کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەزیحەیەكى ترى وەزیرى كارەبا و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە بەناو گشتیە زۆر و بێ ئەمەكەكانى.؟!

Wednesday, 30/11/2011, 12:00


فەزیحەیەكى ترى وەزیرى كارەبا و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە بەناو گشتیە زۆر و بێ ئەمەكەكانى.؟!
ئەوەى كە ئاشكرایە بۆ هەموو لایەك كە وەزارەتى كارەبا وەك پیشەى بەردەوامى دەیەوێت ڕووى ڕۆژ بە بێژنگ بگرێت وباس لە كارەكانى و بەرهەمى كارەبا و باشى كارەبا دەكات! كام بەرهەمى كارەبا؟! وە هەموو لایەك دەزانێت كە بڕى كارەبا زیاد بووە وە هۆكارى ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ویستگە تایبەتەكانى (ئەهلیەكانى) كۆمپانیاى (احمد اسماعیل) نەك جەنابى وەزیرى ئێستا بەڵكو ساڵانێكى زۆرپێش ئەم وەزیرە هەوڵ وكارى بۆ كراوە وە ئێستا هاتۆتە بەرهەم و جەنابیشى خۆى پێوە بادەدا وە هیچ هەوڵ و كارێكى ستافى ئەم وەزارەتە نیەوە هیچ دەورێكیان نەبووە وە ئەو هەموو ڕاوێژكار و بەڕێوەرە گشتیانەى كە بە ئەندازەى ووڵاتێكى (100) ملیۆن كەسى دانراوە... جا با بە ناو پێناسەى هەندێكیان بكەین و دوایى تر دێینە سەر ئەسڵى فەزیحەكە.
1. سیروان عارف أمین/ ڕاوێژكار/ ناونیشانى ئەندازیاریشى پێ زیادە .. ترسنۆك بێ ئیرادە هەر قسەى زل و خۆ بادان وە هیچى لەباردانیە و خانەنشین كراوە بەڵام بەبێ ئەوەى هیچ پێویستیان پێى بێت بۆى درێژكراوەتەوە.
2. محمد امین هەورامى / ڕاوێژكار/ هەندێ زانیارى ئەنتەرنێت و كتێبى كۆكردۆتەوە لە جانتاكەى دەستى وبێ هیچ پەیوەستێك وەكو دەهۆڵى دڕاو لە هەموو كاتێكدا بڵاوى دەكاتەوە و كردارى سفرە تەنها قسەى بریقەدار پیشەیەتى.
3. محمود حاجى/ ڕاوێژكار / لە سەردەمى وەزیرى پێشوودا باش خواردى بە تەندەرو لیژنەى ئیحالەى تەندەرەكان و باشى چاند و ئێستا بەرهەمەكەى دەدروێتەوە و كەسایەتیەكى زۆر بێ ئەمەكە.
4. حامد قادر / بەڕێوەبەرى گشتى دابەشكردنى كارەبا / كاسە لێس و پیاوى ڕۆژگار و زۆر بێ ئەمەك و بێ موقف بەبەڕێوەبەرى گشتى دانراوە بێ ئەوەى هیچ مەرجێكى بەڕێوەبەرى گشتى تێدا بێت و سێ چوار كارمەندى هەیە، نازانم وەزارەتى دارایى و ئابوورى پێوەرى چییە بۆ بەڕێوەبەرى گشتى هەرچى هەستا و بڵێت من بەڕێوەبەرى گشتیم ئەى كوا بنەماكانى و چۆن دادەنرێت؟ بێ لە شوقە و مەسرەفى سەیارەى ژێرى كە هەر لە هاتووچۆدایە كوا بەرهەمى چى دەكات.؟
5. دیار گاهر بابان/ بەڕێوەبەرى گشتى بەرهەم هێنان / ئا ئەمە شێرە گەندەڵى ژمارە یەكە و پارە خۆرێكى عەجایەبە خانوەكەى لە هەولێر (65)شەست وپێنج دەفتەر دۆلارى تێچووە نازانم بە چى و چۆن؟ و بەردەوام لە ژێرەوە خەریكى پیلانە و هیچ جۆرە كارێكمان لێ نەبینیوە كە شیاو بێت.
6. غازى خچر/ بەڕێوەبەرى گشتى كۆنترۆڵ و گەیاندن/ بە واسیتە و مامە حەمەیى بۆى كرا شەخسیەتێكى درۆزن و دوو ڕووە هەر لە هەوڵى پلەو پایەدابووە ئەندازیارێكى بێ ئەزموونە و لەو بوارەیدا هیچ شارەزاییەكى ئەوتۆى نییە و ئەو كەسە شیاوە نیە كە پۆستێكى ئاواى بدرێتێ.
7. سوبحى هادى / بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى گەرمیان/ زۆر ناسراوە كەسێكى خراپ و نالەبار و دزە و كۆنە بەعسى و خاوەن ئەزموونى خراپە و ئێستا بەو پۆستە دانراوە وە دواى خانە نشین كردن گەڕاوەتەوە بێ ئیش و بێ كار هەر شەڕە ئیفادیەتى كراوە بە بەڕێوەبەرى گشتى گەرمیان كە هەر وجودى نیە و لە لە هەولێر دەوام دەكات و كەسێكى زۆر فاشل بووە و چەندەها جار چاودێرى دارایى لەسەرى نووسیووە ئەتوانن و پرسیار و سەیرى ڕابردووى بكەن و بزانن تا چەند زمەتى بۆگەن بووە و بە هەموو شێوەیەك كارى خراپى ئەنجام داوە وەهەرگیز لە خزمەتى كارەباو سیستمەكەدا نەبووە وە هەتا ئەم دواییانەش چەندەها بڕە پارە بە زۆربەى جۆرە دراوەكان لە زمەتى گڵاویدا بووە. 
8. ئەبو بەكر ئەحمەد عەبدوڵڵا / بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى بە وەكالەت / كەسێكى بێ ئەمەكى درۆزن چەندەها بەڕێوەبەرى گشتى دامەزران دواى ئەو وەكیل نەبوون بەڵام ئەم هەر وەكالەتى لێ ناكەنەوە چونكە دەزانن زۆر هیچە لە خزمەتى خۆى و دەست وپێوەندیدا نەبێت لە خزمەتى كەسى تردانیە و سیستمەكەى ئەمەندەى تر خراپ كردووە كە هەندێ كات خۆشى نازانێت چى دەكات و چۆن؟ هیچ گۆڕانكاریەكى باش لەسەردەمى ئەمدا نەكراوە و ناكرێت هەتا ئەم بە تەپڵى دەوروپشتى بێتە سەما و كاریگەرى ئاوا زۆرى لێبكەن هیچى بۆ ناكرێت!

ئەو ڕاوێژكارو بەڕێوەبەرە گشتیانەى كە باسمان كردن و لە وەزارەتى كارەبا دەوام دەكەن بە بەڕێوەبەرە گشتیەكانى تریشەوە هەر لە هەوڵى ئیمتیازات و ئیفاد كردندان وەك ئەوەى كە بەرهەمى كارەبایان ئەمەندە زۆربێت ...!
وە دیارترینیان كۆمپانیاى ڕاوێژكارى (Pb) یە كە دەیانبات بۆ (بەریتانیا) وەك ئەوەى كە ئاماژەى پێكراوە لە كوردستانپۆستدا ڕۆژى 24/1/2011 كە تەنها لەبەر ئەو مەبەستە گرێبەستیان بۆ نوێ كردەوە (پێشتر بەبڕى 5 ملیۆن دۆلار گرێبەست كرابوو لەمساڵدا كرا بە 7 ملیۆن دۆلار) چونكە كۆمپانیایەكى بێكەڵكە و هیچ ناكات و هیچى لەبار دانیە و هیچ سودێكى بە هیچ سێكتەرێك نەگەیاندووە ئەشهەدو مابیلا تەنها ئیفادى باشیان بۆ ڕێك دەخات بۆ بەریتانیا وە ڕاوێژكارو بەڕێوەبەرە گشتیەكان وەك سەموونخانە سەرەیان بۆ گرتووە ئەوەتا لە مانگى 5/ 2011 بەڕێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى بەوەكالەت و پۆلێك لە وەزارەت بران بۆ بەریتانیا لەسەر هەمان كۆمپانیا وە دواتر جەنابى وەزیر و برادەرانى؟! وە لەم دواییانەدا هەر (16) یان كراون بە دوو بەشەوە لە یەكەم وجبەدا (8) لە ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆیشتوون كە بۆجارى دووەم لەم ساڵدا بۆ بەریتانیا وە لە دواى ئەوانیش وەجبەى دووەم واتە (8) ەكەى تر لە ڕاوێژكارو بەڕێوەبەرە گشتیە كارتۆنیەكان بە جەنابى وەزیریشەوە ئۆغر دەكەن بۆ (بەریتانیا) و بەشەكەى چێنەر خەفافیش كە هەیبوو دەخۆن و بۆ چەند جارێك پیاسە و ڕابواردن دەكەن.
