کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە خیزانی کاوە گەرمیانییەوە، بۆ خەڵکی کوردستان

Monday, 09/12/2013, 12:00

1501 بینراوە


لەم بانگەوازەدا خێزانەکەی کاوە گەرمیانی دەڵێت: من لەبەر گڕڕی دەروونم ئەو هەموو خوێنەی كاوەم لە ئەرزەكەدا خواردەوە

خەڵكی ئازادییخواز ....
مامۆستا.... خوێندكاران.... ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان....
من كە شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی دەستێكی تاریك و ترسنۆك كاوە گەرمیانی هاوسەرمی تیرۆر كرد، لە بەرچاوی دایكییدا، ژیانی منی بۆ هەتا هەتایی بەرەو تاریكی و تەنهایی برد. من كە لە ناڵەی خۆمدا دەنگم خامۆشە تەنها ئومێدم ئێوەیە توخوا بێدەنگ مەبن و حەقی كاوەم بۆ وەربگرن، چونكە كاوە لە پێش چاوی دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیسی ئەم ناوچەیەوە شەهید كرا.
كاوەی من شەهیدی قەڵەم و حەق و ڕاستییە، داوا لە ئێوەی ئازادیخواز دەكەم، ئەگەر حەق و ڕاستیتان دەوێت بێدەنگ مەبن، چونكە من هیچ ئومێدێكم بەدەسنەڵاتی كوردی نییە، چونكە خودی دەستەڵات خۆی بەرپرسە لە كوشتنی كاوە، كاوەی من كە 250 دیناری حەرامی نەخواردووە بۆ یەك ساڵی زەواجمان لە نێو یەك خانوی كرێدا بەسەر برد، ئەگەر كاوە پارەی قوت بدایە و خاوەنی ڤێلا و سەیارە بوایە، ئەوا لە دژی قەڵەمە ئازاكە لە پێش چاوماندا و لە حەوشەدا و لەبەر دڵی پیرۆزی دایكیدا ئەو هەموو فیشەكەیان پێوە ناو ئەنجام من لەبەر گڕڕی دەروونم ئەو هەموو خوێنەی كاوە لە ئەرزەكەدا بخۆمەوە.

خەڵكانی ئازادییخواز.. من كە بێ‌ دایك و باوكم و باوكم و كەسوكارەكەم زۆریان ئەنفالە ئەم حكومەتە كوردییەش كە بەخوێنی شەهید و ئەنفالەكان دروست بوو، بەڵام ئەوا لە ژێر ئەم دەستەڵاتەدا دیسان ئەنفال و شەهید دەكرێینەوە.
من كە بێ‌ دایك و باوك بوم و كاوەش بەبێ‌ باوكی گەورەبووە ئەوا دیسان مناڵەكەشمان بەبێ‌ باوكی گەورە دەبێت، كە هێشتا 15 ڕۆژی ماوە بێتە دنیاوە.
كاوە زۆر تامەزرۆی بینینی بوو بەدوای ناوا دەگەڕا بۆی، بەڵام ئەو دەستە تاریكە هەموو هیواكانی لە لەحزەیەكدا فەنا كرد، دەستێك، كە خوا و ئاسمان و دڵی زەمینیش بەلایەوە ئەرزشێكی نییە، دەستەڵاتێك كە دڵی دایك بەلایەوە لە یاری مناڵان دەچێت، ئەو كاتەی كوڕەكەی بەبەرچاویدا كوڕەكەی بەخوێنێ‌ ڕەنگ دەكات كە ڕەنگەكەی دەچێتە سەروی سورەوە من كە دایك و باوكم نەبوو، كاوە هەمووكەسم بوو، بەڵام ئەم دەستە تاریكانە جگە لە تاریكی هیچیان پێ نیە بۆ مرۆڤایەتی.

مافی مروڤ و دیموكراسی درۆیەكی گەورەی ئەم دەستەڵاتەیە و كاتێك لە پێش چاوی ئەو هەموو دەزگای پۆلیس و ئاسایشانەوە و بەبێ‌ دەمامك كاوەی من تیرۆر دەكەن و بۆیان نادۆزرێتەوە، بەڵام بكوژی كەسێكی ئاسایی لەسەعاتێكدا دەدۆزرێتەوە ئەمە چ درۆیەكی گەورەیە تكایە بێدەنگ مەبن .

جا داوا لە ئێوەی خوێندكار و مامۆستایانی زانكۆ و ئازادی خوازان دەكەم بێدەنگ مەبن و خوێنی كاوەكەم بۆ وەربگرنەوە، چونكە ئێمە دادگا و دەستەڵاتمان نییە ژیانی منیان تاریك كرد. ئێوە بێدەنگ مەبن لە خوێنی كاوە بۆ ئەوەی ئێوەش لە داهاتوودا تاریك نەكرێن و خوشكەكانی ئێوەش وەك و من مناڵەكانیان بێ‌ باوك نەكرێن بەر لە هاتنە دنیایان
سوپاسی هەڵوێست و دەنگتان دەكەم .
خوشكتان شیرین ئەمین
هاوسەری كاوە گەرمیانی .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)