کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شار دەوڵەتەکانی باکوری کوردوستان

Thursday, 03/04/2014, 12:00

1298 بینراوە





شەڕە فنامە ئاوامان پێ دەڵێ: لە داگیر کردنی / قەڵای شەقیقدا / لە لایان مەڕحومی سەلاحەددین ئەیوبی، کاتێک گەمارۆی ئەو قەڵایەی دا، خاوەنی ئەو قەڵایە خاچپەرەستێکی پیتۆڵ و لە بنەوەبڕ فێڵزان دەبێ.خۆی داوێتە داوێنی سەلاحەددین ودەڵێ: ئەمانم بدە تۆ پیاوێکی مەزن وناوداری. با خۆم وخێزان منداڵان لەو قەڵایە دە ر دەچین و دەچینە دیمشق ولە سای سەر تۆ دەژین. مەبەستی سەرەکی خافڵاندنی سەلاحەددین وخۆ تەیار کردنە وە بوو.! تا هێزی تایبەت بگەنێ ، ئەویش بە قسەی کردو فریوی خوارد! هەتا ئێرە ئەو بەشێکی دی لە مێژووی سەرکردەیەکی کورد بووە کە فریودرازۆر بە هاسانی. بەڵام قسەی من:

لە قەڵای دمدمیش هەر ئەو پەندەیان بەسەر هێناین فریویان داین ! سمکۆ شکاک بە سواری ئەسپی خۆی چوو بەر دەستی ترۆریستەکان رەزاشای قولدور! سەید رەزاهەروەتر! شێخ سەعید هەروەتر! قازی موحەممەد بە لاقی خۆی ٤٥.ک.م. بڕی وبەرە پیلی ئەڕتەشی شای چوو کە ئەوکات هەستی کرد روسەکان پشتیان تێکردوین! مستەفای بارزانی شۆڕشێکی مەزنی بە هاسانی دا بەدوو ماچی سەددام وشای ئێران.! پشتی قوڕعانیان بۆ جەعفەرئاغای شکاک وهەمزاغای مەنگوڕ ئیمزا کرد وهەردووک تێدا چون! دوکتور قاسملوو بە بێ ئاگاداری دەفتەری سیاسی حیزبەکەی وبە فیتی سەرکردەی کورد ترۆرکرا! دوکتور شەڕەف کەندی لە قاوەخانەیە دا بە ناوی میکونوس ترۆر کرا!

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات بە زەبری دوژمن وهاوکاری کوردی خۆماڵی هەم کەسایەتی خۆیان ترۆرکرا وهەمیش هێزی حیزبەکەیان بەرەو کوژانە وە دەچێ!ئەوەی تا ئێرە لەو دوو بەشەی وڵات بۆمان ماوەتەوەمێژوویەکی بریندارو سەخت و پڕ لە هەزاران رەوەزی ما‌هو حەستەم. ئەگەر مرۆوی دوورناس ودیرۆکناس لەۆمەم نەکا نەمهاوێتە پەنا پەسیوان و ئیزنم بداو بڵێم لە مێژووی نەتەوەی ئێمەدا بەڕێز سەلاحەددین هیچ قازانجێکی بۆ پرسی نەتەوەیی کورد نەبووە گوناحبار نابم.

دیرۆک قەت شەڕی خاچپەرەست وموسڵمانی لە بیر ناچێ . لەو شەڕە مەزنەدا هەزاران مرۆو گیانی خۆیان لەدەست دا لە کۆتاییداهەمیسان گۆڵمەزو فێڵ وتەڵەکەی نەیار لە خشتەی بردین و هاتینەوە سەر خاڵی سیفر! وەتی هەم ولە بیرمە سەرکردەوحیزبەکانی رۆژهەڵات ، وشەی خودموختاریان وگەیشتن بەو وشەیەیان لێ کربوومە بەهەشتی سەرزەوی وئایەو نەگۆڕ! پێم وابوو ئەگەر بڵێم خودموختاریم ناوێ وەک ئەوەیە کە بەردم بە کابەدا دابێو کفرم لێ هەڵوەریبێ.

لە کۆتایی دەسەڵاتی بنەماڵەی قاجارەکاندا لە ئێران و هاتنی بنە ماڵەی پەهلەوی کورد هەڵوەدای خودموختاری و بەلەنگازی دەستی دەوڵەتی ناوەندی بووە کە سەری بورجان پارەی مانگانە بگاتە دەست کوردو بژیوی کارمەندی پێ دابین ببێ.(لە باشور دیتمان چۆن بۆ مووچەی یەک مانگ داماوو دەستە ئەژنۆ ماین!) داخوازیەکانی رەوای نەتەوەکەمان داخوازی چاک وخراپ نین. مافی ژیانی ئێمەش وەکی گەلانی دی. بەڵام ئەوە حیزب وسەرکردەن کە دەبێ لێکیان کەیەوە. هەڵیان بژێری وجار جار یەخەیان بەردەی.هەرچەند کارێکی قورس وگرانیش بێ ،خۆ بەڵام رەوڕەوەی مێژوو بە من وتوو راناوەستێ.

سەدان ساڵ پێش زایین ولەسەردەمی خۆیدا / کەشەکان لە کڵێسا / هەم سەردەستی ئایین بون هەم شاو کوێخاودمڕاستی خەڵکی هەژاری یونان . ئەو کات بیرمەندوو فەیلەسوفی ناودار،، سوقڕات،، باسی لە دێمۆکڕاسی وجودایی دین وئازادی دەکرد.ئەو رامانە دەبوو بە کەسادبازاڕی قەشەکان. لە دادگایی کردنی ئەو زانایەدا پێیان گووت: یا دەبێ زەهر بخۆیەو (شووکران) یانژی سووگون ببی ! ئەو بەڕێزە بێ حورمەتی وەرنەگرت وجامی ژەهری خواردەوە! چون ئەو کات باسی لە لووتکەی هەر بەرزی دێمۆکڕاسیو ئازادی دەکرد لەسەر پێک هاتنی چونیەتی / شار دەوڵەت / لە جوغڕافیایەکی هاوبەش و هەمەرەگ زمان وکولتور.

لە باشوری ژێر چەپۆکەی ئەو دوو دەسەڵاتەدا کە بەرەو وێرانی زمان وداب ونەریت وکولتور ومێژوو دا بەرەو نەهامەتی دەچێتە پێشێ وماوەی دوو دەیە زیاترە لەسەر قامیشە شەکرێک لە گەڵ یەکتر شەڕ دەکەن و تاڵاوی ئەو بارودۆخەش بە گەرووی خەڵکی بێ تاواندا رۆدەچنن. ئێستەش نەمزانی قیبلەی ئاواتی وانە رووی لە کوییە!

لە سەدەی سێزدە / رێنسانس یا نوێ گەرایی) ئەگەر بۆ ئورووپا پڕ بوو لە تڕاژیدی خێریشی بە دواوە بوو کە خۆیان لە ئایینی درۆزنانەو قەشەکان ودامودەزگای سەرکوت رزگار کرد و بەرەو ژیانێکی ئەهوەن هەنگاویان نا.لە هەمان حاڵدا ئەو رٶ دەبینین پاکو خاوێن ترین شوێن بۆ رازورەمزی پەیوەندی لە گەڵ خودای خۆیان کڵیساکانن. بەڵام کوردی هەژار لە هەر دووک دینان بووە ، حیزبەکان بۆ قازانجی خۆیان (هەموویان نا) ئایینیان دەوێ وئیسلامییەکانیش منداڵی کورد هان دەدەن کە لە رۆژئاوا دژی کورد جیهاد رابگەیەنن.

لە باکوری وڵات هەڵبژاردنەکان کۆتایی هات لەسای حەولو تێکۆشانی کورد بەرهەمی باش وەدەست هات ئەگەر زۆریش نەبێ دەبێ بە چاوی هیوا لێی بنەڕی .چون ئامرازی سەرەکی بۆ ئەو کارە لەدەست دوژمندا بوو.کەرەسەی سەرەکی هێزی سەرکوت بە دوژمن بوو.رێژەی سەرکەوتن هەر چۆنێک بوو ژەنگی دڵتەنگی لە ناو حەڕەکەتی کورد لە باکور مشت وماڵ کرد وئێستێ چاومان لە داهاتوویە ودامەزراندنی خۆ سەری پێک هێنانی شار دەوڵەت لە دوو رێگوزەری هاوتەریبدا یانی دێمۆکڕاسی و رێرەوی پاراستنی خاک لە دەست پێکی هەزارەی سێدا.

سرنج بۆ خوێنەری دوورناس: سنوری شاردەوڵەت یا خۆسەری لە کاناداو سویسڕا زۆر بەر تەسک بۆتەوە لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەندی. بێ گومان ئێران وئێڕاق وتورکیەو سوریە نابنە ئەو دوووڵاتە بەڵام ئەو کارە حوجێی بە حیزبی لێزان ومرۆوی ژێهاتی وپەروەردەکردنی کۆمەڵگایەکی وشیارە.ئەو کارە بە کۆلکە مەلاو کۆنە مائۆییست و سەرۆک عەشیرو بنە ماڵە نایەتە دی. لۆبی بە هێز،، ئابووری بە هێز ،، رێکخستنی بە توانا،، شارەزایی لە کەلێن و قوژبنی یاساگەلی نێونەتوەیی. قسەی یەکەمیان پێیە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)