ئا ئەمە ماناى چییە؟ ئەگەر شازى گەندەڵى نەبێت ... تو خوا پرسیار بكەن و بزانن ئەم كۆمپانیا ڕاوێژكارییە چى بۆ سیستمى كارەباى داماومان كردووە !!؟ ئاوا سامان و بودجە بە هەدەر دەدرێت و پارەى گرێبەستى بۆ زیاد دەكەن وەك ئەوەى بارى شانیان زۆر قورس بێت و ئەوان نەبن سیستمەكەمان بشێوێت. پرسیار دەكەین و دەڵێین جەنابى وەزیر ئەمە بۆ؟ بۆ ئیمتیاز و ئیفاد كردن و پیاسە ... تكایە بۆ ووردەكارى و تأكید كردنەوە كە لە ئێستادا پۆلێك لە مشەخۆرەكان ڕۆیشتوون و لە بەریتانیان ودواى ئەوانیش وەجبەى دووەم دەڕوات.
ئەم كارە بووە بە فەزیحەیەكى گەورە لەناو كارەبادا و زۆر بێ شەرمانە و سڵكردنەوە لە هەر ڕێسایەك زۆر بێباكانە بەرتیل وەردەگرن كە لاى هەمووان ئاشكرایە و نقوومى گەندەڵى بوون و وادەزانن دەوروبەر هەستیان پێناكەن تكایە لە ئێستادا بەدواداچوونى پێویستى بۆ بكەن لە لایەن بەڕێزتانەوە تا ئەم فەزیحەیە ئاشكرا ببێت بۆ هەمووان و پەردەى لەسەر ڕوو هەڵماڵدرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت بە هیمەتى دەست و قەڵەمە جوان وكاریگەر و بوێرەكەتان..... لە داهاتووشدا هاوكار دەبین بۆ ئاشكرا كردنى چەندین گەندەڵى تر كە هەیە لە وەزاەتى كارەبادا . بە هیواین ئەم بابەتە كارى لەسەربكرێت چونكە لە ئێستادا وەك ئاماژەمان پێكرد لەسەرەوە پۆلێك ڕۆیشتوون بۆ بەریتانیا لەسەر حسابى كۆمپانیاى ڕاوێژكارى (Pb) وە لە دواى ئەوانیش تر پۆلێكى تر دەڕۆن بە جەنابى وەزیریشەوە.
ئێمە لێرەدا ئەوە دەڵێین ئەگەر ئەم ئیفادانە شیرینى تازە كردنەوەى گرێبەستى كۆمپانیاى بەناو ڕاوێژكارى نەبێت ئەى چییە؟! وە لێرەدا پرسیار دەكەین كە هۆكارى زیادكردنى بڕى پارەى گرێبەستەكە لەم ساڵدا لە (5) ملیۆن دۆلارەوە بۆ (7) ملیۆن دۆلار چی بووە؟ وە بردنى تەنها كەسە باڵاكان وەكو ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرى گشتى و وەزیر هۆى چییە؟ ئەگەر خولى مەشق پێكردن و ڕاهێنانە ئەوا پێویست دەكات ئەندازیاران و كەسانى تەكنیكى پسپۆڕو شارەزا بڕۆن نەك تەنها و تەنها پلە باڵاكان بێت.

هاوپێچ/ نمونەى یەكێك لە فەرمانى كارگێڕى ئیفاد كراوەكان بە ژمارە (4588) لە 12/10/2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە