کامه‌ران قارهداخی و گه‌نده‌ڵییه‌کانی
Sunday, 05/04/2009, 12:00
1684 بینراوە
ڕۆشنبیر بۆ دوای خۆی هه‌گبه‌یه‌ک له ئامۆژگاری و داهێنان و ڕێنوێنی بۆ گه‌له‌که‌ی ده‌کاته خه‌ڵات ، ڕیچکهیهک بۆ گه‌له‌که‌ی دروست ده‌کات، له‌وێوه پێههڵگرانی دووای خۆی خوێندنگایه‌ک بنیاد ده‌نێن و ژیان هه‌میشه به‌هیواو به‌زیندویی به‌رجه‌سته ده‌که‌ن . گه‌لی هوشیار به‌رهه‌می ڕۆشنبیره هۆشیار و ده‌ست پاک و نهدۆراو نیشتمان په‌روه‌ر و سرکه' کانه ، ئه‌وسا ده‌ست پاکی ده‌بێته به‌شێک له وشه‌و ڕسته‌و وته و وتار و ڕۆمان و شعر و په‌یڤه‌کان. نوسه‌ری کڕدراو، وتاری لاڕێ و ئامۆژگاری سه‌قه‌ت و په‌یڤی نه‌زۆک ده‌خاته سهرپهرهی ڕۆژنامه‌کان و خه‌ڵکانی ساویلکه بۆ ناپاکی و دزی و لاڕێی په‌لکێش ده‌کات .. له‌نێو ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه‌دا خه‌ڵکانی وه‌ک شه‌هیدانی "ئهڤرسی" کوردایه‌تی و ڕه‌وشت" وه‌ک جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر و مه‌لا عه‌لی "بارانی خۆشه‌ویشتی بۆ نیشتمان و ئازایه‌تی بۆ سه‌نگه‌ری به‌رنگاری و بوکه شوشه بۆ ده‌ستی منداڵان و ئامۆژگاری زیاتر بۆ هیواو و هه‌ست بۆ پێدوایستیه جوانه‌کان له‌دوای خۆیان له‌تۆی په‌ڕتوکێکی پیرۆزدا ، له‌تۆی دیوانی شعردا وه‌ک په‌یامێک ڕاده‌ستی نه‌وه‌ی دوای خۆیانکرد .. له‌نێو ئه‌و باخچه‌و بێستان و گوڵ و گوڵزارهی ئه‌وان بۆ گه‌له‌که‌یان ڕازانده‌وه ، دیاره زه‌مه‌نی ناپاک خه‌ڵکی وه‌ک کامه‌ران قه‌ره‌داخی و هاوشێوه‌ی وه‌ک ئه‌و ، ده‌کاته کیاکهڵه و ڤایرۆس بۆ ده‌ست خستنه قاقای میله‌ته‌که‌مان و نه‌خۆشی ناپاکیش بۆگه‌له‌که‌یان ده‌گوێزنه‌وه.
کامه‌ران قه‌ره‌داخی له‌دوای ڕوخانی سه‌دامی خوێن ڕێژه‌وه بووه فیله‌که‌ی خاوه‌ن شكۆ '' تاڵه‌بانی "' لهبهخدادی پایته‌ختی تاوان و مرۆڤ کوشتن ، بۆ به‌رگری له‌خۆکردن و بۆ درێژه‌دان به خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی تاوان ،، کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکی به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی له‌ده‌وری خاوه‌ن شکۆ ' تاڵه‌بانی کۆکرده‌وه ، ئه‌م که‌سانه لهمێژویاندا یه‌ک سه‌ئات بۆ کورد؛ خۆیان ماندو نه‌کردووه هه‌یانه تا ڕۆخانی سه‌دام ،، بوکه شوشه‌ی باوه‌شی له‌شکره ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌و بوون ، ئێستا مانگانه زیاتر له دوو هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن ، هه‌ر به‌مه‌ش له‌گه‌ڵیان نه‌وه‌ستان به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان به‌پێی نامه‌یه‌کی نوسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار پارچه زه‌ویه‌کیان پێداون به شه‌ریکایه‌تی خودی کامه‌ران ؛ ئێستا هه‌موو زه‌ویه‌کان فرۆشران ؛ هه‌ر پارچه‌یه‌کیان زیاتر له چاره‌که ملیارێک دیناری کردووه ؛ بۆ فرۆشتنی هه‌ر پارچه‌یه‌ک نیوه‌ی پاره‌که‌ی بۆ کامه‌ران قهرهداخییه ، ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می ئامۆژگاری و شعر‌و به‌خشان و داستانه ڕۆمانییه‌که‌ی نوسه‌ر و ده‌سه‌ته ڕاسته‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆی.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین ، له‌سه‌رۆکایه‌تی کۆمار