کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیسته‌ جیاکه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا شمشێرێکی نه‌بڕو چه‌ماوه‌یه!‌

Tuesday, 10/02/2009, 12:00


ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر جه‌لال تاله‌بانی دانیشتنی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان موسته‌فاداکرد.ئه‌نجامی دانیشتنه‌که‌یان وه‌ک پیویست بڵاونه‌کرایه‌وه‌، به‌لام به‌پرۆژه‌به‌ناوچاکسازیه‌که‌ی تاله‌بانی سه‌نگوبه‌ردنرا. نه‌بوونی هیج ئه‌نجام گیریه‌ک له‌و کۆبوونه‌وانه‌، په‌تی ته‌حه‌موولی نه‌وشیروانی پساند.ئه‌وه‌بوو ته‌رحی لیستی جیای کردوه‌ بۆهه‌ڵبژاردنه‌کان. به‌ڵام پێده‌چێت گلا بووبێت به‌یه‌کیک له‌ته‌ڵه‌کانی تاڵه‌بانیه‌وه‌.
دابه‌زاندنی لیستی جیاواز سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ناتوانێت خزمه‌ت به‌هه‌ڵته‌کاندنی گه‌نده‌ڵی بکات، ئه‌وه‌ ناشتوانێت برینی پڕسۆزی خه‌مخۆرانی یه‌کیتی تیماربکات. چوونکه‌؛ له‌لایه‌ک به‌بێ بوونی رێکخراویک یان ئورگانێکی سیاسی یان پیشه‌یی جیا له‌ویه‌کێته‌ی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ ناتوانیت ئه‌و ململانیه‌ی که‌به‌رنامه‌ریزی بۆکردوه‌ بخاته‌گڕوگاڵ. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ خۆسازدانه‌ناتوانیت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو زلهێزه‌که‌دا خۆگربێت بۆیه‌ به‌چۆکدادیت، وه‌یان ده‌بێت به‌دڵی ئه‌وان بکات. جگه‌له‌وانه‌ش یان ده‌بیت نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌وه‌ی وه‌ک رێگایه‌کی دیبلۆماسیانه‌ گه‌ڵاڵه‌کردبیت به‌مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاله‌بانیدا تا به‌وه‌ش نه‌شیش بسوتێت وه‌نه‌که‌باب کورد ووته‌نی. واته‌ نه‌لایه‌نگیرانی لێ بره‌نجێت وه‌نه‌ تاله‌بانیش. سه‌رئه‌نجام ریفۆرمو چاکسازیه‌که‌ی نه‌وشیروان له‌گه‌مه‌یه‌کی سیاسی زیاتر نابیت،واته‌ تا ئه‌ودۆستو لایه‌نگرانه‌ی که‌ زویرن له‌یه‌کێتی جه‌زب بکاته‌وه‌و خه‌ڵکیکی تریش له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیتی که‌له‌ئه‌نجامی تامه‌زرۆییان به‌ هه‌لته‌کاندنی گه‌نده‌ڵی خۆشباوه‌ریان به‌هه‌ڵوێستی نارازی نه‌وشیروان په‌یداکردبوو بهێنرێنه‌پای سندوقی ده‌نگدانوو به‌ و ‌جۆره‌ تیژترکردنی چنگوددانی گه‌نده‌ڵی به‌تووندتر له‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌گیانی کرێکارانو خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردوستان گیرترده‌بێت.
نه‌وشیروان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ده‌بێت وه‌ڵام به‌وه‌بداته‌وه‌ که‌:
ئایا ده‌یه‌وێت یه‌کێتی بمێنێته‌وه‌ به‌م ره‌زیلیه‌ی تیایدایه‌ به‌ده‌ست تاله‌بانیه‌وه؟ یان ده‌یه‌وێت به‌راست ببێته‌ رزگارکه‌ری له‌وناهه‌مواریه‌ی که‌تێی که‌وتوه‌ به‌چه‌شنی پیاوه‌ نه‌خۆشه‌که‌و پارتیش قۆڵی بۆلێهه‌ڵماڵیوه‌ بیکاته‌ به‌رچایی خۆی. حاڵه‌تێکی له‌وجۆره‌ی که‌ یه‌کیتی تێی که‌وتوه‌ ته‌نها (ته‌ڵقه‌ی حیاتی) ده‌ و‌ێت تا چیتر له‌ ئازاری ئه‌و ده‌رده‌دانه‌تلێته‌وه‌. ئه‌وکاره‌ش به‌شه‌خسی نه‌وشیروان ده‌توانرێت ئه‌نجام بدریت. گورباجوف ئاسا سه‌ری بۆگه‌ناوه‌که‌ واڵابکات، چیتر نه‌خۆی،نه‌براده‌رانی، وه‌نه‌ سه‌رجه‌م خه‌لکی کوردستان به و ‌گه‌نده‌ڵیه‌ ئازارنه‌درین. ئه‌مکاره‌ش ده‌توانیت بکات که‌ به‌فعلی له‌ناو یه‌کێتیدا بێت و له‌ مه‌وقعیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌ربکات، تا هه‌رچی زوه‌ خۆی به‌بریاریکی له‌ناکاوی تاڵه‌بانی ده‌رنه‌کراوه‌.
چوونکه‌ میانره‌وی به‌مجۆره‌ی ئه‌مرۆ که‌ نه‌وشیروان په‌یره‌وی ده‌کات زیاتر له‌خزمه‌تی باڵه‌که‌ی تاڵه‌بانیدایه‌ زیاتر نه‌ک له‌خزمه‌تی به‌رنامه‌که‌ی خۆی وه‌یان ته‌نانه‌ت ره‌گیش.
فرتوفیڵی تاله‌بانی له‌مه‌ر کلاونانی له‌سه‌ر ناحه‌زانی خۆی له‌ناو ریزه‌کانی یه‌کێتیدا زۆرده‌میکه‌ شاهیدی ئه‌وه‌یه‌ که‌ (ئه‌گه‌ر خۆت یه‌کلایی نه‌که‌یته‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وه‌ئه‌و یه‌کلاییت ده‌کاته‌وه‌). که‌ خودی نه‌وشیروان یش بێبه‌ش نه‌بوه‌ له‌ و‌ کڵاو له‌سه‌رنانه‌ی له‌لایه‌ن تاله‌بانی هاوسه‌نگه‌ریه‌وه‌، له و ‌کاتانه‌ی که‌دورده‌که‌وته‌وه‌و تاله‌بانیش ئاشتی ده‌کرده‌وه‌،ئه‌وه‌تا نه‌وشیروانی ده‌ستخه‌رۆکردبوو وه‌ک جیگری خۆی به‌ڵام به‌بێ هه‌نگاونان به‌بێ ئزنی مامه‌ی کۆنه‌ساڵی.
مێژوو شاهیدی ده‌دات له‌سه‌ر مل شکاندنه‌کان به‌ده‌ست تاله‌بانی وه‌ک؛ به‌ئعدام گه‌یاندنی شه‌هید شهابو هاوریکانی، به‌قڕدانی پیشمه‌رگه‌و رابه‌ره‌کانیان له‌هه‌کاریو دوایش،توره‌کردنی ئارامو ناردنی بۆ دێی(ته‌نگی سه‌ر)ی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ‌، که‌به‌پێی ته‌وازنی هێزه‌کان نه‌ده‌بوو سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی تاقانه‌ له‌و لێواره‌ی ده‌ستی دوژمن دابژێت. تا به‌رۆژی نیوه‌رۆ به‌کوشت درا. به‌کوشتدانی مامه‌ریشه‌و جه‌مال تاهیرو ،به‌یه‌کتر به‌کوشت دانی جه‌مالی عه‌لی باپیرو شیرکۆی شیخ عه‌لی،وه‌ خۆشکردنی ئاگری شه‌ره‌کانی ناوخۆ که‌ به‌جۆرێک بانگه‌وازی بۆده‌کرد و نه‌فیرعام ی راده‌گه‌یاند.
هه‌موو ئه‌وانه‌ شاهیدی ده‌ده‌ن که‌ نه‌وشیروان تا پێی له‌داوی تاله‌بانی نه‌بێته‌وه‌ ناتوانێت ببێته‌ خاوه‌نی بریاری خۆی، ئه‌گه‌ر 30 ی ساڵی تریشی له‌سه‌ربیت، سه‌رئه‌نجام به‌سه‌ر شمشێره‌ چه‌ماوه‌و نه‌بره‌که‌ی ده‌ستی خه‌وده‌یباته‌وه‌ له‌باوه‌شی مامه‌یدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە