کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دانیال پیپەس: به‌خێر بێی کوردستان

Friday, 19/09/2014, 12:00

1901 بینراوە


دانیه‌ل پاپیس له‌ وتارێک به‌ ناونیشانی ''به‌خێر بێی کوردستان'' که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی واشنتون تایمزدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، پێشنیار ده‌کا وڵاته‌ زلهێزه‌کان دڕدۆنگی وه‌لاوه‌ بنێن و پشتگیری خۆیان له‌ سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان ڕابگه‌یه‌نن.

دانیه‌ل پاپیس شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که‌بنیاتنه‌ری تینک‌تانکی ''فورۆمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌''‌ {{MEF، پێشنیاره‌که‌ی جۆ بایدن که‌ ساڵی 2006 بۆ دامه‌زراندنی سێ هه‌رێمی جیاواز له‌ عێراق ئاراسته‌ی کردبوو، وه‌ بیر ده‌هێنێته‌وه‌.

پاپیس به‌مه‌ ناوه‌ستێ و پاڵپشتیی پێکهێنانی کوردستانی گه‌وره‌ که‌ به‌ ده‌ریای سپییه‌وه‌ چه‌سپابێ، ده‌کا و داوا له‌ هاوپه‌یمانانی تورکیا له‌ ناتۆ ده‌کا، هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و وڵاته‌ ڕازی بکه‌ن.

''ئه‌مڕۆ کورده‌کان له‌ پێویستیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی چالاک تێده‌گه‌ن و لێهاتوویی و ئازایه‌تی بۆ به‌رگری کردن له‌و ده‌وڵه‌ته‌شیان تێدا ده‌بیندرێ، نه‌وتیشیان هه‌یه‌''، دانیه‌ل به‌ ده‌ربڕینی ئه‌م ڕستانه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی کورده‌کان بۆ پێکهێنانی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌و شرۆڤه‌کاره‌ ئه‌مریکییه‌ پشتیوانی له‌ بیرۆکه‌ی سه‌رله‌نوێ سازکردنه‌وه‌ی سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌کا و ڕێکه‌وتنی سایکس پیکۆ به‌ ''شووم'' ناودیر ده‌کات.

پاپیس که‌ وه‌ک کۆنسێرڤیتیڤێکی دژه‌ ئیسلام ناسراوه‌، نایشارێته‌وه‌ پێشتر دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بووه‌ و له‌ شرۆڤه‌ی دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرتن به‌ سه‌دام حوسێن، سێ هۆکار به‌ گرینگ ده‌زانێ؛ 1. سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێ بۆ داڕووخانی ده‌وڵه‌تێک وه‌ک عێراق، 2. ڕاگه‌یاندنی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ هه‌ستی کوردانی پارچه‌کانی تریش ده‌بزوێنێ و ئه‌مه‌ بشێوی ساز ده‌کات، 3. مافی ئه‌و که‌مینانه‌ له‌ کوردستان ده‌ژین، زه‌وت ده‌بێ که‌ ئه‌مه‌ خوێن ڕژاندنی لێ ده‌بوویه‌وه‌.

ناوبراو دان به‌ هه‌ڵه‌بوونی هه‌ر سێ گریمانه‌که‌ی ده‌نێ و پێوایه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی کۆی ڕووداوه‌کانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داڕووخانی عێراقێکی یه‌کگرتوو، هێمنایه‌تی بۆ عێراقییه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.

'' هیچكه‌سێك پێشبینی نه‌ده‌کرد كه‌ هه‌رێمى كوردستان بتوانێ به‌و خێراییه‌ پێشبكه‌وێ ''، پاپیس وای گوت.
دانیه‌ل له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ هه‌نگاوی داهاتوو بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ پاش هه‌ره‌سهێنانی داعش، خورتکردنی هاوپێمانێتی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی باکوور و هه‌روه‌ها حکوومه‌تی عێراقه‌.

پاپیس هاوپه‌یوه‌ند به‌ سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان، ئاماژه‌ ده‌دا به‌ ئه‌گه‌ری پێشوازی نه‌کردن له‌ ڕێفراندۆمیی سه‌ربه‌خۆیی کوردان له‌ ڕووی دیپلۆماسییه‌وه‌ و حکوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به‌ دژبه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌زانێ.

تێزی دکتۆرای ناوبراو له‌سه‌ر ئیسلام و بیرۆکه‌کانی محه‌مه‌د غه‌زاڵی بووه‌ و داکوکی له‌و‌ کاریکاتۆریستانه‌ کردبوو که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕانه‌ نیگاری پێغه‌مبه‌ری موسڵمانانیان کێشابوو. ئه‌و به‌ بۆچوونه‌ دژه‌ ئیسلامییه‌کانی له‌ میدیا گشتییه‌کاندا ناسراوه‌ و چه‌ندین جار به‌ ڕاشکاوی باسی له‌سه‌ر مه‌ترسیداربوونی ئایینی ئیسلام هێناوه‌ته‌ ڕۆژه‌ڤ. گه‌لێک جار لێدوانه‌کانی پاپیس هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌.

پاپیس که‌ ماموستای زانکۆکانی شیکاگۆ و هارڤارد بووه‌ و زیاتر له‌ 12 کتێبی له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌کان نووسیوه‌، له‌ لێدوانه‌کانی پێشووی خۆیدا ستایشی ئاتاتورکی کردبوو.

 وتارەکە لەم لینکەی خوارەوەدا بخوێنەرەوە



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)