جیهانگیرى و سیماى ژیانى مۆدێرن و هاوچەرخ كاڵى نەكاتەوە ، هەڵبەتە میللەتى كوردیش لەم رووەوە دەوڵەمەندە بە رەسەنترین كلتوورى تایبەت بەخۆى و سەردەمێكى درێژ پاراستویەتى و بووە بە بەشێك لەمێژوو و گوزەركردنى ، خوێندنەوەى من لەم گۆڕەپانەدا بەهیچ جۆرێك پەیوەندى نیە بە ئاینگەرى و رێسا ئیسلامییەكان لەگەڵ رێزمدا بۆ ئاینى ئیسلام .. تاكو كەس لەم رووانگەیەوە پێناسەى بابەتەكە نەكات لەبەرئەوەى نەتەوەى ئێمە پێش ئەوەى موسوڵمان بێت كورد بووە هەزاران ساڵە لەم دەڤەرەدا ژیاوە و ئەژى .

ئەشێ سیستەمى حوكمڕانى فول گەندەڵ و تاوانبارى ئەمڕۆى هەرێمى كوردستانى عێراقى بەناو فیدڕاڵ بێ وێنەو بێ هاوتابێت لەمەڕ ئەوتاوان و دەستدرێژیانەى كە كردویانە و ئەیكەن دەرهەق بەمیللەتە ستەمدیدەكەمان ، بەهیچ پێوەر و بەراوردێك بڕواناكەم ئەوەى هۆلاكۆى تەتەر بەدەوڵەتى عەباسى كرد بگاتەوە بە چارەكى ئەوەى دەسەڵاتى بەناو خۆماڵى كوردى شەڕواڵ و دەست پیس بە نەتەوەكەمانى كردووە ، هۆلاكۆ كتێبى سووتان یەكێتى و پارتى مرۆڤ .. هۆلاكۆ مزگەوتى رووخان یەكێتى و پارتى مۆڕاڵ و داب و نەریت ، ئەنفال و تەبعیس و تەعریب و زیندان و چەوسانەوەى ڕژێمى لەناوچوو لەبرى ئەوەى پەرتەوازەمانبكات كۆى كردینەوە و زیاتر گۆشگیرى خۆشەویستى نیشتیمان و خاك و ئاوى كردین .. بەڵام ئەوەى ئەمڕۆ سیاسەتى رووخێنەرى یەكێتى و پارتى پێمانى دەكات میللەت رووە و رۆخانى ونبوونى پێناسەى نەتەوەیى دەبات ، من بەشان و باڵى دیكتاتۆر و خوێنڕێژى میللەتەكەمانا هەڵنادەم بەتایبەتى ئەگەر خاڵێكم لەوسەردەمە شوومەدا لەقەسابخانەكەى موسڵ لەسێدارەدرابێت لەسەر ئەوەى بە چوار بەیانى كۆمەڵەوە گیرابێت .. بەڵام هەندێ نموونەى مێژوویى هەیە كە زۆر پێویستە بوترێت تاكو لە عەقڵى هەموو كەسێكدا بەراوردێكى ئاسایى بۆ بكرێت و حەقیقەتى كارەساتەكە درك پێبكات ... سەدام حسێن لەدادگایكردنەكەیدا ئاماژەى بەرووداوێك دا كە لەكاتى داگیركردنى دەوڵەتى كوەیتدا روویدابوو ئەویش ئەوەبوو كەچۆن ئەفسەرێكى سوپاى پایەبڵند لەوكاتانەدا لاقەى ئافرەتێكى كردبوو و پاشتر ئافرەتەكە سكاڵاى كردبوو و هەواڵەكە گەیشتبووە سەدام و ئەمیش فەرمانى كردبوو كە گوللەبارانبكرێت و سێ رۆژ لاشەكەشى هەڵبواسرێت ، لێرەش مەحمود سەنگاوى و شێخ جەعفەر و حاكم قادر رۆژ نیە لەباخەكانیاندا شەرەفى كچ و ژنى ئەم وڵاتە لەكەدار نەكەن بەوێنەى رووداوى قوتابخانەكەى جەمال تاهیر كەدەركەوت تیایدا چۆن مەحمود سەنگاوى و شێخ جەعفەر كچى دوانزە ساڵیان لاقەكردووە ... كەچى جەلال تاڵەبانى لەبرى ئەوەى هەڵیانواسێت و بیانكاتە عیبرەت كردینیە ئەندامى مەكتەبى سیاسى و وەزیر و سپاسالار ، لەگەڵ ئەوەى سوور و بێگومان زۆر زۆر باش دەزانێت كە مەحمود سەنگاوى و شێخ جەعفەر و سێ لەچوار بەشى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتیەكەى ڤیاگراخۆرى سێكسى حەرامن ، ئەى گوایا دەزگاى بەناو زانیارییەكەى و دكتۆرە مەسینە هەڵگرەكەى ئیشیان چیە ؟! .

دیارە بەرپرسە ناوگەڵ و دەست پیسەكانى ئێمە بە بردنە سەرى شەوانى سوور و تاڵانبردنى سەدان ملیۆن دینار و دۆلارەوە نەوەستان و كارگەیشتەئەوەى كە ئەندام مەكتەب سیاسیەكى پێشووى یەكێتى و نزیكى تاڵەبانى (فەریدون عبدالقادر) بۆیەكەم جار لەمێژووى سەرتاپاى كوردستاندا مەلهاو تیاترۆى سێكسى و لەشفرۆشى لەسلێمانیدا و لە هۆتێل سلێمانى پاڵاسدا بكاتەوە كە پاشتر بەشاهیدى هەموو لایەك كارى نێربازیشى تیائەنجامدرا و ئیستاش ئەوجۆرە كارە قێزەونانە بەردەوامە ، ئەم هەنگاوەى فەریدوونى پاشەڵ بۆگەن سەردەقى كارى ئاشكراى بازرگانیكردنى بەلەشفرۆشانەوە شكاند و ئیتر هەندێ بازرگانى پارەپەرست وتیان ئەگەر فەریدون عەبدالقادر بیكات ئێمە بۆ نەیكەین ؟؟!! بەهەمانجۆریش لاى دەسەڵاتى پارتى فازڵ میرانى و شەریكەكانى برەویان بەمجۆرە كارەدا ، بۆیە میللەتى كورد كەپێشتر یەك ئەحەى شەمسە و یەك فاتە تەماتەى تیابوو بوو بەخاوەنى سەدان ئەحەى شەمسەى خاولى لەسەرشان .

كۆست و داخى گرانمان و ملیۆنێ حەیف و خەسارە بۆ شارەكەى شێخى نەمر و بێكەس و ئارام و هەموو ئەو كەڵەپیاوانەى بە رەوشتە جوان و قەشەنگەكانیان بوون بەبەشێك لەكلتوورى رەسەنى نەتەوەكەمان ، وەرن ئیستا تەماشاى ئەو هەموو تیاترۆ و مۆڵگەى لەشفرۆشیانەبكەن كە سلێمانیان ناشرین كردووە هەر لە تیاترۆكەى سەر ئەزمەڕ بۆ تیاترۆ ئەستەمبوڵى نزیك پردەكەى بەكرەجۆ تادەگاتە هۆتێل ئازادى و دەیان و دەیانى تریشس كەهەمووشى بەرپرسى شێرخۆرەكانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانى لەپشتەوەیە ، بێگومان ئەم دیاردانە مەترسیەكى مەزنی بۆسەر لاوەكانمان دروست كردووە لەڕووى بڵاوبوونەوەى نەخۆشیە مەترسیدارەكانى وێنەى ئایدز تادەگاتە رۆخانچوونى رەوشت و دزینى پارە بۆ ئەنجامدانى ئەمجۆرە كارانە كەهاوشانى ئاڵوودەبونیشە بەمەوادە سڕكەرەكان ، هەموو ئەم دیاردانەش دزێۆن بە میللەتەكەمان و هەرگیزاو هەرگیز بەشێك نەبووە لەمێژووى رووناكمان بەڵكە هاوردەى بەرپرسە نامەردە چڵێسە خاوەن فایل و سیخوڕەكانى ئەمن و ئیستیخباراتى ئەمڕۆى ناو دەسەڵاتى یەكێتى و پارتییە كە بێگومان زۆرى نەماوە كوڕەكانیان وەكو عودەى و قوسەى بەشاردا نەگەڕێنن و شەهوەتى حەرامیان چووە سەر كام كچۆڵەى نازدار ئیتر بەشەو بۆیان بێتە پەردەوە (هەرچەندە تاك و تەرا لەم دیاردەیە خراپتر لێرەو لەوێ روویداوە) .

لـــــەكۆتایدا هەرئەوەندە ئەڵێین خوا و ئاهى ئەم میللەتە ستەمدیدەیە هەموو ئەوانە بگرێت كەبەم رۆژگارە رەشەى ناساندین ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە