کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ســــەكــــۆى كۆڕ و كــــۆنــــگرەى رۆژنــــامەوانـــى (P . C . P)

Monday, 03/12/2012, 12:00


(سەكۆى كۆڕ و كۆنگرەى ڕۆژنامەوانى) ئەو بڵندگۆیەیە، كە دەیەوێت زمانحاڵى ئەو كێشە و گرفتانە بێت، كە ڕووبەڕوى تاكى كۆمەڵگەكەمان دەبێتەوە، لە هەمان كاتدا مەبەستێتى و دەیەوێت بكەرى ئەساسى بێت لە پێناساندنى ئەو كێشە گرنگ وقوڵ وحەساسانەى، كە دەسەڵات و زۆربه‌ی میدیاى كوردى لێی بەرپرسیارە، بەڵام بەهۆى كەمتەرخەمى دەزگاكانى ڕاگەیاندن وتیڤى وڕۆژنامەكان، كە دەبوو بەردەوام لە سۆراخى تەواوى ئەو گرفتانەدا بوونایە، تێیدا كەس گەلێك ڕووبەڕووى شكاندنى كەرامەت ومەوقیعى كۆمەڵایەتى بوونەتەوە، كەچى وەك دەردێكى ویراسى لە كوردستان میدیا لەدواى میدیا تووشى ده‌بێت، به‌ڵکو تەنها ئەو وێنە و حاڵەتانە بەرجەستە دەكەن كە پەیوەندى قووڵى ئایدۆلۆژى و حزبى بەخۆیانەوە هەیە، بۆیە هەموو میدیاكاران، ڕۆشنبیران ومرۆڤدۆستانى كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم سەكۆیە هەڵدەستێت بە سازدانى كۆڕو كۆنگرەى ڕۆژنامەوانى تا به‌شێک له‌و که‌لێنه‌ پڕبکاته‌وه‌، بۆ هەركەس وگروپ ولایەنێك ئه‌گه‌ردەیەوێت لەم ڕێگەیەوە كێشەو گرفتە تایبەتییەكانى بگەیەنێت بە ڕووى دەسەڵات وبەگوێى لایەنە پەیوەندیدارەكاندا، ئەویش بە بانگهێشتكردنى تەواویى كەناڵە ئاسمانى وناوخۆیى وگشت ڕۆژنامەى حزب و بزووتنەوە و پارتە سیاسییەكان ده‌رگای بۆ واڵایه‌ و به‌خێرهاتنی لێده‌که‌ین. بۆیە خۆشحاڵین لە ڕێى ئەم ئاگادارییەوە گشت میدیاى كوردیی وعەرەبى وبیانییەكان لەسەر هێڵى پەیوەندى بن، چونكە بەهاتنیان هێندەى ترئەم سەكۆیە ڕەوشێكى ئازادیى وەردەگرێ وڕۆحێكى دیموكراتیانە دەكرێت بە باڵایدا، كە واتا لە سۆنگەى ئەم ئاگادارییەوە دەمانەوێت پێتان بڵێین لە كاتى هەر كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا هەر میدیایەك لە سێ جار ئامادەى ئامادەبوون نەبوو ئەوا خۆى بەرپرس دەبێت لە ڕەخنەى ڕۆشنبیران و میدیا كاران، چونكە وجودى هەر میدیایەك لەم سەكۆیە به‌ڵگه‌یه‌ بەوەى كە ئەم میدیایە خەمى ئینسانى و گشتى نییه‌.

تێبینى
_____: - بۆ زانیاریى ئەمە یەكەمین كارى [سەكۆى كۆنگرەى ڕۆژنامەوانى]یە، كە بۆ بەڕێز (مستەفاى حەسەنە گەورە) ئەندامى ستافى كوردستانپۆست سازده‌کات، ئه‌ویش سبه‌ینێ 4 / 12 / 2012 کاتژمێری 3ی پاش نیوه‌ڕۆ. له‌ قاوه‌خانه‌ی که‌لتوری کۆده‌بینه‌وه‌. به‌ خێرهاتنتان لێده‌که‌ین.

لەگەڵ ڕێزدا ......

كــــاروان ئیبــــــراهیــــم

ڕۆژنامەنووس و ڕێكخەرى سەكۆ

(07701956835)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە