کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


راپۆرتە هەواڵ لەسەر مان و نەمانی جەلال تالەبانی

Wednesday, 16/10/2013, 12:00

2437 بینراوە


رۆژی ‌17\12\2012، لە ئاکامی دەمەقاڵێیەک لە نێوان جەلال تاڵه‌بانی سەرۆککۆماری عێراق و مالیکی سەرۆک وەزیراندا، بۆ جارێکی تر تالەبانی جەڵتەی مێشک لێیدایەوە، ئەو شەوە یەکسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی (مدینه‌ التوب) لە بەغداد بەدوایدا دوور لە چاوی مێدیا و راگەیاندنەکان بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانەی "چاریت" کرا لە ئەڵمانیا. وا ئەمڕۆ بۆ دە مانگی تەواو دەچێت هیچ لایەنێکی فەرمی لە حکومەتی عێراق لێدوانێکیان لەسەر چارەنووسی سەرۆک کۆماری عێراق نەداوە، هیچ بەرپرسێکی حکومی و حیزبە عێراقییەکانیش زانیارییەک نازانن، یان شاردوویانەتەوە. یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، کە جەلال تالەبانی سکرتێرێتی، لە زمانی چەند بەرپرسێکی یەکێتیی لە سەرەتادا دوو سێ لێدوانی گوماناوییان بە راگەیاندنەکان دەدا و ئەندامەکانی یەکێتییان بەوە دڵنیا دەکردەوە، کە تالەبانی ماوە. ئەوەی گومانەکانی تۆختر دەکردەوە ئەو لێدوانانەی پاریزگاری کەرکوک نەجمەدین کەریم بوو، کە لە هەمانکاتدا وەک پزیشکی تایبەتیی تالەبانی، هەر کاتێک دەنگۆی ئەوە گەرم دەبوو، تالەبانی لە ژیاندا نەماوە، ئەم دەهاتە سەر خەت رایدەگەیاند، کە بە تەلەفون لەگەڵ تالەبانییدا قسەی کردووە، بەمزوانە دەگەڕێتەوە، یەکێتییش بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی دەیانوت جگە لە د. نەجمەدین کەسی تر بۆی نییە لەسەر تەندروستی تالەبانی لیدوان بدات. بۆ گوێگرتن لە دوو لێدوانی د. نەجمەدین، لە خوارەوە تەماشای ئەو دوو گرتە ڤیدیۆیە بکە:






ئیستا دە مانگی تەواوە عێراق سەرۆک کۆمارەکەی دیار نییە، دە مانگە دووەم حیزبی دەسەلاتداری هەرێمی کوردستانیش سکرتێرەکەی ونە، کەس هەواڵێکی نازانێت، راگەیاندنەکانی عێراق و هەرێم، وڵاتانی دەوروبەری عێراق، راگەیاندنەکانی جیهان، بەتایبەتیی ئەڵمانیا، کە تالەبانیی وەک کەسایەتییەکی خاوەن پۆستی گەورە، لەلایان کەوتووە، زانیارییان شاردۆتەوە و دەنگ ناکەن!
چی رووی داوە و بۆچی لەو ماوە دوور و درێژەدا هیچ باس ناکرێت و هیچ پەرپرسێکی حکومیی و حیزبی بەدواداچوونێکی لەسەر ناکات؟! ئایا بەراستیی تالەبانی لە ژیاندا ماوە؟ ئەگەر ماوە و نەمردووە، بۆچی گفتوگۆ، وێنە، یان هیچ نەبێت ئەو ژوورەی لێیکەوتووە لە دووریشەوە بێت بە پاڵکەوتوویش بووە، پیشان نادرێت؟ بۆ شاردراوەتەوە؟
د. نەجمەدین کەریم، کە بە فەرمی بە پزیشکی تایبەتیی جەلال تالەبانی ناسێنراوە بۆ لەگەڵییدا نییە؟  ئەو پزیشکی تایبەتێت تالەبانییە،  لەهەر روودان و ئاڵوگۆڕێکی باری تەندروستیی تالەبانییدا پێویستە سەرپەرشتی بکات و قسە و لێدوانی نوێ بدات، پزیشکی تایبەت نابێت لە دوورەوە رایبگەیەنێت، کە بە تەلەفون پێوەندیی کردووە و قسەی لەگەڵدا کردووە! بۆچی هێرۆی خێزانی ئەوەندەی هاتوچۆی ئێران دەکات، تا ئیستا نابیسترێت سەردانی ئەڵمانیا بکات، یان بۆچی هەردوو کوڕ و کەسوکارەکەی ناچن و بیبینن؟ ئەمانە هەمووی بۆنەتە جێگای گومان و کۆمەڵێک پرسیاری بە دوای خۆیدا هێناوە، کە پێویستی بە وەڵامدانەوە هەیە، بەتایبەت ئەو خەستەخانەیەی تالەبانیی لێی کەوتووە، چونکە لە ئەوروپادا نەک باری تەندروستی کەسایەتییەکی وەک تالەبانی، بەڵکو هیچ کەسێک بە شاراوەیی و هەڵواسراوی ناهێڵنەوە، خەستەخانەکان دەبێت راستگۆیانە لەسەر نەخۆشەکانیان قسە بکەن، دەنا بەرەو رووی لێپرسینەوە و هێرشی راگەیاندن و رەنگە دادگاییکردنیش ببنەوە. ئێمە لێرە بەدواوە هەوڵ دەدەین وەڵامی بەشێک لەو پرسیارانە بدەینەوە:
**********************************

تالەبانی دە مانگە، تەنها جێگرەکەی کارەکانی بەڕیوە دەبات و کەسێک لە شوێنی دانەنراوە, کە بەپێی مادەی ٧٢ی دەستوری عێراق تێیدا هاتووە لە کاتێکدا سەرۆک کۆمار بەهەر هۆیەکەوە بێت لە کارەکانی دوور بکەوێتەوە و نەتوانێت رۆڵی سەرۆک کۆمار ببینێت، ئەوا لەو ماوەیەدا جێگرەکەی کارەکانی دەکات و لە ماوەی مەنگێکیشدا دەبێت سەرۆک کۆمارێکی دیکە هەڵببژیردرێت. (بۆ بینین و خوێندنەوەی تەواوی دەستورەکە کلیکی ئێرە بکە، یان لەو لینکەی خوارەوە دەستورەکە بە پی دی ئێف ببینە): 



عێراق وڵاتێکی فرە نەتەوە، فرە ئایین، فرە مەزهەب، فرە دەسەڵات و فرە گیروگرفتە، لە دوای نەمانی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ئەو وڵاتە لە ژێر کۆنتڕۆڵی وڵاتانی دراوسێ و دەوڵەتە زلهێزە رۆژئاواییەکانی وەک ئەمەریکا و بەریتانیادایە، ئیسڕائیل پشکی لەو کۆنتڕۆڵکردنەدا هەیە. عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە نەوتێکی زۆر و کەنز و سامانی سروشتی زۆری تێدایە، هەموو ئەمانە کەوتۆتە دەست کۆمەڵیک کەسانی ناسیاسیی و نانیشتیمانیی و نەزان و دواکەوتوو، چنگیان لێی گیرکردووە، بوونی ئەم گروپە مافیایە کە بە ناوی سیاسەت، ولات بەڕێوە دەبەن، لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەدایە، کە ناومان هێناون، چونکە لە رێگای ئەم بەرپرس و سەرکردانەوە بە ئاسانی و بێ سەرئێشە هەرچییەکیان بوێت لە کوردستان و لە عێراقدا دەیبەنە دەنرێ، یان بە پارەیەکی کەم لێیان دەسەنن، ئەو دەسەلاتە ئیدارییەی ئەمڕۆ لە عێراقدایە و کۆمەڵگا بەڕێوە دەبات، دەسەڵاتی بەغدا و هەولێرە. بەغداد بەدەست شیعەکان، هەولێریش بەدەست سونییەکان (پارتی/یەکێتی)ەوەیە. ئەمڕۆ سونە عەرەبەکان شەڕی بەدەستهێنانی دەسەلات دەکەن و ناوچە شیعەکان رۆژانە کاول دەکەن و خەڵکەکەی دەکوژن، شیعەکانیش دژی سونە عەرەبەکان هەر ئاوادەکەن. دەسەلاتی هەولێر دوو حیزبی کوردی بەڕێوەی دەبات، پارتی و یەکێتیی: پارتی نوێنەری سونەکانە، یەکێتییش نوێنەری شیعەکان، وڵاتانی سوونە مەزهەب، بریتییە لە تورکیا و سعودییە و چەند ولاتێکی عەرەبی و گروپە بەناو ئۆپۆزیسیۆنە عەربییەکانی دژ بە دەسەلاتی بەشار ئەسەد. وڵاتانی شیعە بریتییە لە ئێران و حکومەتی بەشار ئەسەد و لوبنان. ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ راگرتنی بەلانسی ئەو دوو هێزە لە عێراقدا ماونەتەوە و کۆنترۆڵی بار و زروفەکە دەکەن. لە هەرێمی کوردستاندا پارتیی و یەکێتیی بەشێکن لە راگرتنی ئەو بەلانسە و کلیلی کۆنترۆڵکردنی تێکچوونی ئەو بەلانسەن، هەرێمی کوردستان بە پراکتیک دوو هەرێمی کوردییە، هەرێمی سەوز و هەرێمی زەرد، هەردوولایان لە بەرژەوەندی تورکیا، ئیران و ئەمەریکا دوو جەمسەری ئەو ململانییانەن، هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە ئەوەیان سەلماندا کە نابێت یەکێتیی لەسەر گۆڕەپانی سیاسەت و بەڕێوەبردنی ناوچەی هەرێمی سەوز دوور بخرێتەوە، ئەگەر ئەوەش رووی دا دەبێت حیزبێکی سەر بە ئێران جێگای بگرێتەوە، بۆ نمونە ئەگەر ئەو حیزبە بزووتنەوەی گۆڕان بێت، ئەوا دەبێت بەرژەوەندییەکانی شیعە، بەتایبەت دەولەتی ئێران بپارێزیت، بەلام لەبەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان وەک یەکێتیی نییە، پێکهاتووە لە گرۆپی فرە بیروباوەڕی جیاواز، ئەو مەرجانەی ئێران لە حیزبێکی کوردیی دەوێت، تێیدا کۆنابێتەوە، ناتوانێت مەرام و خواستەکانی ئێران بەجێ بهێنێت، یان ئەگەر بەجێی بهێنێت ئەوە هێشتا نەبۆتە جێگای متمانەی ئێران، بۆیە لە حاڵی حازردا گۆڕان بۆ ئێران جێگای متمانە نییە و تا ئیستا ئەوان پێیان باشترە یەکێتیی لە سلێمانیی و لە ناوچەی سەوزدا باڵادەست بێت، وەک بەڵگەش ساختەکاری لە دەنگەکاندا، کە یەکێتیی بیباتەوە، جێ دەستی ئێرانی پیوەدیار بوو، هەروەک چۆن جێ دەستی تورکیا لە فێڵ و ساختەی دەنگەکاندا بۆ بەرژەوەندی پارتیی دەستی ئەمانیشی تیێدا بووە. بە کورتیی بڵێین هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو هەرێمێکی داگیرکراوە لەلایەن ئێران و تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراوە، پارتی و یەکێتی بۆیانی بەڕێوە دەبەن، هەڵبژاردنی زۆربەی کاربەدەست و وەزیرەکانیش دەبێت رەزامەندی ئەو دوو وڵاتەی تێدا بێت. هەر ئەمەش وای کردووە تا ئیستا ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق ئارام و سەقامگیرە، ئەمە کار و پەیمانی ئێران و تورکیایە کە لە ئاست ئەو هەموو تەسلیمبوونەی پارتیی و یەکێتیی بۆ هەرێمی کوردستانی دەکەن، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان هیچ شەڕ و خوێن و تەقینەوە و ئاڵۆزییەکی تێدا نییە، چونکە بەرژەوەندییەکانی ئەو هەموو وڵاتانەی نەخستۆتە مەترسییەوە، بە قازانجی هەموو لایەک پارتی و یەکێتی کار دەکەن و بەرژەوەندی باڵای کوردییان فەرامۆش کردووە، هەروەها بۆ خۆشیان تەنها دانیشتوانەکەی نەبێت، پشکی شێریان لە دزیی و تالانی کوردستان بەرکەوتووە، هەرچیی بەروبووم و سامان و نەوتی کوردستانە بۆ ئەو وڵاتانە دەچێت. دابڕینی دانیشتوانەکەی لە پشک و خێروبەری وڵات، وای کردووە میللەتێکی کۆیلە، نەخۆش، تەمبەڵ، گەنجی خانەنشینکراوی لێبکەوێتەوە، میللەتی نەفان و نەزان و تەمبەڵ نابێتە مەترسی بۆ داگیرکەران، هەر کاتێک ئەمەش رووی دا، ئەوا  سنوریان بەسەردا دادەخرێت، چونکە هیچ بەرهەمێکی خۆماڵێ خۆیان نییە کە خۆیانی پێ بژیەنن، ئەو میللەتە تەمبەڵە، تەنها موچە وەردەگرێت و خواردن و سەوزیی و میوە بەرهەم ناهینێت، لە ناو میللەتێکی ئاواشدا راپەڕین و هەڵگێڕانەوەی رژێمی عێراق و هەرێم بۆیان نابێتە مەترسییەکی گەورە، لەلایەکی تریشەوە، هەیکەلی دروستبوونی حیزبە باڵادەستەکان و بەرپرسەکان، بەتایبەتی لە کوردستاندا وەها دانراوە، کە نەهێڵن لەوانەی خۆیان مەبەستیانە کەسی تر رۆڵێکی هەبێت و جڵەوی دەسەلاتی بکەوێتە دەست، ئەمڕۆ بنەماڵەی تالەبانیی و مەسعود بارزانی باشترین هەڵبژاردەی  ئەو وڵاتانەن.
نەخۆشکەوتنی تالەبانی، کە ئەوسا هەواڵێکی کوتوپڕ بوو، وای کرد بیر لە ئەڵتەرناتیڤێکی تر بکەنەوە، تا ئەو بۆشاییەی تالەبانی دروستی دەکات، بە یەکێکی گونجاوتر پڕی بکەنەوە، لە سەرەتای ئەمسالدا تورکیا میوانداری کۆسرەت رەسوڵ، مەلا بەختیار و چەند بەرپرسێکی دیکەی یەکێتیی کرد، تا لە نزیکەوە هەڵیانبسەنگێنن کامیان شیاو، بتوانێت جێگای تالەبانی پێ پڕبکەنەوە، لێیان دڵنیابن، کە لەگەڵ سیاسەتی تورکیا و لە بەرژەوەندییەکانی تورک دوورناکەونەوە.
سەرچاوەیەکی کوردیی ئێرانی نزیک لە حکومەتی ئێران پێش چەند مانگێک لە بەغدادەوە پێیراگەیاندین، کە ئێران هەرچەندە چارەی هێرۆی ناوێت و خۆشیی بە هێرۆ نایەت، بەلام بۆ حاڵی حازر ئێران ئەڵتەرناتیڤێکی باشتریان لە شوێنی ئەو نییە، بۆیە بە ناچاری میوانداری لە هێرۆی برایم ئەحمەد دەکەن، تا ئیستا دوو جار هێرۆ بە فەرمی سەردانی ئێرانی کردووە، لەهەمانکاتدا نەوشیروان مستەفاشیان میوانداری کردووە، تا لە خراپترین حاڵەتدا نەوشیروان و گۆران ببێتە ئەڵتەرناتیڤی یەکێتیی.
هەموو ئەوانەی سەرەوە، کە باسمان لێوەکرد، لە ماوەی ئەم دە مانگەدا روویان داوە، کە تالەبانی لە چاو ونبووە، بە هەموویان لە هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەدان، تا ئیستاش هیچ دەنگوباسێک لەسەر باری تەندروستیی تالەبانی بە مان و نەمانی باس ناکرێت، شاردنەوەی باری تەندروستی تالەبانی پەیوەندیی بەوەشەوە هەیە، کە هیچ کام لەو وڵاتانە تا ئیستا لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوون، بۆ ئەوەی جێگرێک لە شوێنی تاڵەبانی دابنێن، هەموو ئەگەرەکانیش بەرەو ئەو ئاراستەیە دەروات، کە تالەبانی جارێکی تر نە سەرۆکی، نە وەک مرۆڤێکی زیندوو بۆ ناگەڕێتەوە، پێش ماوەیەک ئێمە ئەو هەواڵەشمان بە دەست گەیشت، کە تالەبانی مردووە و بە دزییەوە هێنراوەتەوە ئێران، کاتێک ئەمەمان بەو سەرچاوە ئێرانییە وت، ئەمەی بەدرۆ خستەوە، وتی: تالەبانی لە ژیاندا ماوە، بەڵام ئەوەی من بیزانم ئەوەیە کە لەسەرەنجامی جەڵتەکەدا تالەبانی چاوی کوێر و دەمی خوار بووە، رووی ئەوەی پێوە نییە پیشان بدرێت، جگە لەوە لە حاڵەتی کۆماشدایە، سەرچاوەکە دیسان وتی: دەمەوێت ئەوەش بۆ یەکەمجار بڵێم، کە تا ئیستا هیچ راگەیاندنێك نایزانێت،  ئەوەیە کە لەیەکەم سەردانی هێرۆ بۆ ئێران، هێرۆ وەک پاڕانەوە داوای لە ئەحمەدی نەژاد کردووە، وتوویەتی مام جەلال زۆر خزمەتی ئیوەی کردووە، ئاواتێکی لە ژیاندا هەبووە ئەویش ئەوەیە، دەمانەوێت بە سەرۆکیی بمرێت، نەک وەک کەسێکی دوور لە پۆستی سەرۆک کۆماریی! سەرچاوەکە وتی حکومەتی ئێرانی بەڵێنی ئەوەیان بە هێرۆ داوە، کە کار بۆ بەجێهێنانی داواکەی دەکەن، ئەمەش وای کردووە حکومەتی عێراق و مالیکی لەو ماوە دوور و درێژەدا بیدەنگ بن و لە جێگای تالەبانی کەسێکی تر وەک سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردراوە. ئەم هەواڵەش ئەو راستییە پشتڕاست دەکاتەوە، کە تالەبانی لە ژیاندا ماوە، بەڵام چاوەڕوانی مردنی دەکەن، تا لە مەراسیمێکدا وەک سەرۆک کۆمارێکی کۆچکردوو بهێنرێتەوە بۆ عێراق، نەک وەک سەرۆک کۆمارێکی دەرکراوی پەککەوتوو. هەڵبەت ئەمە تا سەر بە شاراوەیی نامێنێتەوە و چارەنووسی تالەبانی دەبێت تاچەند مانگێکی تر ئاشکرا بکرێت.
لە کۆتاییدا ئیستا بە هەموو لایەک لە هەوڵی ئەوەشدان کە هێرۆ، یان قوباد بکرێتە سکرتێری یەکێتیی، بۆ ئەمەیان تا چەند راستە و چەند سەرکەوتوو دەبن، نازانرێت با هەموو چاوەڕوان بین.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)